Home | News | Biography | Publications | Research | Gallery | Audio/Visual | Links |
چاوپێکه‌وتن حه‌مه کاکه ره‌ش، ئه‌نفال، 2008 کوردستانی نوێ، 4304، 26/6/2007
وتار بۆسنه دوانزهمههین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه، ئاوێنه کوشتنی ناموسپه‌رستیی، ئاوێنه مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (پێنهلۆپه ده‌چێ بۆ جه‌نگ)ی ئۆریانا فالاچی، مه‌ڵبه‌ند
چیرۆک |
بۆسنه دوانزهمههین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه ئاوێنه، ته‌مموزی 2007
رۆژی 11/7/2007 له سرێبرێنیتزا که ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی بۆسنه‌وه یادی ئه‌و کوڕ‌و پیاوانه کرایه‌وه که دوانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ده‌ستی سربه‌کان کوژران. له مه‌راسیمێکی غه‌مگیندا ئێسکی دۆزراوه‌ی 465 که‌س نێژران که له گۆڕی جیاجیادا دۆزرابوونه‌وه. له مانگی حه‌وتی 1995دا له ماوه‌ی سێ رۆژدا 6000 تا 8000 نێرینه کوژران و له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا نێژران. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای 1992وه کاتێک بۆسنه سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند جه‌نگی ناوخۆ له‌نێوان سربه‌کان له‌لایه‌ک و موسوڵمانه بۆسنه‌ییه‌کان و کرۆواتیهکان له لایه‌کی تره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. سربه‌کان له‌لایه‌ن کۆماری سربیاوه پشتگیریان لێده‌کرا که ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی بۆسنهوهو ده‌یانویست بۆسنه دابه‌شبکه‌ن و به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی سه‌ر سنوری سربیا بخه‌نه سه‌ر ئه‌م وڵاته. کێشه‌ی نێوان سربه‌کان و گرووپه ئه‌تنیه‌کانی ده‌وروبه‌ریان ریشه‌یه‌کی کۆنی هه‌یه. له جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا و له‌کاتی هۆلۆکۆستدا ده‌یان هه‌زار سرب به پشتیوانی نازیه‌کان و له‌لایه‌ن گرووپه ئه‌تنیه‌کانی تره‌وه کوژران به‌ڵام ئه‌م کاره‌ساته مێژووییه گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه‌و بۆته هۆی رق ئه‌ستووربوونی سربه‌کان به‌رامبه‌ر به گرووپه‌کانی ده‌وروبه‌ریان و کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی گشتی. پێش که‌وتنی کۆمۆنیزم و دابه‌شبوونی ئه‌م ناوچه‌یه یۆگۆسلاڤیا به‌بۆنه‌ی کۆنترۆڵی ئاسنینی تیتۆوه به یه‌ک پارچه‌یی مایه‌وه. پاش تیتۆو پارچه‌پارچه‌بوونی یه‌کێتی سۆڤێت کێشه ئه‌تنیه‌کانی یۆگۆسلاڤیا ته‌قیه‌وه‌و وڵاته‌که دابه‌شبوو. بێگومان هاتنه سه‌رحوکمی میلۆسۆڤیچ له سربیا بووه هۆی خێرابوون و خه‌ستبوونه‌وه‌ی کوشتاره‌کان له بۆسنه. له کاتی جه‌نگی ناوخۆدا سارهیڤۆی پایته‌ختی بۆسنه بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ (1992-1995) له‌لایه‌ن سربهکانهو ئابڵۆقه درابوو. هێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ر زوو خۆیان له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌م شاره دامه‌زراند و که‌وتنه دابینکردنی خۆراک و ئاو بۆ خه‌ڵکی شاره‌که تا رێگه له کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی بگرن. به‌ڵام خه‌ڵکی شار که داکۆکیان له شاره‌که‌ی خۆیان ده‌کرد بڕیاریاندا توونێلێکی نهێنی له‌ژێر فرۆکه‌خانه‌که‌وه لێبده‌ن تا له رێگه‌یه‌وه خوارده‌مه‌نی زیاتر، ده‌رمان و چه‌کیان پێ بگات. ئه‌م توونێله 800 مه‌تر درێژبوو به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن سربه‌کانه‌وه هه‌وڵی وێرانکردنی ده‌درا به‌ڵام خه‌ڵک به‌رده‌وامییان دا به سوود وه‌رگرتن لێی و شه‌وی وا هه‌بوو 5000 که‌س له‌م تونێله ده‌په‌ڕینه‌وه. ئێسته ته‌نها بیست مه‌تری ئه‌م توونێله پارێزگاری لێکراوه که میوان و گه‌شتیاره‌کان ده‌توانن سه‌ردانی بکه‌ن. که ده‌چیته ژووره‌وه ده‌بینی ئه‌م توونێله ته‌نها مه‌ترێک و شه‌ست سانتیمه‌تر به‌رزه‌و زۆربه‌ی پیاوه‌کانی که به کۆڵ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان لێوه هێناوه‌ته ژوورێ ناچاربوون خۆیان بچه‌مێننه‌وه. له باری پانیش ته‌نها یه‌ک که‌س ده‌توانێت پیایدا تێپه‌ڕێت بۆیه راوه‌ستانی که‌سی یه‌که‌م بۆته راوه‌ستان و دره‌نگ که‌وتنی هه‌موان. دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی باڵای یۆگۆسلاڤیا، به سه‌رکردایه‌تی کارلا دێ پۆنتێ، له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ده‌ستی کرد به لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌کانی مانگی حه‌وتی 1995ی سرێبرێنیتزا. کارلا دێ پۆنتێ که له کۆنفرانسی 7همی رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵه‌رانی جینۆسایددا ئاماده بوو (9-14/7/2007) رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توندی خه‌ڵکی بۆسنه‌یی ئاماده‌بووی کۆنفرانسه‌که بووه‌وه. دێ پۆنتێ که دادگایی میلۆسۆڤیچی کرد تاوانبار کرا که کاری خۆی به‌باشی ئه‌نجام نه‌داوه چونکه کۆمه‌ڵێکی زۆری به‌رپرسیارانی کوشتاره‌کانی مانگی حه‌وتی 1992 هێشتاش ئازادن، به تایبه‌تی کارادیچ و کۆمه‌ڵێکی تر که زۆر که‌س بڕوایان وایه له کۆماری سربیا خۆیان حه‌شارداوه. له‌سه‌ره‌تادا دادگاکه وه‌ک تاوان دژی مرۆڤایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کوشتاره‌کاندا کرد به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی وردودرشتی رووداوه‌کاندا بریاردرا که ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ رۆژدا له‌م ناوچه‌یه روویدا جینۆساید بوو نه‌ک به‌رامبه‌ر به بۆسنه به گشتی به‌ڵکوو به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی سرێبرینیتزا به تایبه‌تی. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که سوودیان لێوه‌رگیرا ته‌نها گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ نه‌بوون به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی دواتر ناویان نا گۆڕه دووههمیهکان. له‌مانگی هه‌شتی 1995دا، واته ته‌نها 2-3 هه‌فته پاش کوشتاره‌کان، هه‌واڵی کوشتاری موسوڵمانه‌کان و ناشتنیان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا بڵاوبووه‌وه. سه‌رکرده سربه‌کان بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌کان بڕیاریاندا که گۆڕه‌کان هه‌ڵده‌نه‌وه‌و لاشه‌کان به مشاری کاره‌بایی پارچه پارچه بکه‌ن تا چیتر له‌رووی یاساییه‌وه نه‌ناسرێنه‌وه. ئه‌وه‌بوو پاش هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌کان و که‌رتوپه‌رتکردنی لاشه‌ی کوژراوه‌کان جه‌سته‌کان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بوون و له شوێنی جیاواز پهرشو بڵاوکرانه‌وه. له‌م حه‌وت ساڵه‌ی رابوردوودا کاتێک گۆڕه‌کان هه‌ڵدرانه‌وه تا جه‌سته‌کان بدۆزرێنه‌وه هه‌ر پارچه‌یه‌ی مرۆڤێک له گۆڕێکدا دۆزرایه‌وه. له 11/7ی ئه‌مساڵدا ژنێک که شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پارچه‌یه‌ک ئێسکی مێرده‌که‌ی دۆزرابووه‌وه پاش شه‌ش ساڵ چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌نجام کۆڵی دا له‌وه‌ی که پارچه‌کانی تری دهسکهوێتهوهو له تابووتێکدا ناشتی. له کاتی ده‌ستپێکردنی کوشتاره‌کاندا هه‌موو موسوڵمانه‌کانی سرێبرینیتزا له‌ماڵه‌کانیان ده‌رکران. ده‌یان هه‌زار که‌س په‌نایان برده به‌ر به‌تالیۆنی هۆڵه‌ندی هێزی ئاشتیپارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له بۆتیچاری. ئه‌م هێزه که له 250 که‌س پێکهاتبوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه فه‌رمانی پێدرابوویه که نابێت شه‌ڕی سربه‌کان بکات که ئه‌و خه‌ڵکه‌یان راوده‌نا. ئه‌وه‌بوو سربه‌کان هه‌ر له‌وێدا پیاوو کوڕه‌کانیان له ژن و منداڵه‌کان جیاکرانه‌وه، پیاوه‌کان و هه‌موو ئه‌و منداڵه نێرینانه‌ی که 12 ساڵ و به‌ره‌و ژووربوون به‌ره‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان راپێچکران. ژن و منداڵه‌کان سواری پاس کران و به‌زۆر راگوێزران. له رێگه چه‌ندین خاڵی پشکنینی سربی پاسه‌کانیان راده‌گرت و ئه‌و منداڵه کوڕانه‌یان داده‌گرت که به‌بڕوای ئه‌وان ته‌مه‌نیان 12 ساڵ یا زیاتر بوو. ئێسته له ئه‌نجامی ئه‌م جینۆسایده %49ی خاکی بۆسنیا بۆته هه‌رێمی فیدرالی سربیه. موسوڵمانه‌کانی بۆسنه بێزاری و تووڕه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن و پێیان وایه که ئه‌م هه‌رێمه له ئه‌نجامی جینۆسایده‌وه دروستکراوه بۆیه زۆر ناڕه‌وایه. به واتایه‌کی تر سربه‌کان که جینۆسایدی موسوڵمانه‌کانی سرێبرێنیتزایان کرد تا ناوچه‌که پاک بکه‌نه‌وه‌و کۆنترۆڵی خۆیانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه. کاره‌ساته‌کانی مانگی حه‌وتی 1995 جارێکی تر باوه‌ڕپێکراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و کاریگه‌ربوونی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به پاراستنی مرۆڤه‌کان ده‌خه‌نه ژێر پرسیار.
|