Home | News | Biography | Publications | Research | Gallery | Audio/Visual | Links |
چاوپێکه‌وتن حه‌مه کاکه ره‌ش، ئه‌نفال، 2008 کوردستانی نوێ، 4304، 26/6/2007
وتار بۆسنه دوانزهمههین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه، ئاوێنه کوشتنی ناموسپه‌رستیی، ئاوێنه مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (پێنهلۆپه ده‌چێ بۆ جه‌نگ)ی ئۆریانا فالاچی، مه‌ڵبه‌ند
چیرۆک |
ژن و شار هاوڵاتی، 2007 ده‌شێ بڵێین که شار کۆی کۆمه‌ڵێک شتی جیاوازه وه‌ک سروشت، رواڵه‌ت و ئارکیتێکچه‌ر له‌لایه‌ک و که‌لتوورو مێژوویه‌کیش که خه‌ڵکی شاره‌که به‌رهه‌می دێنن. بێگومان هه‌ندێک له‌م خاڵانه به‌یه‌که‌وه به‌ستراون. بۆ نموونه که‌لتوور یه‌کێکه له‌و فاکته‌رانه‌ی کاردانه‌وه‌ی هه‌یه لهسهرشێوازو ئارکیتێکچه‌ری شار. له راستیدا هه‌ندێک که‌س پێیان وایه که شار پیێکهاتووه له دانیشتوانی، واته بریتیه له‌و که‌سانه‌ی که به ژیان‌و کار‌و بهرههمو بیروڕاکانیان شار به‌رهه‌م دێنن. مرۆڤه‌کان به‌رپرسن به‌رامبه‌ر به به‌شێک له رواڵه‌تی شار. ئه‌وه راسته که به‌شێک له روخساری شار له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤه‌کاندا نیه. بۆ نموونه سلێمانی چوارده‌وری به شاخ گیراوه‌و هه‌ولێر له دهشتاییدایه، هه‌ریه‌ک له‌م دوو سروشته‌ش ده‌بنه به‌رهه‌مهێنه‌ری جۆرێک له که‌ش و ئاووهه‌وا، هه‌ریه‌که‌یان هه‌ندێک ده‌ره‌نجامی تریان لێ ده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام له یادمان نه‌چێت که له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه مرۆڤه‌کان بوون که ئه‌م دوو جوگرافیا جیاوازه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ نیشته‌جێبوون. هه‌ر ئه‌وانیش ده‌بنه به‌رهه‌مهێنه‌ری خانووبه‌ره‌و کۆڵانه‌کان، به‌رپرسن له ره‌نگی ساختمانه‌کان و پاکوته‌میزی جاده‌و بان. من لێره‌دا ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ژن و شار قسه بکه‌م. به واتایه‌کی تر ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر به‌شداربوونی ژن له پێکهاته‌ی شاردا راوه‌ستم. ئایا ژن ده‌توانێت به چ شێوه‌یه‌ک و تا چ راده‌یه‌ک له دروستکردنی شاردا به‌شدار بێت؟ ره‌نگه به‌رچاوترین به‌شدارییکردنی ژن له دروستکردنی شاردا له رووی رواڵه‌ته‌وه بێت. ئایا ژنان کۆمه‌ڵێک جه‌سته‌ی داپۆشراو، تێكشکاوو ونن یاخود له‌به‌رچاوو ئه‌کتیڤن وجه‌سته‌ی ئه‌وان یه‌کێكه له رواڵه‌ته مۆدێرن و جوانه‌کانی شار؟ ئایا ژنانی شار ره‌شپۆشن یا دڵخۆش و رازاوه؟ له‌سه‌رده‌می به‌عسدا گه‌لێک ژنی کورد ره‌شپۆش بوون، ره‌نگ زه‌رد و بێتاقه‌ت، بێ ئارایشت و ناز، برۆکانیان ئه‌ستوور و تووڕه، جه‌سته‌یان به موو داپۆشراو. ئه‌مه‌ش رواڵه‌تێکی غه‌مگینی ده‌به‌خشی به شار. له‌سه‌رده‌می زاڵبوونی ئیسلامیه‌کان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا ژن‌و کچی ناوچه‌که ناچارکران له‌چک بپۆشن. جه‌سته‌ی ژن وه‌ک شتێکی قه‌ده‌غه که ده‌بێته مایه‌ی بزواندنی شه‌هوه‌تی پیاو سه‌یرده‌کرا هه‌ر بۆیه به‌زۆر دهپێچرایهوهو ده‌شاردرایه‌وه. ژنه‌کان تاده‌هات که‌متر ده‌بینران. شه‌قامه‌کان پڕبوون له پیاوی چاوبرسیی که ههرتاڵه موویه‌ک ده‌یبزواندن و له‌ئه‌نجامدا ژنه‌کان تا ده‌هات زیاتر خۆیان ده‌پێچایه‌وه. له رۆژئاوا حکومه‌ت و داموده‌زگا ره‌سمیه‌کان سانسۆر له‌سه‌ر پۆشاکی ئافره‌تان دانانێن. ژنان به‌ئازادیی به‌رگ ده‌پۆشن وخۆیان ده‌ڕازێننه‌وه که‌چی پیاوانیش ئه‌وه‌نده سه‌یریان ناکه‌ن. له‌م شوێنانه زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که خۆڕازاندنه‌وه‌و به‌رگ پۆشین یه‌کێکن له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ. خۆڕازاندنه‌وه‌ی ژنیش نابێته هۆی بزواندنی سێکسی پیاو چونکه له‌لایه‌که‌وه جه‌سته‌ی ژن شتێکی قه‌ده‌غه‌کراو نیه که پیاوان تینووی بن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه خۆشبه‌ختانه پیاوان ته‌نها به جه‌سته‌ی ژن نابزوێن به‌ڵکو کاراکته‌رو ره‌فتاری ژن یه‌کێکه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که پیاوێک به‌لای ژنێکدا راده‌کێشێ و به هه‌مان شێوه‌ش بۆ ژنان. تا ژنان داپۆشراوترو ونتر بن شار پیاوانهترو باوکسالارانهترخۆی نیشانده‌دات. تا بازاڕه‌کان پڕتربن له پیاو پیاوه‌کان چاوبرسیترن و ژنه‌کانیش شهرمنترو ترساوتر. تا ژنان رهشپۆشتر بن شار تاسهبارتره. هه‌موومان ده‌زانین که گه‌لێك نوکته هه‌یه له‌سه‌ر شاری سلێمانی، به تایبه‌ت له‌سه‌ر رهوشتو ئه‌خلاقی ژنه‌کانی. گوایه کچانی شاری سلێمانی له‌به‌رئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی کراوه‌تر له‌به‌رده‌که‌ن ده‌نگیان دێ و ده‌م به پێکه‌نینن ئه‌وا له‌ڕووی ئه‌خلاقیه‌وه بهربادترن. له‌وه‌ڵامی ئه‌م جۆره بیکردنهوهیهدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به دوو شت بکه‌م. یه‌که‌م، به بڕوای من ئه‌خلاق ته‌نها بریتی نیه له ره‌وشتی سێکسیی که‌سێک به‌ڵکوو پێکدێت له کۆی به‌هاو بیرورا‌و ره‌وشتی ئه‌و که‌سه وه‌ک راستگۆیی، ده‌ستپاکیی، دڵپاکیی، به‌سۆزیی، ره‌فتاری جوان، هتد. دووهه‌م، ده‌مه‌وێ بڵێم که زۆربه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی که چینی کۆنسێرڤه‌تیڤی کۆمه‌ڵگه به ناڕاستی ده‌زانێت له هه‌موو شوێنێک هه‌یه و هه‌میشه‌ش هه‌بووه به‌ڵام به دزیه‌وه. قسه‌کردن له‌سه‌ر هه‌ندێک کێشه وبزواندنی هه‌ندێ پرسیار له‌شاری سلێمانی به‌مانای ئه‌وه نیه که ئه‌م جۆره شتانه ته‌نها له سلێمانی رووده‌ده‌ن به‌ڵکو ته‌نها ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێ که قسه‌کردن له‌سه‌ر هه‌ندێک باسی قه‌ده‌غه ئاسانتره له‌م شاره. به‌هه‌رحاڵ لێره‌دا ده‌وه‌ستم و ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر لایه‌نێکی تری به‌شداربوونی ژن له پێکهێنانی رواڵه‌تی شاردا که ئه‌ویش لایه‌نی پاكوتهمیزییه. ئاشکرایه که ژنان به‌رپرسن له به‌شێک له خاوێنی شار به تایبه‌تیی له حه‌وزه‌ی ناوماڵدا. گه‌رچی پاکوخاوێنیی شتێکه که ژن‌و پیاو ده‌بێ پێکه‌وه لێی به‌رپرسیاربن به‌ڵام له که‌لتووری ئێمه‌دا زۆربه‌ی کات پیاوه‌کان ته‌نها شوێنه‌کان پیسده‌که‌ن و ژنه‌کان پاکیده‌که‌نه‌وه. بۆ نموونه فڕێدانی گۆره‌وی پیس له‌هه‌ر سووچ و که‌لێنێکی ماڵدا، به‌جێهێشتنی سوتوه جگه‌ره، به‌جێهێشتنی قاپ‌و کووپی پیس، میزکردن به‌پێوه بێ ئه‌وه‌ی ئاو به ئاودهسهکهدا بکه‌ن، هتد. ئه‌و پرسیاره‌ی که له سه‌فه‌ره‌کانمدا بۆ کوردستان لام دروستبوو ئه‌وه‌یه که ئاخۆ پیاوان نائاگاو نه‌فامن یا بێ‌ویژدان؟ به واتایه‌کی تر ئایا پیاوان ئه‌وه‌نده حاڵیی نین که تێبگه‌ن کاتێک ئه‌وان شوێنه‌کان به پیسیی به‌جێدێڵن ده‌بێ ژنێک، که زۆربه‌ی کات ژنێکی کارمه‌نده، له‌دوایانه‌وه پاکی کاته‌وه؟ یان ئه‌وه‌تا بێ‌ویژدانن و بۆیان گرنگ نیه که ده‌بێ دایک، یا خوشک یان خێزانه‌کانیان به‌رده‌وام هیلاک بێت وخه‌ریکی شتن و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و پیسیانه بێ که پاش خۆیان جێیدێلن؟ ئه‌وه ژنه‌کانن که ده‌بێت گۆره‌ویی و دهرپێکان بشۆن، تهپڵهکهکان بڕژن، ئاودهسهکان پاک که‌نه‌وه، قاپه‌کان بشۆن، شوێنه‌کان بسڕنه‌وه. جگه له‌مه‌ش زۆر ژن بۆ پاکڕاگرتنی ماڵه‌کانیان حه‌وشه‌و به‌رده‌رگاو هه‌تا شه‌قامه‌کانی به‌رده‌م ماڵه‌که‌شیان ده‌شۆن، به‌مه‌ش نه‌ک پاک‌وخاوێنی ناوماڵه‌کانیان راده‌گرن بهڵکووبهشداریی له خاوێنراگرتنی شاریشدا ده‌که‌ن. سه‌یر له‌وه‌دایه له شاره‌کانی کوردستان شوێنه گشتیه‌کانی وه‌ک هاوینه‌هه‌وار، هۆڵی زهماوهندو چێشتخانه‌کان گه‌لێک پۆخڵو بێخزمه‌تن. هه‌تا شوێنه گرانهکانیش ئاوده‌ستخانه و دهسشۆرهکانیان به پاکیی راناگرن. ئایا ئه‌و پیاوانه‌ی له‌م شوێنانه ئیشده‌که‌ن پاککردنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنان به ئیشی خۆیان نازانن؟ به‌شداربوونی ژن له به‌رهه‌مهێنانی که‌لتوورو مێژووی شاردا لایه‌نێکی گرنگی تره که کارده‌کاته سه‌ر پێکهاته‌ی شار. شارێک ناتوانێت لاف‌و گه‌زافی ئازادی و دیموکراسیی لێبدات له‌کاتێکدا که نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی، واته ژنان، مافیان ده‌خورێت، دهچهوسێنهوهوله بڕیاره چارنوسسازهکاندا به‌شدار نابن. به‌بڕوای ده‌روونناسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان راستیه‌کانی ژیانی ئێمه به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌ن. به واتایه‌کی تر یاساکان، که‌لتوورو نۆرمه باوه‌کان هه‌موو به‌رهه‌می دروستکراوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ن. ئه‌وه که‌سه‌کانن که بڕیارده‌ده‌ن لهسهرجوانیی، روشت، هه‌قیقه‌ت. بۆ نموونه له کوردستاندا جوانیی ژن له رابوردوودا بریتی‌بوو له ده‌می بچوک، ده‌موچاوی خڕ، پێستی سپی و له‌شی خرپن به‌ڵام ئێسته پێوه‌ره‌کانمان بۆ جوانیی ره‌نگه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت. له هه‌ندێ کۆمه‌ڵگه‌ی ئسلامیدا روشتبهرزیی له نوێژکردن، رۆژووگرتن و خواناسیدا ده‌بینرێته‌وه. هه‌قیقه‌ت لای کۆمه‌نیسته‌کان و ئیسلامیه‌کان دووشتی گه‌لێک جیاوازن. واته ئه‌وه گرووپه‌کانن که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک نۆرم رێده‌که‌ون وهه‌ر به پێی ئه‌م نۆرمانه‌ش دیارییده‌که‌ن که چ ره‌فتارێک ئاساییه‌و ده‌شێت و کام ره‌فتارو بیروڕایه‌ش هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ رێگریی لێ بکرێ. بۆ نموونه له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا ئاساییه که کچێک به بێ خواستی خۆی بدرێته شوو بۆ براکه‌ی یا باوکی به‌ڵام ئاسایی نیه که ئه‌م ژنه ته‌ڵاق وه‌رگرێت ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی خراپ بێت چونکه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌نگه ببێته هۆی تێکدانی نێوان براکه‌ی و براژنه‌که‌ی. به کورتی ئاساییه که ژن بکرێته قوربانیی خواستی خێزان و کۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها کارکردنی پیاو له‌ناو ماڵدا شه‌رمه و ده‌بێته مایه‌ی قسه‌و توانج و گاڵته به‌ڵام ئاساییه که پیاوه‌کان له ره‌ستوران و چایخانه‌کاندا هه‌مان ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌ن. واته ئه‌وه یارمه‌تیدانی ژنه له‌ناوماڵدا که به‌چاوی سووک سه‌یرده‌کرێت چونکه ماڵ به شوێنی ژن سه‌یرده‌کرێت و ده‌بێ هه‌ر ژن تیایدا هه‌ڵسووڕێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ژێنده‌ر، چینی کۆمه‌ڵایه‌تیی، ره‌گه‌زو سێکسوالیتی کۆمه‌ڵێک چه‌مکی دروستکراوی کۆمه‌ڵگه‌ن. به‌بڕوای فێمینیسته‌کان ئه‌م چه‌مکانه بۆ داکۆکیکردن و خزمه‌تکردنی گرووپێک دروستبوون و به زیانی گروپێکی تر. چه‌مکی ژێنده‌ر، بۆ نموونه، پێناسه‌ی ژن‌بوون ده‌کات و ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی کۆمه‌ڵێ چاوه‌ڕوانیی له ژنان. به پێی ئه‌م پێناسه‌یه ژن ده‌بێت جوان بێت، بهسهبرو کارامه بێت، گورجوگۆڵ بێت له ماڵدا، دایکێکی باش بیت، له مانه‌ش هه‌مووی گرنگتر ژن ده‌بێت له‌خۆبردوو بێت، واته ژیان‌و حه‌زو خواسته‌کانی بکاته قوربانیی ده‌ورووبه‌رو ئاره‌زووه‌کانی دایک‌و باوک، برا، مێرد‌و منداڵ پێشبخات. جاک و دیڵ (1991) له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا بۆیان ده‌رکه‌وت که جێبه‌جێکردنی ئه‌م چاوه‌ڕوانیانه ده‌بێته مایه‌ی خه‌مۆکیی لای زۆر ژن. که‌چی ئه‌م چاوه‌ڕوانیانه ده‌به‌سترێنه‌وه به سروشتی ژنه‌وه. گوایه ژنه‌کان هه‌ر خۆیان به‌ره‌حم، به‌سه‌بر، گورجوگۆڵو له‌خۆبوردوون، خوا وای دروستکردوون. بۆیه ئاسایی نیه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی بکه‌ن و به‌م رۆڵه رازیی نه‌بن که کۆمه‌ڵگا پێی سپاردوون. ئایا ژنان تا چه‌ند توانیویانه ره‌خنه له نۆرمه باوه‌کانی شاره‌کانیان بگرن که به‌رهه‌می باوکسالارین و گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا بێنن؟ له شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک تاران‌دا گه‌رچی حکومه‌ت توانیوێتی له‌چک به‌سه‌ر هه‌موو ژناندا فه‌رز بکات به‌ڵام نه‌یتوانیوه ده‌نگی ناڕه‌زایی ژنان خه‌فه‌بکات. به‌به‌رچاوی دامودهستهکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ژنان چیرۆک، رۆمان‌و هونه‌ری ره‌خنه به‌رهه‌م دێنن. بزوتنه‌وه‌ی فێمینیزم له تاران‌دا له‌رووی فیکریه‌وه گه‌لێک له کوردستان ده‌وڵه‌مه‌ندترو به‌هێزتره. ئه‌وان به‌رده‌وام گۆڤار و کتێب به‌رهه‌مدێنن که ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێ و داواکاری مافی زیاتره بۆ ژنان. به‌شێکی گۆڕانکاریه‌کانی ساڵانی رابوردووش له ئێران‌دا له‌رووی کرانه‌وه‌ی زیاتری ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌بۆنه‌ی خه‌باتی سه‌رسه‌ختی ژنانه‌وه بوو. ئه‌وان به‌رده‌وام که گۆڤاره‌کانیان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه داده‌خرێ گۆڤاری تر به‌ناوی تازه‌وه بڵاوده‌که‌نه‌وه. چالاکیی ژنان یه‌کێکه له‌و رواڵه‌تانه‌ی که تاران له شاره‌کانی تر جیاده‌کاته‌وه. رۆژنامهنووسو ئه‌کتیڤیسته‌کانی رۆژئاوا به‌سه‌رسوڕمانه‌وه باسی چالاکیی و نه‌ترسی ژنانی تاران ده‌که‌ن که بێگومان رویه‌کی لیبراڵ به‌م شاره ده‌به‌خشن و جیای ده‌که‌نه‌وه له شاره‌کانی تر. ئایا ژنی کورد له ساڵانی پاش راپه‌ڕیندا چه‌نده به‌شداریی له به‌رهه‌مێنانی شاردا کردوه به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێی ئازادی و دیموکراسیدا بگونجێت؟ سه‌رده‌می پاش راپه‌ڕین باشترین زه‌مینه‌ی دروستکرد تا ژنان ده‌ستبه‌کاربن، شانبه‌شانی پیاو به‌شداریی له دروستکردنی جیهانی نوێ‌دا بکه‌ن و سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی راستیی، جوانیی، ره‌وشت بکه‌ن وپێداچوونهوهیان هه‌بێت بۆ ئهرکو رۆڵی تاکه‌که‌س له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، چ ژن بێت و چ پیاو. به‌شێکی زۆری ئه‌و مافانه‌ی ژنان له ئه‌وروپا به‌ده‌ستیان هێناوه له‌ئه‌نجامی ئه‌و دوو جه‌نگه جیهانیه‌وه بوو که رێژه‌ی پیاوی که‌م کرده‌وه. ژنان مهجبووربوون له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه‌و له‌بواره جیاوازه‌کاندا کاربکه‌ن و شاره وێرانه‌کانیان جارێکی تر دروستبکه‌نه‌وه. تا ژنان له مه‌ڵبه‌نده جیاوازه‌کاندا کارنه‌که‌ن و خۆیان نه‌سه‌لمێنن ناتوانن پێداچوونه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ که‌لتووری باو‌و نۆرمی تازه به‌رهه‌مبێنن. ده‌شێ سه‌رده‌می پاش راپه‌ڕین له‌هه‌ندێک روه‌وه هه‌مان ده‌رفه‌تی بۆ ژنی کورد ره‌خساندبێت تا بێته پێشه‌وه‌و شانبهشانیی پیاو کاربکات و چیتر سه‌روه‌ریی پیاو قبووڵنه‌کات. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر رێگریشی له‌به‌رده‌م کاری ژن‌دا دروستکرد. توند‌و تیژیی حکوومه‌تی به‌عس له‌لایه‌ک و(به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، وێرانکردنی گوند و به‌ندکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی، گۆڕستانی به‌کۆمه‌ڵ، هتد) به‌رده‌وامبوونی توندوتیژیی پاش راپه‌رین له‌لایه‌ن هێزه کوردیه‌کانه‌وه (به‌ربڵاوی چه‌ک له‌ناو خه‌ڵکدا، بێسه‌رووبه‌ریی و نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی، براکوژیی، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خێڵ و تاکه‌که‌سه‌کان له یه‌کتر) هه‌موو ئه‌مانه توندوتیژیان کرده به‌شێک له ژیانی رۆژانه. ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ی که‌به‌شداریی جه‌نگیان کردبوو ماوه‌یه‌کی که‌م پاش کۆتاییهاتنی جه‌نگ، له‌هه‌ندێ وڵات له‌کاتی جه‌نگیشدا، سیسته‌می لێپرسینه‌وه هه‌بوو، حکوومه‌ت زوو ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، باری ئاسایش هێمن بوه‌وه، ژیان ریتمی خۆی وه‌رگرته‌وه و ده‌ستدرێژیی ونائارامیی رۆژانه کۆتای‌یان پێهات. به‌کورتی له پاش جه‌نگه‌کانی ئه‌ورووپا توندوتیژیی بووه‌وه به شتێکی نائاسایی، خه‌ڵک که‌وتنه کارکردن بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خۆیان و زۆری نه‌ویست تا ئه‌وان هه‌ست به ئارامیی و پارێزراویی ژیانیان بکه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه له کوردستاندا نائارامیی تا ساڵی 1997، واته بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ به‌رده‌وام بوو. به‌ربڵاویی چه‌ک و لێنه‌پرسینه‌وه، په‌تپه‌تێنی سیاسیی جاشوسهرۆک خێڵه‌کانو جه‌نگی نێوان لایه‌نه کوردیه جیاوازه‌کان، ئه‌مانه هه‌موو بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ژنان نه‌توانن په‌ره به چالاکیه‌کانیان بده‌ن. به پێی ئاماری هه‌ندێ رێکخراوی ژنان ژن کوشتن و خۆکوشتنی ژنان له‌م ماوه‌یه‌دا په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌مه شتێکی سه‌یر نیه له کاتێکی وادا. زیادبوونی پیاوی چه‌ک به‌ده‌ست که له‌که‌س ناترسێ و پشتی به لایه‌نێکی سیاسیی قاییمه بێگومان ده‌بێته هۆی بوونه قوربانیی ژنان که له‌خێزان، خێڵ و کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆیان نیه. چاوترساندنی ژنان و هه‌ڕه‌شه و کوشتنیان ته‌نها ئه‌وکاته که‌م ده‌بێته‌وه که حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت که نوێنه‌ری هه‌موو میلله‌ته و دادپهرواریی ده‌سه‌پێنێ به‌بێ جیاوازییکردن له‌نێوان هاوڵاتیاندا. ده‌بێ حکوومه‌تێکی وا پشتگیریی له ژنان بکات، له تاوانباره‌کان بکۆڵێته‌وه‌و جه‌زایان بدات. تا حکوومه‌ت ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که فڵانه خێل دڵگیر نه‌کات نه‌کا بچن بۆلای حیزبێکی تر، تا خێڵ بۆی هه‌بێت هه‌ڕه‌شه له ژنان و رێکخراوی ژنان بکات، تا ئاگایی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت و بژێوی ژیانی ژنان دابیننهکرابێت ئه‌وا چ هیوایکمان نیه. رێکخراوێکی ژنان که یارمه‌تیی ژنێکی راکردوویان داب‌و بۆیان باسکردم که ژنه پاش بێزاربوون له خۆشاردنه‌وه‌و دووریی له منداڵه‌کانی بڕیاریدا به سوڵحی عه‌شایه‌ریی رازییبێت به‌ڵام هه‌ر که چوه‌وه ناو خێزانه‌که‌ی کوشتیان. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و خێڵه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌م رێکخراوه کرد که گه‌ر خۆیان له‌م باسه هه‌ڵقورتێنن به گوله هه‌ڵده‌واسرێن. ئه‌م رێکخراوه که ئاگادارن ئه‌م خێڵه له‌ناو حیزب‌دا چه‌ند ده‌سترۆیشتوون، بێده‌نگه‌یان له مه‌سه‌له‌که کرد. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ڕێگرانه‌ش ژنی کورد توانیوێتی گه‌لێک ده‌ستکه‌وتی هه‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا. له ئێستادا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو رێکخراوی ژنان هه‌ن که له‌سه‌ر ئاستی جیاواز کارده‌که‌ن. ئه‌مه جگه له‌و په‌ناگایانه‌ی که توانیویان ژیانی هه‌ندێ ژنی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو بپارێزن. سه‌ره‌ڕای په‌رته‌وازه‌یی کار‌و هه‌ندێجار حیزبیبوونی هه‌ندێک له‌م ڕێکخراوانه هه‌ندێک کاری هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه وه‌ک گۆڕینی هه‌ندێک مادده‌ی یاسای باری که‌سیی سه‌باره‌ت به فره‌ژنی و کوشتن به‌ناوی نامووسه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه پێده‌چێ حکوومه‌ت ته‌نها بۆ دهمبهسکردنی ژنان ئه‌م یاسایانه‌ی گۆڕیبێت چونکه رۆژانه لادان رووده‌دات و که‌سیش له تاوانباران ناپرسێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ته‌نها یاسا گۆڕین به‌س نیه بۆ رێگرتن له‌م دیارده دزێوانه. ده‌بێت ژنه بێده‌رامه‌ته‌کان له‌رووی داراییه‌وه پشتگیری‌یان لێبکرێت ده‌نا له برسا ده‌مرن. له رۆژئاوادا هه‌موو بێکاره‌کان سووکه مووچه‌یه‌کیان هه‌یه که پێی بژین. ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان هه‌یه به تایبه‌تیی پشتگیریان لێده‌کرێت. له‌لایه‌کی تره‌وه گه‌رچی رێکخراوی ژنان زۆریان کار له‌سه‌ر ئاگاکردنه‌وه‌ی ژنان و کۆمه‌ڵگا کردوه به‌ڵام ده‌بێ حکوومه‌تیش به‌م کارانه هه‌ستێت و گۆڕانکاریی به‌سه‌ر سیسته‌می خوێندندا بهێنێ تا منداڵه‌کان زوو فێری رێزگرتن له به‌رامبه‌ر، ئازادیی تاکه‌که‌س و قبوڵکردنی جیاوازیی ببن و تا کوڕان فێرببن که کچان وه‌ک که‌سێکی یه‌کسان به‌خۆیان ببینن نه‌ک وه‌ک که‌سێک که بۆ خزمه‌تی ئه‌وان دروستبووه. له‌کۆتاییدا ده‌مه‌وێ بڵێم که به‌شداربوونی ژن له دروستکردنی شاردا ته‌نها په‌یوه‌ندی به چالاکی ژنانه‌وه نیه. ژنان بۆ کارکردن پێویستیان به ئارامیی باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و سه‌ره‌وه‌ریی یاسا که بتوانن پشتی پێ ببه‌ستن. ده‌بێ داموده‌زگا ره‌سمیه‌کانی حکوومه‌ت پشتگیریی له ژنان بکه‌ن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌ندێک له خواسته‌کانیان. بێگومان په‌یوه‌ندی نێوان رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و حکوومه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کی پڕکێشه‌و ئاڵۆزه به‌ڵام تا بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی بێلایه‌نیی، دیموکراسیی و گرنگیدان به ئازادی ومافی تاکه‌که‌س له حکوومه‌تدا نه‌بێت کاری ژنان سه‌د ئه‌وه‌نده سه‌ختتر ده‌بێت و ده‌بێ بۆ به‌دیهێنانی هه‌ر داواکاریه‌ک له چه‌ندین لایه‌نه‌وه جه‌نگ بکه‌ن. به‌ڵام چالاکبوونی ژنان، بوێریان له باسکردنی کێشه‌کاندا، سهرشۆرنهکردنیان بۆ واقیعه تاڵه‌کانی کۆمه‌ڵگه و کارکردنیان بۆ گۆڕانکاریی، هه‌موو ئه‌مانه مایی خۆشبه‌ختین. من به‌شێکی زیندوێتی شاری سلێمانی، جوانیه‌کانی و ئه‌و ئازادیه رێژه‌ییه‌ی که تیایدا به‌دیده‌کرێت له‌چاوی ئه‌و هه‌موو ژنه کارامه‌یه دبینم که بێ‌وچان کارده‌که‌ن، چاونه‌ترسانه قسه‌ده‌که‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
|