Home | News | Biography | Publications | Research | Gallery | Audio/Visual | Links |
چاوپێکه‌وتن حه‌مه کاکه ره‌ش، ئه‌نفال، 2008 کوردستانی نوێ، 4304، 26/6/2007
وتار بۆسنه دوانزه‌مه‌هین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه، ئاوێنه کوشتنی ناموسپه‌رستیی، ئاوێنه مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (پێنه‌لۆپه ده‌چێ بۆ جه‌نگ)ی ئۆریانا فالاچی، مه‌ڵبه‌ند
چیرۆک |
مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه، 2007 چۆمان هه‌ردی و مین‌و عه‌لینیا دڕنده‌نیی به‌رامبه‌ر به ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا شتێکی نوێ نیه به‌ڵام شێوازی کوشتنی دۆعا ئه‌م توندوتیژیه‌ی به‌روه ئاستێکی ترسناکی تر برد. بڵاوبوونه‌وی فلیمی کوشتنی دۆعا شته‌کان له ئاستێکی تیۆری و ئه‌بستراکته‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌سه‌رهاتی تاکه‌که‌سێک که شێوه‌و جه‌سته‌و مێژووی خۆی هه‌یه. هه‌ر بۆیه زۆر سه‌ختتره که ئه‌م دیمه‌نانه ببینین چونکه چیتر ناتوانین له خه‌ێاڵی خۆماندا نکۆڵیی له روودانی ئه‌و کاره‌ساته بکه‌ین، چیتر ناتوانین خۆمانی لێ بپارێزین. به‌ڵام ره‌نگه سه‌یرکردنی دیمه‌نی کوشتن، سه‌ربڕین و هه‌ڵواسین، که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له سایته جۆراوجۆره‌كاندا بڵاوده‌کرێنه‌وه، له چه‌ند روویه‌کی تریشه‌وه سه‌خت بێت. هه‌موو دیمه‌نێکی توندوتیژیی، جا له فلیمدا بێت یا راستی، تووشی دڵه‌ڕاوکێ و ترسمان ده‌کات، ده‌مانخاته گومانه‌وه سه‌باره‌ت به مرۆڤایه‌تیی که به‌رده‌وام ده‌مانه‌وێت هیوامان پێی هه‌بێت، ده‌که‌وینه پرسیارکردن له‌و هۆکارو پرۆسانه‌ی که مرۆڤێکی به‌سه‌رزاره‌کیی ئاسایی ده‌که‌نه دڕنده‌یه‌ک، بیری به‌ئاسانیی وردبوونی خۆمان و که‌سه خۆشه‌ویسته‌کانمان دێنێته‌وه، چه‌ند ئاسان ده‌کرێت ئه‌وه هه‌ر یه‌که له ئێمه بین که ده‌که‌وینه به‌ر هێرشی رق و توڕه‌یی خه‌ڵک. له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌یرکردنی ئه‌م جۆره رووداوانه بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆشیی لێده‌بینن ره‌هه‌ندێکی پۆرنۆگرافیی (سێکسیی) وه‌رده‌گرێت. ده‌کرێت که‌سانێک زه‌وق له وردبوون و تێکشکاندنی جه‌سته‌و کاراکته‌ری که‌سێک بینن هه‌ر به‌هه‌مان شێوه که زه‌وق له هه‌ندێک فلیمی پۆرنۆگرافی ده‌بینن که تیایدا ژنان ئازار ده‌درێن و ده‌کرێنه قوربانیی هه‌وه‌سی پیاوێک. ئه‌وه‌ی له فلیمی کوشتنی دۆعادا سه‌رنجراکێشه بینینی ئه‌و هه‌موو پیاوه‌یه که پێده‌چێت نه‌شئه گرتبنی له برینداکردن، ئه‌تک کردن، رووتکرنه‌وه، کوشتن و وردکرنی جه‌سته‌ی ژنێک. کوشتنی دۆعا جیاوازیی هه‌بوو له‌و کوشتنانه‌ی به‌ناوی نامووسه‌وه له په‌نایه‌کدا به بێده‌نگیی ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌م کوشتنه بووه رووداوێک که به‌شداربوان و بینه‌رانی زۆری هه‌بوو. ئه‌وانه‌ی که له‌م کوشتنه‌دا به‌شداربوون شوناسی تاکه‌که‌سیی خۆیان له‌ناو گرووپه‌که‌دا ون کرد، هه‌ر بۆیه توانیان کاری زۆر دڕندانه‌تر ئه‌نجام بده‌ن که ره‌نگه هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌نها نه‌توانێت ئه‌نجامی بدات. له‌و ساته‌دا ئه‌وه‌ی که ئه‌م گرووپه‌ی پێکه‌وه به‌سته‌وه رق، تووڕه‌یی و دڕنده‌یی بوو به‌رامبه‌ر به دۆعا. ئایا ئه‌م هه‌موو تووڕیی و ڕقه بۆچی؟ ده‌شێت ئه‌م تووڕه‌ییه له لایه‌نی ژێنده‌ر، ئه‌تنی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه بخوێنرێته‌وه، بێگومان ئه‌م لایه‌نانه‌ش کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه. (1) له رووی ژێنده‌ره‌وه: دۆعا سنووره‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌چه‌ند روویه‌که‌وه به‌زاند و به‌مه‌ش له‌چاوی کوژه‌ره‌کانیدا بووه خائینێک و مرۆڤبوونی خۆی ونکردو مه‌رگی حه‌ڵاڵ کرا. دۆعا وه‌کو ژنێک چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێت نۆرم و سنوره‌کای کۆمه‌ڵگاکه‌ی بپارێزێت و بیگوێزێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌دات و بۆ ساتێکی کورت ده‌بێته سه‌روه‌ری ژیانی خۆی. ئه‌مه‌ش له چاوی ئه‌واندا گه‌وره‌ترین تاوانه بۆ ژنێك چونکه ئه‌و به‌م کاره هه‌ڕه‌شه له ستراکتووری ده‌سه‌ڵاتی باوکسالاریی ده‌کات. (2) له رووی ئه‌تنیه‌وه: عێراق وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه‌ییه. ده‌کرێت ئه‌مه زه‌مینه‌خۆشکه‌ربێت بۆ ململانێی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌لومه‌رجی سیاسیی تایبه‌تدا. زۆرجار سنووره ئایینی و ته‌تنیه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی جۆراوجۆره‌وه سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت. له‌مێژووی عێراقدا ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێوازی جیاواز ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌یان به‌کارهێناوه‌و بوونه‌ته هۆی به‌هێزبوونی شوناسی ئایینی و ئه‌تنی له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی به‌رامبه‌ر دۆعا ئه‌نجامدرا درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و ململانێ ئه‌تنی و ئایینیه‌یه که ئه‌مڕۆ له عێراقدا به‌ربڵاوه. دۆعا به خۆشویستنی کوڕیکی عه‌ره‌بی موسوڵمان هه‌ردوو سنووری ئایینی و ئه‌تنی به‌زاند هه‌ر بۆیه بوو به هۆی یه‌کگرتنی کۆمه‌ڵێک رق و نه‌فره‌تی جیاواز به‌رامبه‌ری. (3) له رووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه: کۆمه‌ڵگای عێراق له ئه‌نجامی چه‌پاندن، دڕنده‌یی سیاسی و جه‌نگی به‌رده‌وامه‌وه بۆته کۆمه‌ڵگایه‌کی توندوتیژ که تیایدا کوشتن و سووککردنی مرۆڤ به‌ئاساییکراوه. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا جه‌نگی ناوخۆ و دروستبوونی که‌لێن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیداو نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتوو که پێشگیریی له‌م جۆره کارانه بکات بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ر گرووپێک یاسا بگرێته ده‌ست خۆی، هه‌ر خۆی بڕیاربدات له‌سه‌ر راست و هه‌ڵه و هه‌ر خۆشی سزابدات. کوشتنی دۆعا گوزارش له مه‌ترسیه‌کی تازه ده‌کات که ژن له کوردستاندا ره‌نگه دوچاری ببێت. مه‌ترسیه‌که ته‌نها ئه‌وه نیه که ژن له‌سه‌ر هه‌ر لادانێک ره‌نگه بکوژرێت به‌ڵکو شێوازی کوشتنه‌که‌شه که ده‌کرێته که‌رنه‌ڤاڵێکی تێک‌شکاندن وکۆمه‌ڵێک خه‌ڵک به‌خۆشحاڵیه‌وه تیایدا به‌شداریی ده‌که‌ن و شانازیی پێوه‌ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی بازنه‌ی توندوتیژیی و خه‌ستبوونه‌وه‌ی له ته‌واوی بواره‌کاندا، به‌ڵام به‌تایبه‌تیی به‌رامبه‌ر به ژن. کاره‌ساتی کوشتنی دۆعا زه‌نگی خه‌ته‌رێکه و ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروستده‌کات که ئاخۆ کۆمه‌ڵگای کوردیی لێره‌وه به‌ره‌و کوێ ده‌چێت؟
|