Home | News | Biography | Publications | Research | Gallery | Audio/Visual | Links |
چاوپێکه‌وتن حه‌مه کاکه ره‌ش، ئه‌نفال، 2008 کوردستانی نوێ، 4304، 26/6/2007
وتار بۆسنه دوانزهمههین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه، ئاوێنه کوشتنی ناموسپه‌رستیی، ئاوێنه مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (پێنهلۆپه ده‌چێ بۆ جه‌نگ)ی ئۆریانا فالاچی، مه‌ڵبه‌ند
چیرۆک |
چاوپێکه‌وتن بۆ کتێبی بێده‌نگی و کۆکوژیی، سازدانی حه‌مه کهکهرهش پرسیار: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له وڵاتێکی ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه‌و هه‌روه‌ها مانایه‌کی ئیسلامیشی پێنه‌درایه، پێتانوابوو ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی بێده‌نگییه‌کی وابکرێت هه‌م له‌لایان وڵاتانی دراوسێوه تا ده‌گاته هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌کانی دنیا، ئه‌وسا وڵاتانی ئه‌وروپاش. وه‌ڵام: بێگومان شتێک له راستی له‌م بیرۆکه‌یه‌دا هه‌یه کاتێک باسی بێده‌نگی وڵاته ئیسلامه‌کانی ده‌ورووبه‌رمان ده‌که‌ین. به‌ڵام هۆکاری جودا هه‌بوو بۆ بێده‌نگ بوونی ئه‌ورووپا. دواتر به درێژیی باسی بێده‌نگی رۆژئاوا له ئاست ئه‌نفالدا ده‌که‌م به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێ ئیستێک له‌سه‌ر بێده‌نگی جیهانی ئیسلامی و هۆکاره‌کانی بکه‌م. وڵاته ئیسلامیه‌کان، به سه‌رکردایه‌تی وڵاته عه‌ره‌به‌کان، هێشتاش باسی تاوانه‌کانی ئیمپریالیزم و پلانه‌کانیان ده‌که‌ن. زۆر رۆشنبیری عه‌ره‌ب و موسوڵمان ئێسته‌ش به‌وپه‌ڕی خرۆشان و هه‌ست به قوربانی کردنه‌وه باس له دابه‌شکردنی خاکی عه‌ره‌ب ده‌که‌ن و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی ئه‌م وڵاتانه له‌لایه‌ن وڵاته ئیستیعماریه داگیرکه‌ره‌کانه‌وه (به تایبه‌تی نه‌وت)، هه‌روه‌ها سه‌رکوتکردنی شۆڕشی ئازادیخوازی خه‌ڵکی موسوڵمان له دژی ئیستیعمار و دواتر پشتگیریکردنی رۆژئاوا له کۆمه‌ڵێ سه‌رکرده‌ی دیکتاتۆر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیمتیازی نه‌وتیان به رۆژئاوا دابوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی نائومێدبوون و تووڕه‌ییه‌ک که دواجار شوناسی ئیسلامی له‌ناو ئه‌م وڵاتانه‌دا سه‌قامگیرتر کرد. یه‌كێک له نموونه‌کانی وڵاتێکی موسوڵمان که پشتگیری رۆژئاوا بۆ دیکتاتۆرێک بۆته مایه‌ی رادیکاڵبوونی ره‌نگه ئێران بێت. موسه‌دده‌ق که خوازیاری خۆماڵیکردنی نه‌وتی ئێران بوو له ساڵی 1951دا به کۆده‌نگی و به پێچه‌وانه‌ی ویستی محه‌مه‌د ره‌زا شاوه بوو به سه‌رۆک وه‌زیر. پشتگیریکردنی ئه‌مریکاو رۆژئاوا له محه‌مه‌د ره‌زا شا‌و له دژی موسه‌دده‌ق و دواتر خستنی موسه‌دده‌ق بووه مایه‌ی تووڕه‌ییه‌کی زۆر له‌ناو خه‌ڵکی ئێران‌دا. به‌بڕوای زۆر که‌س ئه‌مه یه‌کێک بوو له هۆکاره‌کانی به‌هێزبوونی ئیسلامی رادیکاڵ و له دواییدا دروستبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران. له لایه‌کی تره‌وه راسیزمی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به رۆژهه‌ڵات و ئه‌فریقا و هه‌روه‌ها پشتگیری رۆژئاوا له دروستبوونی ئیسرائیل و داگیرکردنی فه‌له‌ستین یه‌کێکه له‌و هۆکاره زیندوانه‌ی که بۆته مایه‌ی تووڕه‌ییه‌کی زۆر له‌ناو گه‌لانی موسوڵماندا. ئه‌وان رۆژئاوا به به‌رپرسیار ده‌زانن سه‌باره‌ت به زۆربه‌ی کێشه هاوچه‌رخه‌کانیان و له ئاکامی ئه‌م هه‌ست کردن به زوڵمهشدا ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شی ئیسلام. سه‌ددام حسێنیش شاره‌زای ئه‌م عه‌قڵیه‌ته بوو هه‌ر بۆیه له ژێر ناوی ئایه‌تێکی قورئاندا جینۆسایدی کوردی کرد. به‌کارهێنانی ئه‌م ناوه بۆ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه پشتی به سایکۆلۆژیه‌تی بریندار‌و تووڕه‌ی ئه‌م گه‌لانه ده‌به‌ست. ئه‌م هه‌نگاوه گرنگیی له‌وه‌دا بوو که کوردی به کافر ده‌شوبهاند (چونکه کورد به هاوده‌می فورسی مه‌جووس له قه‌ڵه‌م ده‌درا) و هه‌ر له‌م رێیه‌شه‌وه کوشتنی کوردی حه‌ڵاڵ کرد و وڵاته ئیسلامیه‌کانیش بێده‌نگ. بێگومان هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کردن کۆمه‌ڵێک تاوانی گه‌وره‌ن که رۆژئاوا به‌رپرسیاره لێیان. له راستیدا به بڕوای لیۆ کووپه‌ر، که یه‌کێکه له تیۆریسته‌کانی جینۆساید، هۆکاری سه‌ره‌که‌یی به‌شێکی زۆری جینۆسایده مۆدێرنه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپریالیزم. کووپه‌ر ده‌ڵێت (1951:87) 'کۆمه‌ڵگای هه‌مه‌ره‌نگ (پلووراڵ) ... که دابه‌شبوونی هه‌میشه‌یی و به‌ربڵاویان تێدایه' له نێوان گرووپه ره‌گه‌زی، ئه‌تنی و ئایینیه جیاکاندا یه‌کێکه له مه‌رجه پێشێنهییه سه‌ره‌کیه‌کانی روودانی' جینۆسایدی ناوخۆ'. به واتایه‌کی تر سه‌رده‌می ئیمپریالیزم که جیاوازی به‌رچاوی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی له‌نێوان خه‌ڵکی وڵاته ئیمپریالیه داگیرکه‌ره‌کان (که سه‌ر به ره‌گه‌زی سپی بوون) و خه‌ڵکی وڵاته داگیرکراوه‌کاندا (ئه‌فریقا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسیای دوور) هه‌بوو یه‌کێک بوو له مه‌رجه پێشینه‌ییه‌کانی روودانی جینۆساید. به‌ڵام، به بڕوای کووپه‌ر، جینۆساید ته‌نها کاتێکت رووده‌دات که ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات رووبدات و ده‌رفه‌تێکی تایبه‌ت بڕه‌خسێت (ده‌رفه‌تی جینۆساید کردن) و ئاماده‌گی سایکۆلۆژی بۆ جینۆساید له ئارادا بێت (کووپه‌ر، 1981:59). به واتایه‌کی تر ده‌بێت ململانێی نێوان دوو گرووپه‌که (گرووپی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و گرووپی داگیرکراو) له رێی ئایدیۆلۆژیهکهوه پێشینه‌ی سایکۆلۆژی بۆ سازبکرێت (بۆ نموونه شۆڤێنیزمی مرۆڤی سپی-ره‌گه‌ز یا ناسیۆنالیزم) و ده‌رفه‌تێکیش بڕه‌خسێت بۆ گرووپی سه‌رده‌ست که گرووپی ژێرده‌ست له‌ناوبه‌رێت (بۆ نموونه گه‌ر گرووپی ژێر ده‌ست ته‌حه‌دای ده‌سه‌ڵاتی گرووپی سه‌رده‌ست بکات، ده‌ست بداته چه‌ک و په‌لاماری گرووپی سه‌رده‌ست بدات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ژماره‌و توانا و ده‌سه‌ڵاتی زۆر که‌مه). به‌ڵام بۆچوونه‌که‌ی کووپه‌ر ته‌نها بۆ سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزم دروست نیه به‌ڵکوو پاش کۆتایی هاتنی ئه‌م سیسته‌مه‌ش ده‌کرێ ببێته مایه‌ی جینۆساید. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاته ئیستیعماریه‌کان کاتێک بڕیاریان دا له کۆلۆنیهکانیان بکشێنه‌وه به خواستی خۆیان و بێ چاودێریی سروشتی گرووپه‌کان نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌ته جیاکانیان داڕشت. به‌م شێوه‌یه‌ش هێڵیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکاندا کێشاو به که‌یفی خۆیان هه‌ندێک گرووپی ئه‌تنی جیایان له وڵاتێک‌دا پێکه‌وه کۆکرده‌وه و هه‌ندێ گرووپی ئه‌تنی تریان له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ت یا زیاتردا دابه‌شکرد. بۆ نموونه چاره‌نووسی کورد‌و عه‌ره‌بی سووننه‌و عه‌ره‌بی شیعه‌یان له عێراقدا پێکه‌وه به‌سته‌وه‌و له هه‌مان کاتیش‌دا کوردیان له نێوان چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌شکرد. به‌م شێوه‌یه‌ش کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌تیان دروستکرد که له‌رووی ئه‌تنیه‌وه هه‌مه‌ره‌نگ بوون (پلووراڵه) و گرووپێک تیایدا سه‌رده‌ست بوو (ئه‌و گرووپه‌ی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا ده‌جووڵایه‌وه) و گرووپه‌کانی تر بێ ده‌سه‌ڵات و ژێر ده‌ست مانه‌وه. کورده‌کان له هه‌ریه‌که له‌م چوار ده‌وڵه‌ته‌دا که‌مایه‌تیه‌کی سه‌رکوتکراو و بێده‌سه‌ڵاتیان پێکده‌هێنا. ئه‌م کاره له زۆر وڵاتی تریش ئه‌نجام دراوه. بۆ نموونه بروندی و رواندا دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقی دراوسێن که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌لجیکادا بوون و گرووپی ئه‌تنی تووتسی و هووتوو تیایاندا دابه‌شکراون. له رواندا تووتسیهکان که‌مایه‌تین و له بروندیش هووتووه‌کان (دواتر دێمه‌وه سه‌ر باسی ئه‌م دوو وڵاته). گه‌ر باسی ئه‌نفال بکه‌ین له عێراقدا ئه‌وا ده‌بینین که هاتنه سه‌ر حوکمی حیزبی به‌عس که حیزبێکی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی بوو ئه‌و ئاماده‌گیه سایکۆلۆژیه‌ی هێنایه کایه‌وه که به بڕوای کووپه‌ر ده‌کرێت ببێته مایه‌ی جینۆساید. حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی به دروشمی (أمه عربیه واحدة، ذات رساله خالدة- نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی که خاوه‌نی په‌یامێکی نه‌مره) هاته سه‌ر حوکم. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌کرده‌وه هه‌ر بۆیه به‌م پێیه هه‌ر گرووپێک که وه‌ک رێگرێکی شێلمانهیی له‌به‌رده‌م ئه‌م یه‌کگرتووییه‌دا ببینرێت به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. هه‌ستکردن به هه‌ڕه‌شه‌ش، هه‌رچه‌نده هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی وه‌همی بێت، له زۆر حاڵه‌تی تردا یه‌کێک بووه له هۆکاره‌کانی جینۆساید. بۆ نموونه ترسی وه‌همیی ئه‌ڵمانیه‌کانی پێش جه‌نگی جیهانی دووهه‌م له جووله‌که وه‌ک گرووپێک که سوود له هه‌ژاری و بێهێزی ئه‌وان وه‌رده‌گرێ و خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێز ده‌کات و ده‌یه‌وێ دنیا داگیربکات. ئه‌ڵمانیا که له‌پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه کۆمه‌ڵێك مه‌رجی زۆر سه‌ختی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو و مهجبوورکرا که ساڵانه پاره‌یه‌کی زۆر بدات به وڵاته هاوپه‌یمانه سه‌رکه‌وتووه‌کان، به ده‌ست هه‌ژاری و بێ کاریه‌کی بێ ئه‌ندازه‌وه ده‌یناڵاند. یه‌کێک له‌و گرووپانه‌ی که باری ئابووری و بژێوی ژیانیان له ئه‌ڵمانیه‌کانی تر باشتربوو جووله‌که‌کان بوون. ئه‌م راستیه‌و بێزاری و هه‌ژاریی خه‌ڵک له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه سوودی لێوهرگیردرا که وا له خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا بکات هه‌ست به‌وه بکه‌ن که ئه‌وان قوربانین، پلانێک هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ره‌گه‌زی ئاریایی و جووله‌که‌کان ته‌نها که‌سێکن که له‌م باروودۆخه‌ی ئه‌ڵمانیا سوودمه‌ندن. به‌هه‌مان شێوه حیزبی به‌عسیش بوونی کوردی له عێراقدا به‌کارهێنا وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی عه‌ره‌بی یه‌کگرتووی به‌هێز (که ئه‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه خۆی له خۆیدا وههـمێکه). ده‌رفه‌تی جینۆسایدیش له کاتی جه‌نگی ئێران و عێراقدا ره‌خسا که حیزبه کوردیه‌کان هاوکاری ئێرانیان کرد. جه‌نگی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بووه ئه‌و چه‌تره گه‌وره‌یه‌ی که ئه‌نفالی له ژێردا ئه‌نجام درا. هاوکاری حیزبه کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بووه بیانوویه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشی کورد‌و به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی کیمیاییش بووه ئه‌و ئامرازه گرنگه‌ی ئه‌م خه‌ونه‌ی ده‌وڵه‌تی هێنایه دی. چونکه تا ئه‌و ساته حکوومه‌ت نه‌یده‌توانی شه‌ڕی شاخ له پێشمه‌رگه‌کان به‌رێته‌وه. ئه‌وه چه‌کی کیمیایی بوو که وای کرد چیتر شاخه‌کان نه‌توانن وه‌ک پێشتر پارێزگاری له پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی ناوچه‌که بکه‌ن. گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که‌تان ده‌مه‌وێ بڵێـم که بێگومان به‌شێكی زۆری دنیای ئیسلامی و به تایبه‌تی دنیای عه‌ره‌بی وه‌ک قوربانیه‌کی بریندار‌و عاتیفی و تووڕه بیرده‌کاته‌وه. ئه‌و شته‌کان به ره‌ش و سپی ده‌بینێت. ئه‌و زوڵمه‌ی له فه‌له‌ستین ده‌کرێت ئه‌وه‌نده برینداری کردووه، ئه‌وه‌نده بیر‌و هه‌ست و هۆشی داگیرکردووه و ئه‌وه‌نده میلله‌تی عه‌ره‌ب به زوڵم لێکراو ده‌بینێت که له‌رووی سایکۆلۆژیه‌وه ناتوانێت ئه‌و تاوانانه ببینێت که ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی ده‌رهه‌ق به که‌مایه‌تیه‌کی ناعه‌ره‌ب ئه‌نجامی ده‌دات. ره‌نگه باشترین نموونه ئێدوارد سه‌عیدی بیریار بێت که هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئیمپریالیزم و لێکدانه‌وه‌ی تێڕوانینی مه‌نفی رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵات ته‌رخان کرد‌و بۆ ناساندنی دۆزی فه‌له‌ستین له رۆژئاوادا. هه‌مان بیریار، که تا سه‌ر ئێسقان به‌دگومان بوو له ئه‌مریکاو ئه‌و زانیاریانه‌ی له رێی ده‌زگاکانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه په‌خش ده‌بوونه‌وه له کاتی هه‌ڵه‌بجه‌دا پشتی به راپۆرتێکی ئیسیخباراتی ئه‌مریکی به‌ست که ده‌ڵێت گوایه ئاشکرا نیه که عێراق کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌کارهێناوه، ره‌نگه ئێران ئه‌م کاره‌ی کردبێت. ئێدوارد سه‌عید نموونه‌ی ئه‌و رۆشنبیره عه‌ره‌بانه‌یه که شوێنگه‌ی له‌سه‌ر کورد لای زۆریه‌ک له ئێمه جێی پرسیاره و یه‌کێکه له‌وانه‌ی که له رووی سایکۆلۆژیه‌وه نه‌یتوانی خراپیه‌کانی سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به که‌مایه‌تیه‌کی زوڵم لێکراو ببینێت و دانی پیا بنێت. به‌ڵام گوێ نه‌دانی مرۆڤی عه‌ره‌ب به چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک به ده‌ستی ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بیه‌وه ته‌نها کورده‌کان ناگرێته‌وه به‌ڵکوو ئه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانێت وزه‌ی خۆی بۆ جه‌نگ کردن له‌گه‌ڵ دیکتاتۆره عه‌ره‌به‌کانیش به‌کاربهێنێت که گه‌لی عه‌ره‌ب ده‌چه‌وسێننه‌وه. بۆ نموونه ئه‌وه‌نده‌ی ئاماده‌یه بێته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان دژی ئیسرائیل بکات و هاواربکات و داوای له‌ناوچوونی ئیسرائیل بکات ئه‌وه‌نده ئاماده نیه بێته سه‌رشه‌قام و دژی دیکتاتۆریه عه‌ره‌به‌کانی وه‌ک سعوودیه و لیبیا‌و میسر ناره‌زایی ده‌ربڕێت. ئه‌وه راسته که ئه‌و زوڵمه‌ی له فه‌له‌ستیندا ده‌کرێت له وێنه‌ی ئه‌مانه‌ی تر نیه به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نیه که زوڵمه‌کانی تر نه‌بینرێن یا پشت گوێ بخرێن. هه‌ر ئه‌م هه‌ست کردن به قوربانیه له سه‌رتاسه‌ری دنیای ئیسلامی‌دا به‌ربڵاوه. وه‌ک باسم کرد به‌شێکی رقی کۆنه سه‌باره‌ت به زوڵمی وڵاته رۆژئاواییه‌کان له کاتێکدا ئه‌م وڵاتانه‌یان له ژێر ده‌ستدا بووه، به‌شێکی به‌بۆنه‌ی پشتگیریی ناڕه‌واو کورتبینی رۆژئاواوه‌یه له دیکتاتۆره‌کانی ئه‌م وڵاتانه، به‌شێکی په‌یوه‌ندی به فه‌له‌ستینه‌وه هه‌یه که بۆته سیمبۆلی چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لێکی موسوڵمان به‌ده‌ست گه‌لێکی ناموسوڵمانه‌وه که پشتیوانی رۆژئاوای له پشته و به‌شێکیشی په‌یوه‌ندی به راسیزمی رۆژئاواوه هه‌یه که له سه‌رتاسه‌ری مێژوودا کۆمه‌ڵێک تیۆری و چیرۆکی به‌رهه‌م هێناوه دژی ره‌گه‌زه ناسپیهکان. سه‌ره‌نجام ده‌بێت بڵێم که رووداوه‌کانی پاش 11ی سهپتهمبهریش یه‌کێکی ترن له‌و هۆکارانه‌ی که گه‌لانی موسوڵمان وا هه‌ست بکه‌ن پلانێکی رۆژئاوایی هه‌یه له دژی وڵاته ئیسلامیه‌کان و ئه‌وان وه‌ک موسوڵمان ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و به قوربانیی ده‌کرێن. په‌لاماردانی ئه‌فغانستان و دواتر عێراق که ئه‌و هه‌موو کوشتارو ناهاوسه‌نگیه‌ی لێ که‌وته‌وه هۆکاری ترن بۆ تووڕه‌بوونی ئه‌وان. ئه‌م گه‌لانه پێیان وایه که باشترین شێوازی ئۆپۆزیسیۆن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه وێرانکاره‌ی رۆژئاوادا یه‌کگرتن و پشتگیریکردنی ئوممه‌ی موسوڵمانه له یه‌کتریی. بۆ زۆر له‌و وڵاتانه سه‌ددام حسێن سه‌رکرده‌یه‌که‌ی سوننی موسوڵمان بوو که هه‌م رووبه‌ڕووی ئێرانی شیعه بووه‌وه‌و هه‌م رۆژئاوای کافر. له‌لایه‌کی تره‌وه کورده‌کان گه‌رچی زۆربه‌یان موسوڵمانن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له هه‌رچوار وڵاته‌که‌دا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی موسوڵماندا ده‌که‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که بزووتنه‌وه‌ی کوردی له ژێر کاریگه‌ریی چه‌پدا بووه له‌لایه‌ن موسوڵمانانی تره‌وه به چاوی گومانه‌وه سه‌یر ده‌کرێن. به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌م وڵاتانه‌ش هه‌میشه له‌گه‌ڵ عێراقدا بووه بۆیه له جیهانی ئیسلامی‌دا ئه‌نفال گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه. هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کردن رۆڵیان هه‌بووه که ئه‌نفال له‌ناو وڵاته ئیسلامیه‌کاندا گرنگی پێ نه‌درێت. به‌ڵام گه‌ر باسی بێده‌نگی سه‌رتاسه‌ری جیهان بکه‌ین له ئاست ئه‌نفالدا هاوکێشه‌که ئاڵۆزتره‌و مه‌سه‌له ئه‌وه نیه که ئه‌نفال له وڵاتێکی ئیسلامی‌دا روویداوه به‌ڵکوو ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بوو که ئه‌وانی بێده‌نگ کرد. گه‌ر به وردی باسی شوێنگه‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا له‌کاتی ئه‌نفالدا بکه‌ین زۆر شتیمان بۆ روونده‌بێته‌وه. له مانگی دووی 1988ه‌وه تا مانگی نۆ به به‌رده‌وامی راپۆرت له تۆڕی کوردیه‌وه بڵاو ده‌بۆوه سه‌باره‌ت به هێرشی به‌ربڵاوی چه‌کی کیمیایی، وێرانکردنی گونده‌کان و بردنی دانیشتوانیان. ئه‌مه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ژۆرنالیستی رۆژئاواییشهوه پشت‌راست کرایه‌وه. بۆ نموونه گوین رۆبهرتز یه‌کێک بوو له‌و جۆرنالیسته به‌ریتانیانه‌ی که له کۆتایی ئه‌نفالدا به دزیه‌وه هاته ناو کوردستانه‌وه‌و هه‌ندێک خۆڵی وه‌ک نموونه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خۆی برد تا بیسه‌لمێنێ که کیمیایی له کوردستاندا به‌کارهاتووه. له‌و ماوه‌یه‌دا به تایبه‌تی دوو رووداو بوونه مایه‌ی کۆمه‌ڵێک راپۆرت و هه‌واڵ و هه‌ندێک وڵاتی رۆژئاواییان بزواند که ئه‌وانیش کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌کارهێنانی به‌ربڵاوی چه‌کی کیمیایی بوو له بادینان. ئاشکرایه که ده‌رکه‌وتن و وێنه‌گرتنی قوربانیه‌کانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌بۆنه‌ی ئێرانه‌وه کارئاسانی بۆکرا که له‌و کاته‌دا هێشتا له گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا بوو له‌گه‌ڵ عێراق. کیمیابارانی مانگی هه‌شتی بادینانیش، که ره‌نگه 30 گوندی گرتبێته‌وه، به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه سه‌رنجی رۆژئاوای راکێشا که هه‌م له پاش کۆتایی هاتنی جه‌نگی ئێران و عێراق روویداو هه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بووه مایه‌ی کۆچی به‌کۆمه‌ڵی نزیکه‌ی 80،000 خه‌ڵکی گونده‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ تورکیا. دوا ئه‌نفال زۆر نزیک بوو له سنووری نێو نهتهوهییهوهو رۆژنامه‌نووس و چالاکانی مافی مرۆڤ ده‌یانتوانی ده‌ستیان به ئاواره‌کانی ئه‌م دوا قۆناغه‌دا بگات. له 3/9/1988دا، کاتێک دوا هێرشی ئه‌نفال به‌ڕێوه ده‌چوو حکوومه‌تی به‌ریتانیا باسی له 'مه‌راقی جددی' کرد سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی شێمانه‌یی گازی کیمیایی له کوردستانی عێراقدا به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی لێکۆڵێنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بکات داوای زانیاری له تورکیا کرد (ده‌یڤید مه‌کداوڵ، 2005:362). به‌پێی راپۆرتێکی پزیشکانی مافی مرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له 9/9دا رایگه‌یاند که تورکیا 'هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه نیه' که عێراق کیمیایی به‌کارهێنابێت (پزیشکانی مافی مرۆڤ، 1989:4). رێک دوابه‌دوای ئه‌م راگه‌یاندنه، واته له رۆژانی 11-17/9 وه‌فدێکی سیناتۆری په‌یوه‌ندیه بیانیه‌کانی ئه‌مریکا، به‌سه‌رکردایه‌تی پیته‌ر گاڵبریث، سه‌ردانی ئاواره‌کانیان کرد له تورکیا‌و رایانگه‌یاند که 'به‌ڵگه‌ی جددی'یان دۆزیوه‌ته‌وه که عێراق کیمیایی له دژی کورده‌کان به‌کارهێناوه. له لایه‌کی تره‌وه 12/9 ئه‌مریکاو چه‌ند وڵاتێکی تر داوایان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که له راستی ئه‌م تۆمه‌تانه بکۆڵێته‌وه به‌ڵام نه تورکیا و نه عێراق رێ‌یان به تیمه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌دا که بێته ناوچه‌که و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجام بدات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دوباره رایگه‌یاند که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پسپۆڕه تورکه‌کان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه تورکیا پێی وایه لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێویست نیه (پزیشکانی مافی مرۆڤ، 1989:4). عێراق به‌رده‌وام دووپاتی ده‌کرده‌وه که ئه‌مه کێشه‌یه‌کی ناوخۆیه‌و په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری عێراقه‌وه هه‌یه‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کییش له‌گه‌ڵ پرینسیپه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاودێری سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆکان ناگونجێت. له کتێبه مێژووییه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به کورد، ده‌یڤید مه‌کداوڵ ده‌ڵێت که ئه‌وه‌ی رێگر بوو له‌به‌رده‌م کۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی عێراق به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری بوو. حکوومه‌ته رۆژئاواییه‌کان ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که نایانه‌وێ له ڕێی خستنه ژێر پرسیاری عێراقه‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئێران و عێراق بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. به‌ڵام له راستیدا هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م بێده‌نگیه ئه‌وه‌بوو که هیچیان نه‌یانده‌ویست ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق له ده‌ست بده‌ن که به 50،000 ملیۆن ته‌خمین ده‌کرا و بڕیار بوو عێراق به‌زوویی بیخاته مه‌زاده‌وه (مه‌کداوڵ، 2005: 362). به واتایه‌کی تر له کۆتایی هه‌شتاکاندا ئه‌وه په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری بوو که وای کرد رۆژئاوا تاوانی ئه‌نفال پشت گوێ بخات. به‌ڵام دواتر، پاش جه‌نگی که‌نداوی یه‌که‌م که هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌کی له‌م جۆره کۆتایی پێهاتبوو ده‌کرا له دادگای نێو ده‌وڵه‌تیدا شکات له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراق تۆماربکرێت به تاوانی جینۆساید. له راستیدا رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هه‌وڵی خۆی دا که دۆسیه‌یه‌کی یاسایی له‌سه‌ر عێراق ئاماده بکات به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێک ئاماده نه‌بوو ئه‌م شکاته له‌سه‌ر عێراق تۆماربکات تا پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه ده‌ستپێبکات. به‌شێک له کێشه‌که بێگومان به‌هۆی په‌یوه‌ندی رابوردووی ئه‌م وڵاتانه‌وه بوو له‌گه‌ڵ عێراقدا. له ساڵی 2002دا، پاش فشارێکی زۆر له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، حکومه‌تی عێراق دۆسیه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی چه‌کی ئۆتۆنۆمی خسته به‌رده‌ست نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که تیایدا ناوی هه‌موو ئه‌و کۆمپانیا رۆژئاواییانه هاتبوو که مادده‌ی خاویان به عێراق فرۆشتبوو. ئه‌م زانیاریانه دواتر له رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیدا بڵاوکرایه‌وه‌و تیایدا باس له 150 کۆمپانیای رۆژئاوایی کرا که له دروستکردنی چه‌کی کیمیایی عێراقدا به‌شداریان کردبوو. دادگایی کردنی سه‌ددام حسێن ده‌بووه مایه‌ی ئاشکرابوونی ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه که له رۆژئاواوه به‌ده‌ستی گه‌یشتبوو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ش که ئه‌مریکا له‌کاتی جه‌نگی ئێران و عێراقدا زانیاری نهێنی ده‌دا به عێراق و به‌شێکی ئه‌م زانیاریانه‌ش بۆ لێدانی کورده‌کان به‌کارهات. به واتایه‌کی تر رۆژئاوا بۆخۆی ده‌ستی له ئه‌نفالدا پیس بوو بۆیه هیچیه‌ک له‌م وڵاتانه نه‌یانده‌ویست ئه‌و نهێنیانه ئاشکراببێت. هۆکارێکی تری بێده‌نگ بوونی رۆژئاوا له ئاست ئه‌نفالدا ره‌نگه ئه‌وه بێت که ئه‌م وڵاتانه نه‌یانده‌ویست وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کانی تر له خۆیان زویر بکه‌ن و په‌یوه‌ندیان به‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. هه‌روه‌ها له پاش سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر عێراقدا، پاش سنوردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حسێن و دروستکردنی زۆنی ئارام بۆ کورده‌کان وڵاته رۆژئاواییه‌کان پێیان وابوو که عێراق چیتر مه‌ترسی نیه بۆ سه‌ر کورد‌و مانه‌وه‌ی سه‌ددام حسێنێکی لاواز بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی هێزه‌کانی ناوچه‌که باشتره له لابردنی. به‌بڕوای زۆر تیۆریستی جینۆساید سروشتی په‌یماننامه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به جینۆساید وا ده‌کات که شکات کردنی ده‌وڵه‌تێک له ده‌وڵه‌تێکی تر به تاوانی جینۆساید زۆر سه‌خت بێت. ده‌وڵه‌ته‌کان پهیماننێکی نهنوسراویان له نێواندا هه‌یه که رێز له سه‌روه‌ری یه‌کتری بگرن و تاوانی له‌و جۆره نه‌ده‌نه پاڵ یه‌ک چونکه ده‌شێت رۆژگارێک ده‌وڵه‌تێکی تر هه‌مان تۆمه‌ت بداته پاڵ ئه‌وانیش. هه‌موو ئه‌م هۆکاره جیاوازانه ده‌ستیان هه‌بوو له بێده‌نگ بوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به ئه‌نفال. له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ بڵێم که ئه‌نفال تاکه جینۆسایدێک نیه که بێده‌نگی لێکراوه. له راستیدا کۆمه‌ڵێک جینۆساید‌و تاوانی تری دژی مرۆڤایه‌تی هه‌ن که هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌بووه. بۆ نموونه گه‌رچی جینۆسایدی رواندا له ساڵی 1994دا (کاتێك نزیکه‌ی 800،000 تووتسی له‌لایه‌ن هوتووه‌کانه‌وه کوژران) زۆر باس ده‌کرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه به‌ڵام جینۆسایدی برووندی له ساڵی 1972دا که نزیکه‌ی چاره‌که ملیۆنێک هووتوو له‌لایه‌ن تووتسیهکانهوه کوژران بیده‌نگی لێ‌کرا. رێنێ لیمارشۆ، که لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر بروندی، کۆنگۆ و رواندا کردووه، رای وایه که جینۆسایدی تووتسیهکان به‌ده‌ستی هوتووه‌کان له رواندا رووی نه‌ده‌دا گه‌ر بیست و دوو ساڵ پێشتر هوتووه‌کانی بروندی له‌لایه‌ن تووتسیهکانی وڵاته‌که‌یانه‌وه به‌وجۆره کوشتار نه‌کرانایه (لێمارشۆ، 2007، کۆنفرانسی جینۆساید له سارهیڤۆ). هه‌روه‌ها زۆر که‌سی تر پێیان وایه که جینۆسایدی بۆسنه که له ماوه‌ی سێ رۆژدا 6000-8000 پیاوی بۆسنی موسوڵمان له ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وتی 1994دا به‌ده‌ستی سێربه‌کان کوژران په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆی به کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی سێربهکانهوه هه‌یه به‌ده‌ستی ئوستاشای کرۆواتی له‌کاتی جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا که له رووی مێژوویی و ئه‌کادیمیه‌وه گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه. ئه‌م بێدهنگیانهش هه‌میشه له مه‌ودای دووردا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بووه چونکه گرووپی پشت گوێ خراو قین و ناحه‌قی ئه‌م دان پیانهنانه هه‌ڵده‌گرێ و هه‌ندێ جاریش که ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێ حه‌ق له گرووپی تاوانبار ده‌کاته‌وه. له مانگی 7/2007دا، ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید تاوانی جینۆسایدی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌شداریم له کۆنفرانسێکی جینۆسایددا کرد له‌شاری سارهیڤۆ که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌کادیمیانی جینۆسایده‌وه رێکخرابوو. یه‌که‌مین شت که سه‌رنجی راکێشام ئه‌وه‌بوو که له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ناوی زۆربه‌ی جینۆسایده‌کان و شوێنیان دیاریکرابوو به‌ڵام ئه‌نفال له‌سه‌ر نه‌خشه‌که نه‌بوو. له سێهه‌م رۆژدا رووی گله‌ییم کرده رێکخه‌ران و ئاماده‌بووانی کۆنفرانسه‌که (زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌کادیمی بوون و له‌سه‌ر جینۆساید کاریان ده‌کرد یانیش قوتابی جینۆساید بوون) که بۆچی ئه‌نفال له‌سه‌ر نه‌خشه‌که نیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خودی وڵاتی تاوانبار ئه‌م جینۆسایده‌ی به ره‌سمی ناسیوه، تاوانباران دادگایی کراون، نزیکه‌ی 100،000 که‌س له‌م پرۆسه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و زۆری تریش له‌دوای ئه‌وه به‌بۆنه‌ی ئاکامی درێژخایه‌نی کیمیاییه‌وه مردوون و هێشتاش که‌سانێک هه‌ن که به‌ده‌ست نه‌خۆشی بێ چاره‌سه‌ره‌وه ده‌ناڵێنن. له‌راستیدا به‌شێکی زۆری ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵه‌که جووله‌که بوون و له‌سه‌ر هۆلۆکۆست کاریان ده‌کرد بۆیه لام سه‌یر بوو که ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش که چ په‌یوه‌ندیه‌کیان به جیهانی ئیسلامه‌وه نیه، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ سه‌ددام حسێن نه‌بووه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه زۆریان داواکاریه‌کانی کورد به ره‌وا ده‌زانن دان به ئه‌نفالدا نه‌نێن. سه‌رۆکی کۆمیته‌که، ئیزرائیل چارنی، پاش داوای لێبوردن دانی به‌م کهموکورتیهدا ناو روونی کرده‌وه که ئه‌وان زۆر که‌م سه‌باره‌ت به ئه‌نفال ده‌زانن و هیوادارن لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی له‌م بواره‌دا ئه‌نجام بدرێت چونکه ئه‌وه باشترین شێوازی ناسینی ئه‌نفاله له بازنه ئه‌کادیمیه‌کاندا. هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه‌ش ناوی ئه‌نفالیان خسته‌ر سه‌ر نه‌خشه‌ی جینۆسایده‌کان. دواتر له‌گه‌ڵ رێنێ لێمارشۆ قسه‌م کرد و بیرمان له کتێبێک کرده‌وه به‌ناوی جینۆسایده له‌یادکراوه‌کان-ه‌وه. بڕیاره ئه‌و ئه‌م کتێبه پێکه‌وه بنێت و منیش به بابه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌شداری تێدابکه‌م. له‌م کتێبه‌دا بڕیاره نه‌ک هه‌ر باسی ئه‌نفال، برووندی و کۆنگۆ بکرێت به‌ڵکوو ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ش بگرێته‌وه که به‌ر جینۆسایدێکی گه‌وره که‌وتوون که‌چی باس ناکرێن، بۆ نموونه له‌ناوبردی یۆنانیه پۆنتیه‌کان له‌هه‌مان کاتی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کاندا له تورکیا‌و هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی قه‌ره‌جه‌کان له‌کاتی هۆلۆکۆستدا. کێشه‌ی بێده‌نگ بوون له جینۆسایدێک چه‌ند په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی باشی ئه‌کادیمیه‌وه هه‌یه که بتوانێت ئه‌م تاوانانه بخاته سه‌ر نه‌خشه‌ی تاوانه‌کانی تر. ئه‌مه‌ش به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک و دووان چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڵکوو ده‌بێت کۆمه‌ڵێ که‌سی پسپۆر له بواره جیاکاندا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال بکه‌ن، له دۆکیومهنتهکانی حکوومه‌تی عێراقه‌وه بیگره (که زۆربه‌ی ئێسته له ئه‌مریکان) هه‌تا پرۆسه سه‌ربازیه‌که‌ی که له ئه‌نفالدا به‌کارهات، کۆڵینه‌وه له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان، له ده‌ره‌نجامه‌کانی چه‌کی کیمیایی و هه‌روه‌ها له ئاکامه‌کانی ئه‌نفال بۆ کورد له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریهوهو بۆ دهربازبوانیش. ره‌نگه له داهاتوودا ئه‌م پشت گوێ خستنه‌ی ئه‌نفال گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت. پرسیار: ئه‌و هۆکارانه چین که ئه‌نفال له هۆشیارییه‌کی سیاسی ساده‌وه که ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیسبووه ده‌گوازێته‌وه بۆهۆشیارییه‌کی کلتوری، له‌و بێده‌نگییه‌ی که خاوه‌نی قسه‌نییه ده‌گوازێته‌وه بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به ده‌نگی به‌رز. هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگییه چه‌ند په‌یوه‌ندی به کورد خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌م له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ئه‌نفال و هه‌م له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆیدا؟ وه‌ڵام: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ بڵێم که یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه تێگه‌یشتن و ئاگاییمان به‌رامبه‌ر ئه‌نفال له ئاستێکی تردا بێت ئه‌وه‌یه که به‌شێکی زۆری ئه‌و شتانه راگرین که تا ئێسته کردوومانه. بۆ نموونه پیشاندانی به‌رده‌وامی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و کیمیابارانه‌کانی تر، پیشاندانی ئه‌و هه‌موو جه‌سته تێکشکاوانه‌ی کیمیاباران و گولله باران و ئه‌شکه‌نجه، پیشاندانی ئه‌و ژنه ئه‌نفاله رهشپۆشانهی پێده‌چێ تا ئه‌به‌د بلاوێننه‌وه. په‌خشکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م وێنانه کۆمه‌ڵێک ئاکامی سایکۆلۆژی بۆ ئێمه هه‌یه که زیانی زیاتره له قازانجی. یه‌که‌م، به‌کارهێنانی به‌رده‌وامی ئه‌م وێنانه به پێچه‌وانه‌وه کارده‌کات. واته گه‌ر مه‌به‌ستی ئێمه له زۆر پیشاندانی ئه‌م وێنانه ئه‌وه بێت که ئه‌و تاوانانه‌ی که له ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌نجام دران هه‌ستی خه‌ڵک ببزوێنن و له‌یاد نه‌کرێن به پێچه‌وانه‌وه ورده ورده ئه‌م وێنانه ده‌سوێن، سه‌نگینیی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له رووی یاده‌وه‌ریی به کۆمه‌ڵه‌وه بێ بایه‌خ ده‌بن. زۆر که‌س تاقه‌تی له‌م وێنانه چووه، چیتر نه شتێکی تازه‌ی پێ ده‌ڵێن و نه گرنگیه‌کی مێژوویان هه‌یه لای ئه‌و. دووهه‌م، پیشاندانی کۆمه‌ڵێک ژنی ره‌شپۆش که ده‌گرین و ده‌لاوێننه‌وه‌و به‌رده‌وام باسی ئازیزه له‌ده‌ستچووه‌کانیان ده‌که‌ن وا ده‌کات که کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک کۆمه‌ڵێک قوربانی بێ ده‌سه‌ڵات بڕوانێته ئه‌م ژنانه. به‌م شێوه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی که له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا بوونه قوربانی توندوتیژیی ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی ناسیۆنالیستی تاکڕه‌و جارێکی تر له‌م پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه ده‌کرێنه‌وه به قوربانی و مۆرکی قوربانی-بوونیان تا ئه‌به‌د پێوه ده‌مێنێ. ئه‌مه له کاتێکدا که ئه‌وان کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ئازا‌و به توانان که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کۆسپ و كێشانه‌ی هاتۆته ڕێیان توانیویانه به‌رده‌وامی به ژیان بده‌ن، منداڵه‌کانیان په‌روه‌رده بکه‌ن و ببنه به‌شێک له هێزی کار له وڵات‌دا (گه‌رچی زۆربه‌ی جار هێزی کاری چینی خواره‌وه‌ش بێت). به واتایه‌کی تر ئه‌م جۆره وێناکردنه‌ی ده‌ربازبوانی ئه‌نفال جارێکی تر ده‌سه‌ڵاتیان لێ ده‌سه‌نێ و بایه‌خی ئه‌وان له قوربانی-بوونیاندا کۆده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش نه له رووی عهدالهتهوهو نه له رووی ته‌ندروستیشه‌وه ره‌وا نیه. چونکه هه‌م زوڵم له ده‌ربازبووان ده‌کات و هه‌میش وا ده‌کات ئه‌وانیش بۆ هه‌میشه خۆیان وه‌ک قوربانی ببینن و نه‌توانن له‌و بازنه‌یه ده‌ربازبن، وا ده‌کات به چاوی به‌زه‌یی و خه‌مه‌وه بڕواننه ژیانی خۆیان و نه‌توانن لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌کانی کار‌و کاراکته‌ری خۆیان ببینن. سێهه‌م، ئاکامێکی تری لێدانه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه بۆ ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، بۆ منداڵه‌کانی ئێمه که به‌رده‌وام ئه‌م وێنانه ده‌بینن. ئه‌وه‌یه که ئه‌م وێنانه، که وێنه‌ی ترسناکی تێک‌شکاندن و بریندارکردن و ئازاردانن به ئاسایی ده‌کرێن. به‌م شێوه‌یه وێنه‌کانی توندوتیژیی ده‌بێته به‌شێک له ژیانی رۆژانه‌و ورده ورده‌ش له ئێمه‌دا خۆی دوبارهدهکاتهوهو کار ده‌کاته سه‌ر داهاتووشمان. ئه‌و شتانه‌ی رۆژانه ده‌یانبینین ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وێنای ده‌که‌ین و پێمان وایه ئاساییه و به‌رهه‌می دێنینه‌وه. ئه‌مه‌ش رێ خۆشکه‌ره بۆ دروستبوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی توندوتیژ. چوارهه‌م، ئه‌م وێنه‌و دۆکیومهنتهریانه له‌سه‌ر ئاستی وشیاریه‌کی سیاسیی رووکه‌شیی کارده‌که‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌ش ته‌نها ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی رقێکی ساده له 'دوژمن'. ئه‌مانه ئه‌وه‌نده‌ی گوتارێکی ناسیۆنالیستیی ساده دروست ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده گرنگیان نیه بۆ وشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه سه‌باره‌ت به ئه‌نفال. گه‌ر سه‌یرێکی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کانی سه‌ته‌لایتی کوردستان بکه‌ین ده‌بینین به‌شێکی زۆری له‌سه‌ر دوو چه‌مک کار ده‌کات که ئه‌وانیش قوربانی بوون و قارهمانێتیین که هه‌ردووکیان گوتارێکی ناسیۆنالیستی ساده دروست ده‌که‌ن. وێنه‌و دۆکیومهنتاریهکانی سه‌باره‌ت به ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه و کوشتارو ئه‌شکه‌نجه‌کان ده‌که‌ونه خانه‌ی یه‌که‌مه‌وه: میلله‌تی کورد وه‌ک قوربانیه‌ک. ئه‌و به‌رنامانه‌ی سه‌باره‌ت به خه‌باتی پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه‌ی نهێنی، داستانی شه‌هیده‌کان، راپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی کوردن ده‌که‌ونه خانه‌ی دووهه‌مه‌وه: کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی قاره‌مانی کۆڵنه‌ده‌ر. ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌ش بۆ خود و په‌خشکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره وێنه‌یه له‌سه‌ر خود ته‌نها له خزمه‌تی ئه‌و ئاگاییه ساده ناسیۆنالیستیدایه که به ره‌ش و سپی شته‌کان ده‌بینێت: کورد وه‌ک قوربانیه‌کی هه‌میشه‌یی عه‌ره‌ب له عێراقدا (هه‌ست کردن به قوربانی-بوونیش وه‌ک پێشتر باسم کرد هه‌میشه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ به‌رده‌وام بوونی بازنه‌ی توندوتیژیی) و وه‌ک کۆمه‌ڵێک خه‌باتگێڕی قاره‌مان. ئه‌مه له کاتێکدا که ئێمه ده‌زانین نه شته‌کان ره‌ش و سپین و نه خۆشمان ئه‌وه‌نده قاره‌مانین. ئێمه ده‌زانین که ئه‌نفال له‌لایه‌ن حکوومه‌تێکی عه‌ره‌به‌وه پلانرێژیی بۆ کرا به‌ڵام له رووی پراکتیکیه‌وه به‌و شێوه‌یه سه‌رکه‌وتوو نه‌ده‌بوو گه‌ر کورد خۆی به‌شداری له‌م پرۆسه‌یه‌دا نه‌کردایه، گه‌ر سه‌رۆک جاشه‌کان وه‌عدی شه‌ره‌فیان به‌و هه‌موو پیاوه کورده نه‌دایه زۆریان ته‌سلیمی حکومه‌ت نه‌ده‌بوونه‌وه. که‌واته کورد بوون یه‌کسان نیه به قوربانی بوون (کورد خۆشی تاوانباره له ئه‌نفالدا) هه‌روه‌ک چۆن عه‌رب بوونیش یه‌کسان نیه به تاوانباریی (هه‌ندێ عه‌ره‌ب له کاتی ئه‌نفالدا یارمه‌تی کوردیان دا). هه‌روه‌ها ئێمه ده‌زانین که راسته کورد چه‌ندین ساڵ خه‌باتی کردوه‌و راپه‌ڕینی ئه‌نجام داوه به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی که‌م پاش راپه‌ڕین که حکومه‌ت بڕیاری هێرشی دا کورد ئاماده‌ی شه‌ڕکردنی تیا نه‌بوو، که‌واته ئێمه ئه‌و قاره‌مانه‌ش نین که ده‌مانه‌وێ پیشانی بده‌ین. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه که یادکردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نفال و سه‌ردانی ده‌ربازبووان تا جارێکی تر باسی میحنه‌ته‌کانی 1988 بکه‌ن و پیشاندانی قوربانیانی کیمیایی و گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ، هه‌موو ئه‌مانه به شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌یانتوانیوه سه‌رنجی مرۆڤی کورد به‌جۆرێک رابکێشن که تێگه‌یشتنێکی دروستی هه‌بێت بۆ ئه‌نفال و گرنگی ئه‌نفال له مێژووی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ودا، نه‌یانتوانیوه وای لێ بکه‌ن به چاوی رێزه‌وه سه‌یری ده‌ربازبووانی ئه‌نفال بکات، نه‌یانتوانیوه وای لێ بکه‌ن بیربکاته‌وه، زمانی بێته گۆ، قسه‌ی هه‌بێت، لێکۆڵینه‌وه بکات، هونه‌ر به‌رهه‌م بێنێت. له چه‌ند حاڵه‌تێکی که‌مدا نه‌بێت زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌ش که کاریگه‌ریی ئه‌نفالی له‌سه‌ره هونه‌رێکی واقیعی عاتیفیه که خه‌یاڵ تیایدا کوژراوه. ئێسته‌ش که پیشانگایه‌کی هونه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نفال ده‌کرێت پڕه له وێنه‌ی که‌لله‌سه‌ر و پۆستاڵ و دووکه‌ڵ. که شانۆگه‌ریه‌ک له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه پێشکه‌ش ده‌کرێت پڕه له ده‌نگی فرۆکه‌و که‌وتنی خه‌ڵک و گریان و هاوار. به‌شێکی هۆکاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م هونه‌ره واقیعیه ره‌نگه ئه‌و گوتاره سیاسیه ساده‌یه بێت که به‌رهه‌م هاتووه‌و به‌سه‌ر ده‌می هه‌موو خه‌ڵکه‌وه‌یه، به‌شێكیشی ره‌نگه هی قورسایی کاره‌ساته‌که بێت که وای کردوو هه‌ندێک هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ر نه‌توانن لێی ده‌ربازبن. دوا جاریش په‌یوه‌ندی به وشیاری و زیره‌کی هونه‌رمه‌ندانه‌وه هه‌یه که نه‌یانتوانیوه به جۆرێکی تر باسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن. ئێمه پێویستمان به چه‌ندین (ده‌ربه‌ندی په‌پووله) و (شاری مۆسیقاره سپیه‌کان) هه‌یه. پێویستمان به لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی و به‌رهه‌می هونه‌ریی تر هه‌یه تا له ئاسته جیاکانی ئه‌نفال و مانا جیاوازه‌کانی تێبگه‌ین. گه‌ر وه‌ک نموونه‌یه‌ک سه‌یری هۆلۆکۆست بکه‌ین که گه‌وره‌ترین جینۆسایدی سه‌رده‌می مۆدێرنه ده‌بینین که هه‌زاران شیعر، رۆمان، فلیم، دۆکیۆمه‌نتاری، پیشانگای گه‌ڕۆک، مۆزه‌خانه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه. بێگومان به‌شێکی ئه‌مه له‌به‌ر قه‌باره‌ی هۆلۆکۆسته که ده‌ڵێن زیاتر له 90% جووله‌که‌کانی ئه‌ورووپا له‌م پرۆسه‌یه‌دا لهونابراون به‌ڵام به‌شێکیشی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه ئه‌وان گه‌لێکی وشیارن، رۆشنبیر‌و نووسه‌ر و پسپۆڕ‌و هونه‌رمه‌ندو ئه‌کادیمی زۆریان هه‌یه و سه‌رمایه‌یه‌کی باشیشیان بۆ ئه‌م کارانه ته‌رخان کردووه چونکه له گرنگی ئه‌م کارانه تێده‌گه‌ن. ئه‌م پشتیوانیه داراییه ئه‌وه‌ندی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئیسرائیله‌وه دابین کراوه چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ش له‌لایه‌ن جووله‌که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌مریکاوه بووه. گرنگه که رۆڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی کورد و ده‌سه‌ڵاتی کوردیشمان بیر نه‌چێت. تا ئێسته ده‌وڵه‌مه‌ندێکی کوردمان نیه که بیری له‌وه کردبێته‌وه پاره‌یه‌ک ته‌رخان بکات بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی له‌م بواره‌دا، بۆ پشتگیری‌کردن له پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ریی که کار له‌سه‌ر ئه‌نفال ده‌کات، بۆ دروستکردنی مۆزه‌خانه‌یه‌ک و هتد. ده‌سه‌ڵاتی کوردیش به‌هه‌مان شێوه سست بووه له ئاست کارکردن له‌سه‌ر ئه‌نفال. ئێمه پاش 19 ساڵ ئێسته‌ش ئاماری ته‌واوه‌تیمان له‌به‌رده‌ستدا نیه کاتێک باسی ئه‌نفال ده‌که‌ین. ئه‌و ژماره‌یه‌ی که کورد به‌رده‌وام دوباره‌ی ده‌کاته‌وه 182000 که‌سه به‌ڵام به بڕوای زۆربه‌ی ئه‌وانی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیان له‌م بواره‌دا کردووه ئه‌م ژماره‌یه زیاده‌ڕه‌وی پێوه‌یه. هێشتاش نازانین به ته‌واوه‌تی چه‌ند گوند له کاتی ئه‌نفالدا وێران کران. زۆر که‌س ده‌ڵێن 4000 گوند به‌ڵام ئه‌مه ژماره‌ی سه‌رجه‌می گونده وێرانکراوهکانه له‌ساڵی 1970کانه‌وه تا 1988. ئێسته‌ش نازانین چه‌ند گوند کیمیایی به‌رکه‌وتووه. ئێسته‌ش مۆزه‌خانه‌یه‌کمان نیه که به‌ڵگه‌کانی ئه‌نفال، گوتاری ده‌ربازبووان، وێنه و جلوبه‌رگی قوربانیه‌کانی تیا کۆبکرێته‌وه. به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌و کارانه‌ش که کراون به شێوه‌یه‌کی نادروست کراون. پار که سه‌ردانی گۆڕستانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌م کرد چاوساغه‌که به پێکه‌نینه‌وه پێی وتم که پیاوێکی ناسیاویان که به‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه نه‌که‌وتووه‌و که‌چی له گۆڕستانه‌که‌دا وه‌ک قوربانیه‌ک له‌سه‌ر کێلێک ناوی هه‌یه وێنه‌یه‌کی له په‌نا کێلی قه‌بره‌که‌ی خۆیه‌وه گرتووه. هه‌ڵه‌یه‌کی وا هه‌موو راستیه‌کان ده‌خاته ژێر گومانه‌وه. حکوومه‌تی کوردستان به‌بۆنه‌ی دوو ئیدارهبوونیهوهو به‌بۆنه‌ی کێشمه‌کێشی ناوخۆ‌و گرنگی دان به شتی تره‌وه نه‌یتوانیوه زانیاری ته‌واوه‌تی که‌ڵه‌که بکات. به‌شێکی کێشه‌که‌ش ره‌نگه ئه‌وه بێت که حکوومه‌تی کوردستان نه‌یویستووه ئه‌م کارانه بکات چونکه ده‌یه‌وێ ژماره‌ی 182000 قوربانی و 4000 گوند وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به شێوه‌یه‌کی زانستی و دروست قسه له‌سه‌ر شته‌کان بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌رنجی جیهانی ئه‌کادیمی راکێشین پێویستمان به فاکت و به‌ڵگه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی دروسته. پرسیار: بۆ ده‌بێت هه‌میشه چاوه‌ڕوانییه‌کی گه‌وره له ئه‌ده‌ب بکرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی کاره‌ساته گه‌وره‌کانی مرۆڤایه‌تی؟ ئه‌م هۆی چاوه‌ڕوانییه له کوێوه هاتووه و چۆن لای مرۆڤ دروستبووه؟ وه‌ڵام: ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له هونه‌ر هه‌یه چونکه هونه‌ر ده‌توانێت ئه‌و شتانه بکات که میدیا و مێژوو ناتوانن بیکه‌ن. گه‌ر میدیا‌و مێژوو باسی ژماره‌و رووداو بکه‌ن هونه‌ر به وردی کار له‌سه‌ر مانای ئه‌م فاکتانه ده‌کات و له‌سه‌ر ئاڵۆزییان. ئه‌فلاتوون به‌های هونه‌ریی یه‌کسان کرد به به‌های مۆراڵیی به‌رهه‌مێک. واته به بڕوای ئه‌و ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریه سه‌رکه‌وتووه که له رووی ئه‌خلاقیه‌وه به‌رهه‌مێکی باشه. کانت به پێچه‌وانه‌وه پێی وابوو که به‌های به‌رهه‌می هونه‌ریی له‌وه‌دایه که چێژی لێ ده‌بینین ئه‌م چێژه‌ش نه په‌یوه‌ندی به چێژی مۆراڵییه‌وه هه‌یه (به‌رهه‌مێک که ئه‌خلاقی باش بڵاوده‌کاته‌وه) نه چێژی جه‌سته‌ییش (به‌رهه‌می هونه‌ریی سه‌رکه‌وتوو ئه‌وه نیه که تێرمان ده‌کات یا له‌ڕووی جنیسیهوه ده‌مانبزوێنێت). به بڕوای کانت ئه‌و چێژه‌ی له به‌رهه‌می هونه‌ریی ده‌بینین چێژ نیه له پێناوی شتێكی تردا (له‌رووی ئه‌خلاقی یا جه‌سته‌ییه‌وه) به‌ڵکوو چێژێکه که له خودی خۆیدا کامڵه و بێ مه‌به‌سته. به‌رهه‌می هونه‌ریی سه‌رکه‌وتوو ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه لای کانت که تیایدا چه‌مکێک یا بیرۆکه‌یه‌ک (که کانت ناوی ده‌نێ ئایدیای ئهستاتیکیی) به‌شێوه‌یه‌ک به‌رجه‌سته‌کراوه که توانای تێگه‌یشتن و توانای وێناکردنی ئێمه ده‌خاته هارمۆنیهوه. واته ئه‌و نووسینه ئه‌ده‌بیه سه‌رکه‌وتووه که بۆ تێگه‌یشتن له‌و ئایدیا ئهستاتیکیهی تیایدا به‌یانکراوه ئێمه ده‌بێت توانای تێگه‌یشتن و وێناکردنمان به‌کاربهێنین به شێوه‌یه‌ک که هه‌م له به‌رهه‌مه‌که تێبگه‌ین و هه‌م له‌ززه‌تی لێ ببینین. بۆیه، کانت ده‌ڵێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ش که تراژیدیا ده‌خوێنینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌ززه‌تی لێ ده‌بینین. له رووی فه‌لسه‌فیه‌وه تیۆریه‌که‌ی کانت ره‌خنه‌و قسه‌ی زۆر له‌سه‌ره به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا گرنگی خۆی هه‌یه بۆ ناساندنی کۆمه‌ڵێک چه‌مکی مۆدێرن بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر هونه‌ر. به بڕوای من سه‌رکه‌وتنی به‌رهه‌مێکی هونه‌ریی له‌وه‌دایه که تا چه‌ند جددیه له به‌رجه‌سته‌کردنی حه‌قیقه‌ته‌کانی دنیای ئێمه‌دا به هه‌موو ئاڵۆزیه‌کانیه‌وه. رۆمانی باش، بۆ نوومهنه، ئه‌و رۆمانه‌یه که له رێی خوڵقاندنی کۆمه‌ڵێ کاراکته‌ری زیندوو و گێرانه‌وه‌ی چیرۆکێکی تایبه‌تیه‌وه باس له کۆمه‌ڵێک چه‌مکی جیهانی و گرنگی وه‌ک عه‌داله‌ت، حه‌قیقه‌ت، عه‌شق و جوانی ده‌کات. ده‌توانێ کۆمه‌ڵی چه‌مکی ئاڵۆزی فه‌لسه‌فیمان بۆ به‌رجه‌سته بکات و به‌ئه‌ندازه‌ی چه‌ندین کتێبی مێژوویی و فه‌لسه‌فی تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌م چه‌مکانه فراوانبکات. رۆمانی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی تێگه‌یشتنمان بۆ مرۆڤ بوون، ده‌مانخاته گومانه‌وه به‌رامبه‌ر به بیروباوه‌ڕه باوه‌کانی کۆمه‌ڵگه، پرسیارمان لا دروست ده‌کات سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی که له کاتی ئاسایی‌دا لامان روون و ئاشکرایه. له ژیانی رۆژانه‌دا ئێمه له ژێر کاریگه‌ریی بیروباوه‌ڕی باوی کۆمه‌ڵگه‌داین، حه‌زی خۆشمان بۆ زانینی حه‌قیقه‌ت ده‌بێته مایه‌ی فشاری تر. ئێمه پێمان خۆشه شته‌کان ساده بن، ره‌ش بن یا سپی، راست بن یا هه‌ڵه، باش بن یا خراپ، جوان بن یا ناشرین. به‌ڵام رۆمانی باش ئه‌و رۆمانه‌یه که بیرمان دێنێته‌وه که که دزێوترین که‌سه‌کانیش شتێ له جوانیان تێدایه، که حه‌قیقه‌ت چه‌ند ئاڵۆزه، که به‌ها ئه‌خلاقیه‌کانی کۆمه‌ڵگا زۆرجار ده‌که‌ون، که به‌ده‌ستهێنانی عه‌داله‌ت چه‌ند ئه‌سته‌مه، که چه‌وسانه‌وه مرۆڤ ناکاته مرۆڤی باش، که زۆرجار چه‌وساوه‌کان به ئاسانی ده‌بنه‌وه به چه‌وسێنه‌ر. ئه‌وان بیرمان دێننه‌وه که مرۆڤ بوون چه‌ند ئاڵۆزه. لێره‌دا ده‌مه‌وێت (شاری مۆسیقاره سپیه‌کان) وه‌ک نموونه‌ی رۆمانێکی سه‌رکه‌وتوو بهێنمه‌وه‌و قسه له‌سه‌ر هه‌ندێ ره‌هه‌ندی سه‌رکه‌وتوویی ئه‌م کاره بکه‌م وه‌ک به‌رهه‌مێکی هونه‌ریی. له‌م رۆمانه‌دا له رێگه‌ی له‌شفرۆشێکی کورد (دالیا سیراجه‌دین) و دوکتۆرێکی کوردی هونه‌ر دۆست (مووسای بابه‌ک) و ده‌ربازبوویه‌کی ئه‌نفال (جه‌لاده‌تی کۆتر) و جه‌نراڵێكی عه‌ره‌بی په‌شیمانه‌وه (سامیری بابلی) چیرۆکی ئه‌نفال ده‌گێڕدرێته‌وه. به واتایه‌کی تر کاره‌ساتی ئه‌نفال تێکه‌ڵ به داستانی ژیانی کۆمه‌ڵێک کاراکته‌ر ده‌بێت که هه‌ریه‌که‌یان به دوای شتێکدا وێڵه. دالیا سیراجه‌ددین به‌دوای خۆشه‌ویسته‌که‌یدا ده‌گه‌ڕی که له زیندانه نهێنیه‌کانی عێراقدا ئه‌شکه‌نجه ده‌درێ و بۆ په‌یداکردنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و له‌گه‌ڵ جهنراڵهکاندا ده‌خه‌وێ، موسای بابه‌ک مه‌راقی ئه‌وه‌یه که له‌و سه‌رده‌می کوشتار و قات و قڕکردنه‌دا به‌رهه‌مه هونه‌ریه جوانه‌کان له له‌ناوچوون بپارێزێت، جه‌لاده‌تی کۆتر که به برینداری له‌لایه‌ن سامیری بابلیه‌وه له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان رزگارکراوه به‌دوای حه‌قیقه‌ت و عه‌داله‌تدا وێڵه‌و سامیری بابلیش ده‌یه‌وێ خۆی پاک بکاته‌وه له رابوردوویه‌کی پڕ له تاوان و رووبه‌ڕووی قوربانیه‌کانی بێته‌وه. یه‌کێک له ته‌وه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌م رۆمانه گفتوگۆی کاراکته‌ره‌کانه سه‌باره‌ت به عه‌داله‌ت، به‌خشین، تۆڵه سه‌ندنه‌وه، حه‌قیقه‌ت، جوانی و ئه‌خلاق. مووسای بابه‌ک پێی وایه که ته‌نها شتێک که له دنیایه‌کی پڕ له ناعه‌داله‌تی و توندوتیژی و ناشرینیدا بتوانین بیکه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی عه‌داله‌ت ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ین جوانیی به‌رهه‌م بێنین له‌رێگه‌ی به‌رهه‌مێنانی هونه‌ره‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م جوانیانه بپارێزین. جه‌لاده‌ت گه‌رچی بۆته هاوڕێی سامیری بابلی به‌ڵام پێی وایه ئه‌و تاوانباره‌و ده‌بێ به حه‌قی خۆی بگات گه‌رچی ناشزانێت چۆن ده‌توانێت به‌م عه‌داله‌ته بگات، سامیری بابلی پێی وایه پاکبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نها کاتێک رووده‌دات که دان به هه‌موو راستیه‌کاندا بنێت و رووبه‌ڕووی قوربانیه‌کانی بێته‌وه. جه‌لاده‌ت له‌کاتی گه‌ڕان به دوای قوربانیه‌کاندا بۆ دادگایی کردنی سامیری بابلی حه‌لیمی شێواز ده‌دۆزێته‌وه که پێشتر سامیری بابلی نیوی ده‌مووچاوی لێکردۆته‌وه‌و تا ئه‌به‌د شێوه‌ی شێواندووه. شێواز جه‌لاده‌ت به گه‌مژه‌یی تاوانبار ده‌کات. ئه‌و پێی وایه که کوشتنی سامیری بابلی هیچ شتێک له باسه‌کان ناگۆڕێت، برینی که‌س ساڕ‌ێژ ناکات، مردووه‌کان ناگێڕێته‌وه و نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و له خه‌ڵوه‌تگه‌که‌ی بێته ده‌رێ و رووبه‌رووی خه‌ڵک بێته‌وه. له کاتی دادگایی کردنی سامیری بابلیدا ئه‌و روو ده‌کاته قوربانیه‌کانی تر‌و پێیان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناوی ده‌نێن عه‌داله‌ت ته‌نها حه‌زی تۆڵه سهندنهوهیهو هیچی تر. پێیان ده‌ڵێت ئه‌وانیش خه‌ریکه به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی جه‌لاد بیرده‌که‌نه‌وه. ئه‌و ده‌یه‌وێ به سامیری بابلی بڵێت: (سه‌یرم که سامیری بابلی، من تۆ ده‌به‌خشم که‌واته من هێشتاش جوانم، تۆ نه‌تتوانی جوانیه‌کانی ده‌روونی من بکووژی). دواجار به قوربانیه‌کانی تر ده‌ڵێت: (شتێ له جوانی له ئێمه‌و له‌ویشدا ماوه، با نه‌یکوژین.) له کۆتایی دادگاییه‌که‌دا ئه‌وه‌ی که ناتوانێ ئارامی بدۆزێته‌وه قوربانیه‌کانی سامیری بابلین. هه‌ندێکیان ده‌زانن که تازه هیچ شتێک برینی ئه‌وان سارێژ ناکات، ده‌زانن که ئازاردان و کوشتنی سامیری بابلی وایان لێ ناکات هه‌ست به ئاسووده‌یی و سه‌لامه‌تی بکه‌نه‌وه. ئه‌م رۆمانه زۆر به جوانی باس له‌و دووڕیانانه ده‌کات که ده‌ربازبووان رووبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که تاوانباره‌که بۆ خۆی دێته پێشێ، دان به هه‌موو تاوانهکانیا ده‌نێت و داوای لێبوردن ده‌کات ئاسان نیه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بدرێت. هه‌ندێک که‌س تۆڵه‌یان ده‌وێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئارامییان پێ نابه‌خشێ. ئه‌م رۆمانه جگه له دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال (ئه‌و سه‌رپۆشانه‌ی به‌سه‌ر لمه‌وه مه‌له ده‌که‌ن، ئه‌و خێوانهی هه‌رگیز هه‌واری خۆیان نادۆزنه‌وه، ئه‌و ده‌نگه کپانهی ده‌خنکێنرێن) به‌روونی پیشانمان ده‌دات که چه‌مکه‌کانی وه‌ک عه‌داله‌ت و حه‌قیقه‌ت چه‌ند ئاڵۆزن، که توندوتیژیی چی له مرۆڤه‌کان ده‌کات، که له خاکێکی پر له جه‌نگ و توندوتیژیی وه‌ک کوردستاندا زۆر جار تاوانباره‌کانیش قوربانین. باس له‌و هه‌ڵبژاردنه جیاوازانه ده‌کات که میلله‌ته‌کان له پاش کۆتایی هاتنی دیکتاتۆری ده‌بێت رووبه‌ڕووی ببنه‌وه. کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌بێت بڕیار بدات له‌سه‌ر به‌خشین، ئاشتبوونه‌وه و عه‌داله‌ت، ئه‌مانه‌ش هه‌موو ئاکامیان هه‌یه بۆ داهاتووی وڵاته‌که. ئه‌م رۆمانه ئه‌وه‌نده‌ی باسی ئه‌نفال و کۆمه‌ڵێک کاراکته‌ری کوردی ده‌کات که گیرۆده‌ی سه‌رده‌مێکی پڕ له ترس و توندوتیژین، ئه‌وه‌نده‌ش باسی مرۆڤایه‌تی ده‌کات به گشتی. هه‌ریه‌ک له‌و چه‌مکانه‌ی له‌م رۆمانه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێت له‌ودیو سنووری ئه‌نفال و کوردستانه‌وه ره‌واییان هه‌یه و ده‌شێ باس له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی تر بکه‌ن که کوشتاری به‌م جۆره‌ی تیاکراوه. گرنگی ئه‌م رۆمانه‌ش له‌وه‌دایه که هه‌م ئه‌نفال و په‌یوه‌ندی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب به‌و زیندووییه به‌رجه‌سته ده‌کات و هه‌میش سنووره‌کانی ئه‌م رووداوه‌و ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه ده‌بڕێت. ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه ته‌نها کاتێک به دنیا دێت که نووسه‌ر بۆ خۆی له ئاڵۆزی کۆمه‌ڵێ چه‌مکی مه‌عریفی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی تێگه‌یشتبێت. بۆیه نووسه‌ری سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ زیره‌ک بێت و له‌رووی فیکریشه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند. پرسیار: ئایا ئاستی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌ی لای ئینسانی کورد هه‌یه به‌رامبه‌ر کوردبوونی خۆی، ترسێکه خاوه‌نی هێزیکی ڕۆشنبیری وایه که بتوانێت له بری تۆڵه خۆی بکات به هێزێک که هه‌ڵگری لێبوردن بێت. ئایا ئه‌م هێزه چه‌ند ده‌سته‌ڵاتی کوردی لێی به‌رپرسیاره‌و و چه‌ندیش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و ڕۆشنبیره‌کانی به‌رپرسیارن له پیشاندانی؟ وه‌ڵام: شوناسی کوردی شتێکی سه‌یره. له‌لایه‌که‌وه ئه‌وپه‌ڕی شانازی به خۆیه‌وه ده‌کات و خۆی به (به‌چکه شێر) و قاره‌مان ده‌زانێت (که دیوێکی ناسیۆنالیزمه) که‌چی له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وپه‌ڕی هه‌ست به که‌می ده‌کات له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌کانی تردا. ئه‌م خۆ به‌که‌م زانینه زۆرجار له کاتی تێکه‌ڵ بوونیدا به که‌لتووره‌کانی تر زۆر ئاشکرا خۆی ده‌رده‌خات. بۆ نموونه پیاوی کورد که ژنێکی غه‌یره-کورد دێنێت زۆر رێزی لێ ده‌گرێت و زۆر شتی لێ قبووڵ ده‌کات که له سنووری که‌لتوورو مێژووی ئه‌ودا ره‌وا نیه که‌چی هه‌مان که‌س که ژنێکی کورد دێنێت ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی باوکسالاری کوردی، ده‌بێته‌وه به ئاغاکه‌ی جاران و ده‌بێ خزمه‌ت بکرێت. ئه‌و زۆرجار شانازی به هاوڕێ ناکوردهکانیهوه ده‌کات و حه‌ز ده‌کات هه‌موو که‌س له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بیبینێ و که ده‌بینرێت زۆر لاواز دێته به‌رچاو. له کاتی دانوستاندنه سیاسیه‌کاندا ئه‌وپه‌ڕی بچووک ده‌بێته‌وه‌و وامان لێ ده‌کات به‌زه‌یمان پێیدا بێته‌وه یا تووڕه بین لێی. ئه‌م بچووک بوونه‌وه‌یه له بڕوا به‌خۆ نه‌بوونی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له بێ ده‌سه‌ڵات کرانی سه‌دان ساڵه‌ی ئه‌وه‌وه دێت، له‌وه‌وه دێت که نه‌یتوانیوه حوکمی خۆی بکات، هه‌میشه کوشتاری یه‌کی کردووه، عه‌شایه‌رگه‌ری و حیزبایه‌تی هه‌میشه له‌سه‌رو نه‌ته‌وه بوونه‌وه بووه، زمانێکی یه‌کگرتووی نیه، میراتێکی که‌لتووری و سیاسی ئه‌وتۆی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م کێشانه‌ش زۆرجار ده‌بێته مایه‌ی ترس و تووڕه‌یی. ئه‌و تووڕه‌یه له‌و ناڕه‌واییانه‌ی به‌رامبه‌ری کراوه، له‌و هه‌موو رێکه‌وته مێژووییه‌ی هه‌میشه له دژی ئه‌و بوون، له‌و جوگرافیا ناهه‌مواره‌ی له‌نێوان عه‌ره‌ب و فارس و تورک‌دا ته‌وقی کردووه و له‌و سه‌رچاوه سروشتیانه‌ی هه‌میشه بوونه‌ته مایه‌ی میحنه‌ت بۆی. که‌واته هه‌م که‌موکورتیه‌کانی خۆی که له‌سه‌رتاسه‌ری مێژوودا هه‌میشه دابه‌شبووه و هه‌م زوڵمه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ده‌ورووبه‌ر که هه‌میشه سه‌رکوتیان کردووه بۆته مایه‌ی دروستبوونی شوناسێکی برینداری تووڕه‌ی خۆ به‌که‌م زان. له‌لایه‌کی تره‌وه ناسیۆنالیزمی کوردی (که به بڕوای مارتین ڤان بروونه‌سن زۆر دره‌نگ له‌ناو کورددا سه‌ری هه‌ڵدا) ده‌یه‌وێ ئه‌م تووڕه‌ییه و ئه‌م هه‌ست به زوڵم کردنه وه‌ک وزه‌یه‌ک به‌کاربێنێت بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێک. به‌ڵام ناسیۆنالیزم و هه‌روه‌ها هه‌ست به قوربانیی-کردن هه‌میشه دوو چه‌مک بوون که له مێژوودا توندوتیژیان لێ که‌وتۆته‌وه. دروستکردنی تووڕه‌یی و رق ئاماده‌کردنی که‌سه‌کانه بۆ جه‌نگ. دروستکردنی وێنه‌یه‌کی ساده له‌سه‌ر خود وه‌ک قوربانی و ئه‌وی تر وه‌ک دوژمنێکی زاڵم ئاماده‌کردنی خه‌ڵکه بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه. بیرکردنه‌وه له تۆڵه‌ش په‌یوه‌ندی به عه‌قڵیه‌تی عه‌شایه‌ریه‌وه هه‌یه. رووداوه سیاسیه‌کانی 1980اکان و چه‌کدارکردنی خێڵه‌کان له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه تا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ شۆڕشی کوردی‌دا بکه‌ن و هه‌روه‌ها پابه‌ستبوونی حیزبه کوردیه‌کانیش به هه‌ندێ ده‌ستوورو عاده‌تی خێڵه‌کی و سوود وه‌رگرتنی حیزب له خێڵ بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی و عه‌قڵیه‌تی خێڵ له‌ناو کوردا به زیندوویی بمێنێته‌وه. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یه‌کێکه له‌و ره‌فتارانه‌ی له‌ناو خێڵدا جێی رێزه‌و زۆر جار وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی تاکه‌که‌سی ناو خێڵ سه‌یرده‌کرێت. تاکه‌که‌س چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کرێت دوژمنه‌که‌ی نه‌به‌خشێت، دڵی نه‌رم نه‌بێت له ئاستیدا، په‌نا نه‌باته به‌ر گفتوگۆ‌و دانوستاندن به‌ڵکوو ئه‌و ده‌بێت بۆ کڕینه‌وه‌ی ناوبانگ و سه‌نگینی خێڵه‌که‌ی، بۆ پارێزگاریکردن له خێڵه‌که‌ی کوشتار بکات. تا ئه‌م تێڕوانینه‌ش زاڵ بێت، تا گه‌نجی کورد به‌م قسانه گۆش بکرێت به‌خشین و ئاشتبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه زۆر ئه‌سته‌مه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رئه‌وه‌ی شوناسی کوردی شوناسێکی له‌رزۆکی خۆ به‌که‌م زانه ره‌نگه زۆر هه‌ڕه‌شه بکات به‌ڵام له‌ڕووی پراکتیکیه‌وه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه نه‌یه‌نه دی. گه‌ر سه‌یری سه‌رکردایه‌تی کوردی بکه‌ین ده‌بینین که زۆرجار په‌یامی پێچه‌وانه‌مان لێیانه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت، لایه‌کیان هه‌ڕه‌شه ده‌کات و لاکه‌ی تر پاساو دێنێته‌وه‌و داوای لێبوردن ده‌کات، لایه‌کیان وا پیشان ده‌دات ئاماده‌ی شه‌ڕه (گه‌رچی له رووی پراکتیکیه‌وه ئه‌مه راست نیه‌و ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێ ناکرێت) و لاکه‌ی تر داوای ئاشتی ده‌کات و ده‌پاڕێته‌وه. ئه‌مه به‌هه‌مان شێوه له نه‌ته‌وه‌که‌شدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆ نموونه له کاتی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیاداو ئه‌گه‌ری هێرش کردنه سه‌ر کوردستان هه‌ندێک گه‌نجی کورد ناویان ده‌نووسی بۆ شه‌ڕ و هه‌ندێکیشیان به‌ته‌واوه‌تی بێ خه‌م بوون و لایان گرنگ نه‌بوو چی رووده‌دات. هه‌رچه‌نده هه‌تا ئه‌وانه‌ش که خۆیان ناونووس ده‌که‌ن ره‌نگه له‌ساتی ده‌ستپێکردنی جه‌نگدا بڕیار بده‌ن که رابکه‌ن وه‌ک سه‌رده‌می پاش راپه‌ڕین. من لێره‌دا نامه‌وێ بڵێم که کورد حه‌قه شه‌ڕ بکات یا نه‌یکات. ئه‌وه‌ی لای من گرنگه ئه‌م ئیزدیواجیهتهیه که له کاراکته‌رو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به‌ربڵاوه. ره‌نگه هه‌ر ئه‌م ئیزدیواجیهتهش هه‌وێنێکی باش بێت بۆ کارکردن له‌سه‌ری. بۆ نموونه گوتاری سیاسی و رۆشنبیری ئێمه ده‌توانن سوود له‌مه وه‌رگرن بۆ دروستکردنی شوناسێکی مه‌عریفی پته‌و که له رابوردووی خۆی تێگه‌یشتبێت، له‌وه تێبگات که سه‌رده‌می به‌کارهێنانی توندوتیژی تێپه‌ڕی و کاتی دانوستاندن و ئاشتی هاتووه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵگری لێبوردن بێت. نه‌ک کارکردن له‌سه‌ر شوناسێکی ترسنۆکی خۆ به که‌م زان یا شوناسێکی ناسیۆنالیستی که درۆ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌کات و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت بیهێنێته دی. به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک ره‌نگه پێویست بێت کار له‌سه‌ر پته‌وکردنی ئینتیمای مرۆڤی کورد بکه‌ین بۆ وڵاته‌که‌ی چونکه ئه‌م هه‌سته له‌ناو گه‌نجه‌کانی کورددا لاوازبووه. ئه‌مه‌ش خه‌مساردیه‌کی کورت بینی دروستکردووه که وا ده‌کات بیانه‌وێ وڵات به‌جێی بێڵن، بۆیان گرنگ نیه ئه‌و وڵاته چی به‌سه‌ر دێت و پێیان وایه هیچ به‌و سه‌رزه‌مینه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه. سیاسه‌تی کوردی و رۆشبینری کورد ده‌بێ پێشتر کار له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته بکات ئنجا ده‌توانێت کار له‌سه‌ر دروستکردنی شوناسێکی ئاشتیخواز بکات که جارێکی تر به‌شداری له درێژه‌دان به بازنه‌ی توندوتیژیدا ناکات. سه‌رچاوه‌کان Chemical Weapons use in Kurdistan: Iraq’s final offensive. A staff Report to the Committee on Foreign Relations, United States Senate, October 1988. Kuper, L., (1981). Genocide, its political use in the twentieth century. Penguin Books McDowall, D., (2005). A modern history of the Kurds. Third Edition. I. B. Tauris. London and New York Physicians for Human Rights (1989). Winds of death: Iraq’s use of poison gas against the Kurdish population. Report of a medical mission to Turkish Kurdistan. Physicians for Human Rights
|