Home | News | Biography | Publications | Research | Gallery | Audio/Visual | Links |
چاوپێکه‌وتن حه‌مه کاکه ره‌ش، ئه‌نفال، 2008 کوردستانی نوێ، 4304، 26/6/2007
وتار بۆسنه دوانزهمههین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه، ئاوێنه کوشتنی ناموسپه‌رستیی، ئاوێنه مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (پێنهلۆپه ده‌چێ بۆ جه‌نگ)ی ئۆریانا فالاچی، مه‌ڵبه‌ند
چیرۆک |
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خاتووزین به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستپێبکه‌ین ئێمه و خوێنه‌رانی خاتووزین ده‌مانه‌وێ بزانین ئایا خاتوو چۆمان هه‌ردی کێیه؟ ره‌نگه خۆپێناسه‌کردن کارێکی ئاسان نه‌بێت. زانینی بێۆگرافی نووسه‌رێک ده‌شێ یارمه‌تیمان بدات تا له به‌رهه‌مه‌کانی تێبگه‌ین. ده‌شێ له رێی ئه‌م جۆره زانیاریانه‌وه بتوانین زیاتر له‌و جیهانه تێبگه‌ین که ئه‌و له نووسینه‌کانیدا ده‌یخوڵقێنێ، ئه‌و ره‌هه‌ندانه بدۆزینه‌وه که کاری پێده‌کات و به‌و رووداوانه ئاشنابین که کاریگه‌رییان له‌سه‌ری هه‌بووه‌و له به‌رهه‌مه‌کانیدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه. من پێش هه‌موو شتێک خۆم به نووسه‌رێک ده‌زانم به‌ڵام چیرۆکی ژیانی من ره‌نگه جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بێت له‌گه‌ڵ چیرۆکی ژیانی هه‌ر کوردێکی ئاواره‌ی تردا. له‌دایکبوونی من هاوکات بوو له‌گه‌ڵ تێکشکانی شۆڕشی ئهیلوول. وه‌ک زۆر خێزانی کوردی تر ئێمه له‌و ساڵه‌دا کۆچمان کرد بۆ ئێران. پێنج ساڵی یه‌که‌می منداڵیم له‌گه‌ره‌کێکی کوردیی له‌ده‌ره‌وه‌ی تاران به‌سه‌ربرد. له‌وێ گوێم به کۆمه‌ڵێک چیرۆک گۆشبوو له‌سه‌ر کوردستان و جوانیه ئه‌فسانه‌ییه‌کانی وڵات. له‌پایزی 79دا کاتێک بڕیارماندا بگه‌ڕێینه‌وه من چاوه‌ڕوانی بینیبی شوێنێکی ئه‌فسووناوی بووم. به‌پێی ئه‌وچیرۆکانه‌ی دایک‌وباوک، خوشکوبرا و دراوسێکان بۆیان گێڕابوومه‌وه چاوه‌ڕێ بووم کوردستان شوێنێکی زۆر جیاواز بێ. وامده‌زانی وه‌ک ئه‌و سه‌رزه‌مینه سیحراویانه وایه که باوکم له حیکایه‌ته‌کاندا باسیده‌کرد. به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر سنوور بۆم ده‌رکه‌وت که وانیه: له‌هه‌ردوو دیوی زنجیره ئه‌ستووره‌که که سنووری پێكده‌هێنا بارانێکی به‌خۆڕ ده‌باری، یه‌ک زنجیرهشاخ له‌مدیوی سنووره‌وه درێژدهبوهوه بۆئهودیو، خاک و هه‌واش هه‌ر یه‌ک بۆنیان لێده‌هات. ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌فه‌ری گرنگی ژیانی من بوو، یه‌که‌مین وانه‌شی فێرکردم. ئه‌میش ئه‌وه‌بوو که نیشتیمان له بیر‌و گێڕانه‌وه‌ی دووره وڵاتاندا جوانتر‌و گه‌وره‌تر خۆی ده‌نوێنێ. نیشتیمان له خه‌یاڵی دوورهوڵاتاندا ره‌هه‌ندێکی ئه‌فسووناوی وه‌رده‌گرێت. ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووجارێک له‌کاتی گه‌رانه‌وه مدا بۆ وڵات من به‌رده‌وام سهرمدهسوڕمێ له‌وه‌ی که ئه‌و وێنه‌یه‌ی لهخهیاڵو ئه‌ندێشه‌ی مندا هه‌یه له‌سه‌ر وڵات گه‌لێک جیاوازه له حه‌قیقه‌ت. به‌هه‌رحاڵ من ته‌نها نۆ ساڵی ته‌مه‌نم له وڵات به‌سه‌ربرد، ئه‌ویش له ته‌مه‌نی 5 تا 14 ساڵیدا بوو. له‌ساڵی 1988دا ئێمه جارێکی تر به‌ره‌و ئێران کۆچمان کرد به‌ڵام ئه‌م جاره له سه‌قز نیشته‌جێبووین. له‌وێ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌زمانی فارسی له ئاماده‌ییدا ده‌رسم خوێند. سه‌ره‌نجام ساڵی 1993 له به‌ریتانیا نیشته‌جێبووم و هه‌ر له‌وێش به‌رده‌وامیم به خوێندن دا. ره‌نگه تایبه‌تمه‌ندێتی ژیانی من له‌وه‌دا بێت که باوکم شاعیره‌و ئێمه‌ش هه‌موومان له منداڵیه‌وه به کتێب و خوێندنه‌وه‌و شیعر ئاشنابووین. براکانم هه‌میشه پشتگیریان لێکردووم تا بخوێنم و بخوێنمه‌وه. ههربهپشتیوانی و یارمه‌تی خێزانه‌که‌شم بوو که سه‌ره‌ڕای ده‌ربه‌ده‌ریی و گۆڕینی زمان‌و سیسته‌می خوێندن توانیم به‌رده‌وام بم و کۆڵ نه‌ده‌م. ئێسته‌ش له‌بواری لێکۆڵینه‌وه، نووسین، وه‌رگێران بۆ ئنگلیزی ودابینکردنی ۆرکشۆپی شیعردا کارده‌که‌م. وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ پسپۆڕیت له‌بواری فه‌لسه‌فه‌دا هه‌یه به‌ڵام بایه‌خێکی تایبه‌تیش به دۆزی ئافره‌ت ده‌ده‌ی. ده‌کرێ بزانین ئه‌و بایه‌خدانه له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئایا په‌یوه‌ندی به پسپۆڕهکهتهوه هه‌یه یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆت ئافره‌تی بۆیه بایه‌خ به پرسی ئافره‌ت ده‌ده‌ی؟ من له‌زانکۆی ئۆکسفۆرد به‌که‌لۆریۆسم هێنا له فه‌لسه‌فه‌و ده‌روونناسیدا. دواتر له زانکۆی له‌نده‌ن ماجستێرم هێنا له فه‌لسه‌فه‌دا. به‌ڵام ئه‌مه من ناکاته پسپۆڕ له‌م بواره‌دا. به‌بڕوای من بوونه پسپۆڕ له مادده‌یه‌کی سه‌ختی وه‌ک فه‌لسه‌فه‌دا ته‌مه‌نێک کارکردنی ده‌وێ. من ئاشناییم هه‌یه به کۆمه‌ڵێک چه‌مکی فه‌لسه‌فی وهه‌ندێ به‌رهه‌می دیکارت، کانت، لۆک، هیوم، بارکلی و ڤیتگنشتاین. به‌ڵام له‌سیسته‌می خوێندی به‌ریتانیدا گرنگیه‌کی زۆر ده‌درێت به فه‌لسه‌فه‌ی ته‌حلیلی که زیاتر سه‌روکاری له‌گه‌ڵ لۆجیک، ئه‌پستمۆلۆژیا و میتافیزیکدا هه‌یه. له‌لایه‌کی تره‌وه فه‌یله‌سووفانی وه‌ک سارته‌ر، نیچه و هایدگه‌ر گرنگیه‌کی ئه‌وتۆیان پێ‌نادرێت. به‌هه‌رحاڵ من پاش ته‌واوکردنی ماجستێره‌که‌م بڕیارم دا له‌بواری ده‌روونناسیدا به‌رده‌وامیی به‌خوێندن بده‌م و سه‌ره‌نجام له زانکۆی کێنت له کانتهبهریی دوکتۆرام هێنا له‌سه‌ر کێشه ده‌روونیه‌کانی ئافره‌تی کورد له به‌ریتانیا. ئه‌مه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیی-سایکۆلۆژی بووسهبارهت به کاردانه‌وه ده‌روونیه‌کانی ئاواره‌یی بۆسه‌ر ژیانی ژنی کورد. دیاره به‌شێکی ئه‌و هۆیه‌ی وای لێکردم ئه‌م بواره هه‌ڵبژێرم ئه‌زموونیی ئاواره‌یی خۆم بوو وه‌ک ئافره‌تێک. له ئه‌زموونی خۆمه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی ئێمه وه‌ک ئافره‌ت له‌وڵاتی خۆماندا تووشیدهبین له‌کاتی ئاواره‌ییدا سه‌ختترده‌بێت. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به کێشه‌یه‌کی تره‌وه هه‌یه که پێشتر باسمکرد: دوورهوڵاتان که‌لتوورو وڵاتی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر لا شیرین ده‌بێت و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه دهستیپێوهبگرن. به‌ردوامبوونی که‌لتوورو نۆرمهکانیش له‌ڕێی ژنانی کۆمه‌ڵگاوه ده‌بێت چونکه ئه‌وه ئه‌وانن که منداڵ په‌روه‌رده ده‌که‌ن تا کوردپه‌روه‌رو موسوڵمان بێت. ئه‌وه کچه گه‌نجه‌کانن که ده‌بنه دایکانی داهاتوو. هه‌ربۆیه ژنان و کچانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌وه‌نده‌ی تر فشاریان له‌سه‌ره تا بهردهوامییبدهن به به‌هاو نۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد. ئه‌مه یه‌کێک بوو له‌و شتانه‌ی که من له‌کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ریتانیدا په‌یم پێبرد. ئه‌و جیاوازیه‌ی له نێوان کوڕوکچدا له کوردستان به‌دیده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی توندترله ئه‌وروپا خۆی ده‌رده‌خات. هه‌ر بۆیه کوڕه کورده‌کان ده‌توانن دۆستی ئه‌ورووپی بگرن و منداڵی ناشه‌رعی دروستکه‌ن که‌چی کچه‌کان بۆیان نیه شووبه غهیرهکوردبکهن هه‌تا ئه‌گه‌ر موسوڵمانیش بێت. ژماره‌ی ئه‌و کچانه‌ی که له‌م ساڵانه‌ی رابوردوودا له‌سه‌ر ئه‌م گرفته له ئه‌ورووپا کوژران گه‌واهیه بۆ ئه‌م کێشه‌یه. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ته‌نها لایه‌نێکی باسه‌که‌ی من ده‌گرێته‌وه. لایه‌نه‌کانی تری سه‌باره‌ت به کێشه‌ی په‌نابه‌رو گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چه‌ند چه‌مکێکی تری له‌م بابه‌ته بوو. له‌ئه‌نجامی بایه‌خدانی خۆت به پرسی ئافره‌ت و له میانه‌ی خوێندهنهوهت بۆ ئافره‌ت به‌گشتی ئافره‌تی کورده‌واری به‌تایبه‌تی تا چه‌ند له بیرکردنه‌وه‌و کاری ئافره‌ت رازیت؟ به‌بڕوای من له ئێستادا کۆمه‌ڵێک رێکخراوی باش له‌کوردستاندا هه‌ن که بۆ چاککردنی باری ژیانی ئافره‌تی کورد کارده‌که‌ن. هه‌ندێک له‌م رێکخراوانه توانیویانه ئه‌و ژنانه بپارێزن که ژیانیان له مه‌ترسیدا بووه. هه‌ندێکی تر کارده‌که‌ن له‌سه‌ر وشیارکردنه‌وه‌ی ئافره‌تان به‌گشتی، گۆڕینی یاسا بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌کسانی، کردنه‌وه‌ی خول‌و ده‌رفه‌تی کارکردن و به‌ره‌وپێشچوون. به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نیه که ئه‌م رێکخراوانه هیچ کهموکووڕیهکیان نیه. چونکه گه‌رچی زۆر کاری باش کراوه به‌ڵام ئێمه هێشتا له‌سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆسه‌یه‌داین که کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت ده‌بات که تیایدا جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌بۆنه‌ی ژێنده‌ره‌وه له‌ناوده‌چێت. ره‌نگه کارکردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا، به کوڕوکچهوه باشترین ده‌رفه‌ت بێت بۆ چاککردنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌وه‌کانی داهاتوو. هه‌ڵبه‌ته ئاگادارم که خاتووزین له‌م بواره‌دا هه‌ندێک هه‌نگاوی ناوه‌و هیوادارم ئه‌م کاره به‌رده‌وام و به‌رفراوان بێت. له‌وانه‌یه یه‌کێک له لاوازیه به‌رچاوه‌کانی رێکخراوی ژنان و ئافره‌تان که‌میی ره‌گه‌زی چالاکی فکریی بێت. گه‌ر سه‌یرێکی بڵاوکراوه‌کانی رێکخراوه جۆراوجۆره‌کان بکه‌ین ده‌بینین که‌متر به‌رهه‌می فیکری و ره‌خنه‌ییان تێدایه. ژماره‌ی ئه‌و ژنانه که ده‌توانن قسه لهسهرکێشهکانی ئافره‌ت بکه‌ن وبه‌پشتبه‌ستن به کۆمه‌ڵێک تیۆری فیکری راڤه‌ی گرفته‌کان بکه‌ن گه‌لێک که‌مه. کتێبخانه‌ی فیکری فێمینیستی کوردی ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وه گه‌لێک لاوازه. هه‌ڵبه‌ته به‌شێکی ئه‌م گرفته له‌وه‌وه سهرچاوهده گرێت که گه‌لێك کێشه‌ی پهلهترو مه‌ترسیدارتر هه‌ن له مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا که پێویستیان به چاره‌سه‌رکردن هه‌یه. به‌ڵام ئێمه پێویستمان به کۆمه‌ڵێک ئافره‌تی خوێنده‌وارو ئاگا هه‌یه که شاره‌زای خه‌باتی ژنان بن له جیهاندا، شاره‌زای تیۆری و مه‌فهوومه فه‌لسه‌فی، سیاسی و فێمینیستییه‌کان بن. چونکه به‌بێ ئه‌م لایه‌نه و ته‌نها به کاری مه‌یدانیی ئێمه ناتوانین کاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕان و دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ئه‌مڕۆ. ئه‌مڕۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان و له ده‌ره‌وه‌دا کۆمه‌ڵێک سه‌نته‌رو کۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به ئافره‌تان هه‌یه. تۆ چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت که ناوه‌ندی تایبه‌ت به ئافره‌ت هه‌بێت؟ مهگهرئافرهتیش به‌شێک نیه له کۆمه‌ڵگا؟ ئافره‌تان به‌شێکی کۆمه‌ڵن که تائێستا له زۆر کۆمه‌ڵگای جیهاندا ژێرده‌ستن. له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا ئه‌وه هه‌میشه پیاوان بوون که بڕیاریان له‌سه‌ر به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، یاسا، جه‌نگ و ئاشتی داوه. ژنان هه‌میشه قوربانیی جه‌نگ و ده‌سه‌ڵات و یاساکانی پیاوان بوون. بۆ نموونه له‌کاتی جه‌نگدا ئه‌وه ژنه که بێوه‌ژن ده‌بێت له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی باوک سالاردا. ئێمه ده‌زانین که ئه‌وان بۆ پێگه‌یاندنی منداڵه‌کانیان ناچاربوون کاربکه‌ن که‌چی هه‌ر ئه‌م کارکردنه‌ش هه‌ندێ جار بۆته مایه‌ی به‌دناوبوون و کوشتنیان. ئه‌وه پیاوانن که یاسا داده‌نێن تا له‌گه‌ڵ ویستی خۆیاندا بگونجێت. بۆ نموونه گه‌رچی له ئیسلامدا پیاو ته‌نها له‌وکاته‌دا بۆی هه‌یه ژنی دووهه‌م بێنێت که بتوانێت به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌ردوو ژنه‌که‌ی بکات و به‌قه‌د یه‌ک خۆشیبوێن و به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش مه‌سره‌فیان بکات. که‌چی له‌یاسای وڵاته ئسلامیه‌کاندا ئه‌م خاڵانه پێشێلکراون. پیاو ژنی دووهه‌م دێنێت و ژنی یه‌که‌م ده‌رده‌کا، یا ناچێته لای، یا خۆشیناوێت و مه‌سره‌فی ناکات. که‌واته له‌م حاڵه‌تانه‌دا پیاو یاسای گۆڕیوه تا به‌خواستی ئه‌و بێت و له‌م به‌ینه‌دا ئه‌وه ژنه‌کانن که زوڵمیان لێده‌کرێت. کچی کورد له منداڵیه‌وه فێری خزمه‌تکردن، پاککردنه‌وه‌و ماڵداریی ده‌کرێت. له‌هه‌مان کاتدا کوڕی کورد فێری سه‌روه‌ریی ده‌کرێت. خوشکه‌کانی ده‌بێت گۆره‌وی بۆ بشۆن، کراسی بۆ ئوتوو که‌ن، خواردنی بده‌نێ. ئه‌م هاوكێشه‌یه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌وساش که ژن به ئه‌ندازه‌ی پیاو له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا کارده‌کات. ده‌بینی ژنه‌کان به‌په‌له له‌کار ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و چێشت لێده‌نێن، ماڵ پاکدهکهنهوهو قاپ ده‌شۆن. پیاوه‌کانیش ته‌نها ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره بێنه ماڵه‌وه، نان بخۆن و یه‌کسه‌ر داوای چابکهن. ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌و زه‌وتکردنی مافانهشه که ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی رێکخراوی ئافره‌تان دروستببن تا داکۆکی له ره‌گه‌زی مێ بکه‌ن. بێگومان گرنگیی ئه‌م رێکخراوانه له‌وه‌دایه که باس له‌م نایه‌کسانیانه ده‌که‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هاوسه‌نگردنی ده‌سه‌ڵات. وه‌ک بیستوومانه له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ی له‌سه‌ر ئافره‌تانی ئه‌نفال. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه چیه‌و خه‌م وئاواته‌کانی ئه‌و ئافره‌تانه چۆن ده‌خوێنیته‌وه؟ پاش ته‌واوکردنی دوکتۆراکه‌م توانیم مینحه‌یه‌کی دووساڵی به‌ده‌ست بێنم له‌لایه‌ن رێکخراوێکی ئه‌کادیمیه‌وه به‌ناوی لیڤهرهیوم تره‌ست بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ژیانی ژنی کورد له‌کاتی ئه‌نفال وپاش ئه‌نفالدا. به‌پێی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی تا ئێسته ئه‌نجامم داوه به‌شێکی زۆری خواست و پێویستیه‌کانی ئه‌م ئافره‌تانه نه‌هاتۆته‌دی. له‌لایه‌نی داراییه‌وه ئه‌وه ته‌نها سێ ساڵه حکوومه‌تی کوردستان توانیوێتی مووچه‌یه‌کی بچووکیان بۆ ببڕێته‌وه. نایه‌کسانیه‌کی زۆر به‌دیده‌کرێت له‌نێوان ئه‌وانه‌دا که سه‌ر به حیزبه‌کانن و واسته‌یان هه‌یه‌و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ماڵ‌و زه‌ویان وه‌رگرتووه‌و ئه‌وانه‌ش که که‌س نایانناسێ و هیچیان بۆنه‌کراوه گه‌رچی پێویستیشیان زۆر بێت. له‌لایه‌نی ده‌روونیه‌وه کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام چاوه‌ڕێیان لێده‌کات تاسهباربن، بگرین، خۆبڕننهوهو ره‌شپۆش بن. له‌کاتی یادو بۆنه‌و هه‌تا له‌کاتی هێرشی میدیایی حیزبه‌کاندا بۆ ده‌نگدان فرمێسکه‌کانی ئه‌م ژنانه به‌کارده‌هێنرێت تاسۆزی خه‌ڵک بجووڵێت. من تا ئێستا چه‌ند ژنێکم بینیوه که رازی نه‌بوون قسه‌م بۆ بکه‌ن چونکه چه‌ند تاکه‌که‌سێک له ته‌له‌فیزیۆنه کوردیه‌کانه‌وه درۆیان له‌گه‌ڵدا کردوون و دڵنیایان کردوون که ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه بۆتهلهفزیۆن نیه. هه‌تا هه‌ندێک رێکخراوی ژنانیش نه‌یانزانیوه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. بۆ نموونه زۆریان لێکراوه که باسی رووداوێک بکه‌ن که خۆیان نه‌یانویستوه باسیبکه‌ن. به‌کورتی ژنانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک تاکه‌که‌س و رێکخراوو حیزبه‌وه جارێکی تر کراونه‌ته قوربانی. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا که ئه‌وان پێویستیان به‌وه‌یه که کۆمه‌کیان پێبکرێت تا له قوربانیی بوون رزگاریان بێت و سه‌روه‌ری ژیانی خۆیان بن. پێویستیه ده‌روونیه‌کانی ئه‌م ژنانه دابیننه‌کراوه. به‌شێکی ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه که ئێمه پسپۆری ده‌روونیمان که‌مه. به‌بڕوای من هیچ شتێک ناتوانێ پاساوی ئه‌و رۆژگاره تاریکانه بۆئافره‌تانی ئه‌نفال بداته‌وه به‌ڵام ئێمه ده‌توانین هیچ نه‌بێت پێداویستیه‌کانیان بۆ جێبه‌جێبکه‌ین، هه‌وڵبده‌ین یارمه‌تی منداڵه‌کانیان بده‌ین که زۆربه‌یان به‌بۆنه‌ی کارکردنه‌وه نه‌یانتوانیوه خوێندن ته‌واوبکه‌ن، رێزلهخواستهکانیان بگرین و مه‌جبووریان نه‌که‌ین به‌زۆر قسه‌بکه‌ن و بگرین، گهرویستیان قسه بکه‌ن با گوێیان لێبگرین. ده‌شێ باشترین رێی چاره ئه‌وه بێت که له‌خۆیان بپرسین چیان ده‌وێت. دواجار ئه‌وه ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته که یارمه‌تیان بدات وکاربۆ باشکردنی ژیانیان بکات. زانیاریمان هه‌یه شیعریش ده‌نووسی به‌ڵام به‌زمانی ئنگلیزی. ده‌کرێت بزانین هۆی چیه به زمانی زیگماکی نانووسی؟ ئایا هه‌ستده‌که‌یت شیعره‌کانت له‌لایه‌ن خوێنه‌ری ئنگلیزه‌وه سه‌داو ره‌واجیان هه‌یه؟ ده‌مه‌وێ روونیکه‌مه‌وه که من ته‌نها شه‌ش ساڵه به‌زمانی ئنگلیزیی ده‌نووسم، پێشتر به‌کوردی شیعر‌و چیرۆکم ده‌نووسی و دوو کۆمه‌ڵه شیعرم به‌کوردی چاپبووه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌بۆنه‌ی خوێندن و خوێندنه‌وه‌وه به زمانی ئنگلیزیی ده‌ستمکرد به نووسین به‌م زمانه. له‌ساڵی 2004دا یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه شیعرم به‌زمانی ئنگلیزیی چاپ بوو به‌ناوی ژیانی ئێمه. دیاره هه‌رزمانێک مۆسیقای خۆی هه‌یه، کۆمه‌ڵێک وێنا‌و ده‌رگای خۆی هه‌یه. له‌هه‌ر زمانێکیشدا وشه‌کان بارگاوین به هه‌ندێک هه‌ست و چه‌مکی تایبه‌ت بهوکهلتووره. گه‌رئێمه به مۆسیقای ئه‌و زمانه ئاشنا بین، بتوانین کلیله ده‌روونیه‌کانی بدۆزینه‌وه وره‌نگی وشه‌کان بناسینه‌وه ئه‌وا بێگومان هه‌ندێک ده‌رگامان له‌و زمانه‌دا بۆ ده‌کرێته‌وه‌و ده‌توانین داهێنانی پێبکه‌ین. ههرزمانهو پاشخانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی خۆی هه‌یه و هه‌ربه‌م پێیه‌ش ره‌وانبوون له زمانێکدا واته ئاشنابوون به‌و سایکۆلۆژی وکهلتوورهی ئه‌و زمانه‌یان به‌رهه‌مهێناوه. من هه‌ستده‌که‌م خوێندنه‌وه به ئنگلیزی کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌بوو بۆسه‌ر کارکردنی من له‌م زمانه‌دا. من بۆخۆم چ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نیه به‌تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان زمانی نووسین و ناسنامه گه‌لێک ئاڵۆزه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ده‌شێت به سه‌رده‌می کۆچی کۆمه‌ڵ ناوی به‌رین گه‌لێک نووسه‌ر هه‌ن که له زمانێکدا سهریانههڵداوهوله زمانێکی تردا ده‌نگی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه. بێگومان که‌سانێکی وه‌ک نابۆکۆڤ و سه‌لمان روشدی توانیویانه ناسنامه‌ی خۆیان له‌زمانی ئنگلیزیدا دروستبکه‌نه‌وه. له‌ناو کوردیش‌دا که‌سانێکی وه‌ک محه‌مه‌د ئوزون ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یان به‌درۆ خستۆته‌وه که نووسین به‌زمانی داگیرکه‌ری خاکه‌که‌ت واته له‌ده‌ستدانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و خیانه‌تکردن. به‌بڕوای من ئه‌وه‌نده‌ی زمانێک ده‌توانێت نوسه‌رێک به‌کاربێنێت به‌هه‌مان ئه‌ندازه نووسه‌ر ده‌توانێت سوود له زمانێک وه‌رگرێ بۆ گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌کانی. کتێبه شیعره‌که‌ی منیش سه‌دایه‌کی باشی دایه‌وه‌و له‌پاش 16 مانگ بۆجاری دووهه‌م چاپکرایه‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ کتێبی شیعر له ئه‌وروپادا.
|