Home | News | Biography | Publications | Research | Gallery | Audio/Visual | Links |
چاوپێکه‌وتن حه‌مه کاکه ره‌ش، ئه‌نفال، 2008 کوردستانی نوێ، 4304، 26/6/2007
وتار بۆسنه دوانزه‌مه‌هین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه، ئاوێنه کوشتنی ناموسپه‌رستیی، ئاوێنه مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (پێنه‌لۆپه ده‌چێ بۆ جه‌نگ)ی ئۆریانا فالاچی، مه‌ڵبه‌ند
چیرۆک |
ته‌نهاییه‌کی جه‌نجاڵ له رۆژنامه‌ی هه‌نگاو-دا بڵاوبۆته‌وه، ژماره 17 و 18. جۆزه‌ردانی 2695ی کوردی، مانگی شه‌شی 1995، له‌نده‌ن من ته‌نها خۆم نیم، هه‌رگیز ته‌نها نامێنم، هه‌رگیزیش له‌م وڵاته نه‌به‌ستراومه‌ته‌وه. کات و شوێن بۆ من ته‌نها دوو وشه‌ن، به ئاسانی ده‌توانم هه‌ردووکیان ببڕم و سه‌فه‌ری شه‌کراوی بۆ رابوردوو و بۆ ئاینده بکه‌م. کات و شوێن ناتوانن بموه‌ستێنن، ناتوانن رێگه‌م لێ بگرن. زۆرجار بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ سه‌فه‌رده‌که‌م، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی بشزانم. ته‌نیا مانه‌وه‌م لێره ته‌نیام ناکات. به‌ته‌نیا مانه‌وه‌م جه‌نجاڵترین کاته‌کانمه. له‌م کاته‌دا من له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ژیم و قسه‌کانیان له جاران زیاتر کارم تێ ده‌کات. لات سه‌یر نه‌بێت که زۆر جار قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م و شادی له‌وه‌دایه که له‌م کاتانه‌دا زۆر شت ده‌ڵێم که پێشتر نه‌مده‌توانی بیانڵێم و ئه‌وانیش وه‌ڵامم ده‌ده‌نه‌وه. من له‌م ساتانه‌دا خۆم له بیر ده‌چێته‌وه، کوێرانه سه‌یری شوێنێک ده‌که‌م، که‌ڕ ده‌بم و له‌گه‌ڵ رۆحی ئه‌وان ده‌دوێم. زۆرجار به‌م شێوه‌یه یارمه‌تییان لێ وه‌رده‌گرم، ئه‌و کاتانه‌ی له‌سه‌ر لێواری بڕیارێک راوه‌ستاوم ئه‌وان یارمه‌تیم ده‌ده‌ن. چه‌ند خۆشبه‌ختم که ئه‌وانم هه‌یه! من خه‌یاڵم فراوانه. ئه‌وه‌نده فراوان که ده‌توانێ په‌ره به هه‌موو رووداوه‌کان بدات و بیانگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که جاران بۆم نه‌ده‌دۆزرانه‌وه، یان ئه‌و پرسیارانه‌ی که ته‌نها یه‌ک جار ده‌مکردن و به بۆنه‌ی شڵه‌قانێکی ده‌ورووبه‌ره‌وه وه‌ڵامه‌که‌یم وه‌رنه‌ده‌گرت. من ئێستا وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌کانی جاران ده‌زانم و داخ ناخۆم بۆ ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وسا باسمان نه‌ده‌کردن، چونکه هێشتاش ده‌رفه‌تم زۆره بۆ باسکردنیان. ئێسته‌ش به روونی چاو سه‌وزه‌کانی براکه‌م ده‌بینم له‌ژێر چاویلکه ره‌شه‌که‌دا، کاتێک سه‌ری داده‌نه‌واند و بۆ سه‌ره‌وه سه‌یری منی ده‌کرد، زه‌رده‌خه‌نه پرته‌وسه‌که‌ی شێوه‌یه‌کی به‌هێزی ده‌دایه و گومانی له مندا ده‌ڕواند. ئه‌و که هه‌میشه پێم پێده‌که‌نی و گاڵته‌ی به قسه‌کانم ده‌هات، به قسه‌کانی مندا خۆی بیر ده‌هاته‌وه‌و پێکه‌نینی ده‌هات، ده‌یزانی منیش رۆژگارێک گاڵته‌م به قسه‌کانی خۆم دێت. توانای په‌یوه‌ندی کردنم ئه‌وه‌نده به‌هێزه له‌گه‌ڵ مردووکانیش ده‌ژیم. ده‌توانم بچمه سه‌رقه‌بران و رۆحه‌کان بانگ که‌م. ئه‌و رۆحانه‌ی دێن بۆ لای من هه‌موو سپین وه‌ک چوڕڕی شیر، بێگه‌رد و پاک وه‌ک تاریکیی. ئه‌وان بۆنی بوغوردیان لێ دێ. من به ئاسانی ده‌توانم رۆحی نه‌نکم بگرمه باوه‌ش و ماچی بکه‌م. ده‌توانم له‌گه‌ڵ رۆحی کاکه داراش قسه بکه‌م که پێش ئه‌وه‌ی من له‌دایک بم مردبوو. ته‌نانه‌ت ده‌توانم ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ش ببینم که نه‌مدیون، ده‌توانم له ژێرخانه کۆنه‌که‌ی حه‌وشه گه‌وره‌دا یاری بکه‌م و رۆحی ئه‌و دوو مشایه‌خه ببینم که خوشکه‌که‌م به پێنج ساڵی بینیبوونی. من له‌گه‌ڵ خوشکه گه‌وره‌که‌مدا جارێکی تر وه‌کو بیست و هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌که‌ومه حه‌وزه قووڵه‌که‌وه‌و به ته‌واوی هه‌ناسه‌م لێ ده‌بڕێت، کاتێکیش باجی گوڵچین به‌هه‌زار حاڵ له حه‌وزه‌که ده‌رمده‌هێنێ من وه‌کو خوشکه‌که‌م به ترسه‌وه بیر له تووڕه‌بوونی دایکم ده‌که‌مه‌وه. من زۆرجار ده‌چمه عه‌ره‌بانه‌ی خوشکه‌زاکه‌مه‌وه که کاکم له‌وپه‌ڕی لێژایی شه‌قامه‌که‌وه به‌ریده‌دایه‌وه خوارێ، هه‌روه‌ک ئه‌و هه‌ست به گڤه‌ی ره‌شه‌با و ده‌نگی ئوتومبیله‌کان ده‌که‌م و وه‌ک ئه‌و چاوه‌کانم له ترسا زه‌ق ده‌بنه‌وه‌و له شادی‌دا قاقا پێده‌که‌نم. من زۆرجار هه‌ست به ئازاری په‌نجه‌کانی کاکه دارا ده‌که‌م کاتێک ده‌ستی به دارته‌لی کاره‌باکه‌وه گرت و ته‌زووی کاره‌با رایده‌ته‌کاند. من له‌وساته‌دا ده‌زریکێنم و مووه‌کانی له‌شم راست ده‌بنه‌وه‌و به دوو چاوی زه‌قه‌وه ئیزرائیل ده‌بینم که ته‌نها که‌سێکه به پیرمه‌وه دێ تا له‌و ئازاره رزگارم کات. من هه‌ست به شادی خوشکه‌که‌م ده‌که‌م کاتێک له کۆلیژی پزیشکی وه‌رگیرا، خۆم کارته‌که‌ی ئه‌وم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌ره‌و ماڵی پوورم پێ هه‌ڵده‌گرم تا ئه‌م هه‌واڵه خۆشه‌یان بده‌مێ، سووک سووك ده‌ڕۆم وه‌ک ئه‌وه‌ی باڵم گرتبێ و هه‌ست به زه‌وی ناکه‌م له‌ژێر پێم‌دا. من خۆم ده‌بم به براکه‌م کاتێک له زیندان ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌داو سه‌ربازه زله‌کان ده‌بینم که دووانیان قاچی گرتووم و یه‌کێکیش به کێبڵێکی گه‌وره ده‌کێشی به بنی پێم‌دا، له هه‌ر ساتێکی نێوان پیاکێشانه‌کانی ئه‌ودا، ئازار له قاچمدا ده‌بێ به کزانه‌وه‌و بروسکه‌و به‌خێرایی به له‌شمدا سه‌رده‌که‌وێ بۆ ناو سه‌رم. من ته‌نانه‌ت هه‌ست به شادی و ئازاره‌کانی تۆش ده‌که‌م که ته‌نها سێ جار له ده‌رگا سه‌وزه‌که‌ی ماڵی ئێمه‌وه هاتیته ژوورێ! تۆ که هه‌رگیز نازانی که هه‌میشه دێی بۆ لام و قسه‌م بۆ ده‌که‌ی. من زۆر جار له ئاوێنه‌که‌دا له‌جیاتی خۆم تۆ ده‌بینم و پێکه‌وه بێ په‌رده باسی هه‌موو شادی و خه‌مه‌کان ده‌که‌ین. من له‌ناو تۆدا ده‌ژیم، له‌و ئێواره دووره‌دا که پاش بینینی پیشانگایه‌ک له فولکه‌که یه‌کمان بینی و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی پڕ سۆزت له روومدا کرد. من هه‌زاران جار له‌و ساته‌دا ده‌ژیم و هه‌زاران جار ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی تۆ ده‌بینم که ته‌نها دیاریه‌کی تۆ بوو بۆ من. من رێگه‌ی شاره دووره‌کان ده‌زانم و سنووره‌کان رێگه‌م لێ ناگرن. بێ وڵاتیی رێگه له سه‌ربه‌ستیم ناگرێت، ته‌نیایی رێ له جه‌نجاڵیه‌کانم ناگرێ، ساته ناخۆشه‌کان شادیه‌کانم بیرنابه‌نه‌وه‌و گریانه‌کانم ته‌نها له خه‌مدا نین. من بۆیه هه‌موو ئه‌مانه‌م پێده‌کرێ که ئێوه‌م هه‌یه، ئێوه که هه‌ر یه‌که‌تان پارچه‌یه‌کی باشی خۆتان له ناخمدا روواندووه‌و وه‌ک دره‌خت سه‌وز ده‌بێ، ده‌مرێ و دیسان سه‌وز ده‌بێته‌وه. 14/5/1994
|