Home | News | Biography | Publications | Research | Gallery | Audio/Visual | Links |
چاوپێکه‌وتن حه‌مه کاکه ره‌ش، ئه‌نفال، 2008 کوردستانی نوێ، 4304، 26/6/2007
وتار بۆسنه دوانزهمههین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه، ئاوێنه کوشتنی ناموسپه‌رستیی، ئاوێنه مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (پێنهلۆپه ده‌چێ بۆ جه‌نگ)ی ئۆریانا فالاچی، مه‌ڵبه‌ند
چیرۆک |
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ راسان چۆمان هه‌ردی وه‌کو ئه‌دیبێکی ژن و وه‌کو که‌سێک که ئاماده‌یی هه‌یه له‌نێوه‌ندی کاری ژناندا چۆن ده‌ڕوانێته دۆزی ژن له کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی؟ پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان بده‌مه‌وه ده‌مه‌وێ هه‌ندێک باسی ئه‌و نایه‌کسانیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه بکه‌م که ژن به‌درێژایی مێژوو تووشی هاتووه. بێگومان ئێمه له جیهانێکدا ده‌ژیین که نایه‌کسانیی ده‌سه‌ڵات به‌بۆنه‌ی ژێنده‌ره‌وه له‌هه‌موو ئاسته‌کانی ژیانی رۆژانه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. کۆمه‌ڵێک چه‌مکی کۆمه‌ڵایه‌تیی کاردانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌زموونی رۆژانه‌ی ئێمه وه‌ک تاکه که‌س. له مێژووی نوێی ئێمه‌دا ئه‌وه پیاوه که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیاره. له پێغه‌مه‌ران وپاشاکان و سه‌رۆکی وڵاتانه‌وه بیگره هه‌تا وهزیروسهرۆکی حیزب وسهرلهشکرو سه‌رۆکی خێڵ، هه‌موو پیاون. ئه‌مه بۆخۆی کۆمه‌ڵێک ده‌ره‌نجامی سایکۆلۆژیی و پراکتیکیی دروستکردوه. له‌رووی سایکۆلۆژیه‌وه ئه‌م جۆره باوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاو ئه‌و بڕوایه‌ی لای ئێمه دروستکردووه که سه‌رکرده ده‌بێت پیاو بێت و پیاوان به‌گشتیی به‌تواناترن له ژنان. ئه‌م جۆره بهرزنرخاندنهی تواناکانی پیاو بۆ سه‌رکردایه‌تیی واده‌کات که بهسهرکردهبوونی به‌رده‌وامی پیاو نه‌بێته جێی پرسیاربهڵکوو چ له‌لایه‌ن ژن و چ له‌لای پیاوه‌وه به مافی ره‌وای پیاو بزانرێت. بهسهرکردهبوونی به‌رده‌وامی پیاو له مێژوودا کۆمه‌ڵێک ده‌ره‌نجامی پراکتیکیشی هێناوه‌ته گۆڕێ. گه‌ر له‌رووی په‌یوه‌ندی نێوان دوو گرووپه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان ژن‌و پیاو بکه‌ین ئه‌وا زیاتر بۆمان روونده‌بێته‌وه که توێژی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات (پیاو) هه‌میشه هه‌وڵده‌دات په‌ره به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات و رێگر بێت له‌به‌رده‌م دۆڕاندنی ده‌سه‌ڵاتدا. باشترین شتیش بۆ به‌رده‌وامبوونی سه‌روه‌ریی خۆی ئه‌وه‌یه گرووپی ژێرده‌ست (ژنان) لاوازبکات. بۆ لاوازکردنی ژنانیش کۆمه‌ڵێک میکانیزم و پرۆسه‌ی به‌کارهێناوه‌و کۆمه‌ڵێک چیرۆک و لێکدانه‌وه‌شی به‌رهه‌مهێناوه تا ره‌وایی بدات به سه‌رده‌ستبوونی خۆی. به‌شێک له‌و میکانیزمانه‌ی پیاو له مێژوودا به‌کاریهێناوه دانانی یاسا بووه به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ خواست و ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بگونجێت. بۆ نموونه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تدا ژنان مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ش گه‌ر یاسایه‌کیان بهدڵنهبووایه، گه‌ر حکوومه‌تێک زوڵمی له ژنان بکردایه ئه‌وا ئه‌وان نه‌یانده‌توانی له‌دژی ئه‌و حکوومه‌ته ده‌نگ بده‌ن و ببنه هۆی که‌وتنی. دینیش به هه‌مان شێوه هه‌ندێک یاسا‌و چاوه‌ڕوانی داهێناوه که له‌خزمه‌تی پیاودان. بۆ نموونه به‌پێی لێکدانه‌وه باوه‌کانی ئێستای دینی ئێمه دوو ژن به‌یه‌ک شایه‌ت له‌قه‌ڵم ده‌درێت، له کاتی به‌شکردنی میراتیدا ژنان نیوه‌ی براکانیان به‌رده‌که‌وێت، رازیکردنی مێرد‌و تێرکردنی پێویستیه جنسی و جه‌سته‌ییه‌کانی به ئه‌رکی پیرۆزی ژنی موسوڵمان داده‌نرێت. هه‌موو ئه‌م خاڵانه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژن سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت و دوو چینی نایه‌کسان دروستده‌که‌ن که یه‌کێکیان له خزمه‌تی ئه‌وی تریاندایه. له‌لایه‌کی تره‌وه پیاوان له‌رێی هه‌ندێک به‌های کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه توانیویانه ژنان کۆنترۆڵبکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان که‌م بکه‌نه‌وه. ژن چاوهڕوانیلێدهکرێت که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ره‌فتاربکات و کۆمه‌ڵێک سیفه‌تی تێدابێت تا به‌دڵی کۆمه‌ڵگابێت. بۆ نموونه ژنی کورد چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت که هێمن و شه‌رمن بێت: (ژنی شه‌رمن شارێک دێنێ و پیاوی شه‌رمن شانه‌یه‌ک). له تێڕوانینی پیاوه‌وه ئه‌م شه‌رمنیه له‌وه‌دا سوودی هه‌یه که ژنی شه‌رمن رووی نایه‌ت جوابهجێیی پیاوبکات، ناره‌زایی ده‌ربڕێت یا داوای مافی خۆی بکات. شه‌رمن ئه‌و که‌سه‌یه که مافی ده‌خورێت و هیچ ناڵێت. کچان به پێچه‌وانه‌ی کوڕانه‌وه هه‌ر له منداڵیه‌وه فێرده‌کرێن که له‌ماڵدا هه‌ڵسووڕێن و خزمه‌تی باوک و براکانیان بکه‌ن. ئه‌مه ئاماده‌کردنی کچانه بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له داهاتوودا ده‌یبینن وه‌ک ژن و وه‌ک دایک. ئه‌م جۆره به‌شکردنی ئه‌رک و کارانه له‌ناو خێزاندا ره‌نگه له‌سه‌رده‌می دێریندا ره‌واجی هه‌بووبێت که پیاوان راویاندهکرد و ژنان له‌ماڵه‌وه خه‌ریكی منداڵ و زه‌وی چاندن بوون. ئێستا چاوهروانیکردن له ژن که تاکه که‌سێک بێت که له‌ماڵدا هه‌ڵده‌سووڕێت چیتر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مۆدێرندا ناگونجێک که ژن به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی پیاو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا کارده‌کات و سه‌رمایه‌ی ماددی به‌ده‌ست دێنێ. به‌رده‌وامبوونی په‌روه‌رده‌ی کچ تا کابان بێت و فێرکردنی کوڕ که خۆی له‌م کارانه دوورخاته‌وه به‌قازانجی پیاوه. له‌لایه‌کی تره‌وه کاری ناوماڵی ژن به هه‌موو سهختیهکانیهوه هیچ بایه‌خێکی بۆ دانانرێت چونکه هیچ ده‌رامه‌تێکی ماددی لێدهستناکهوێت. بێگومان زۆرجار پیاوان زۆر له ژنه‌کانیان ده‌که‌ن که واز له کاری ده‌ره‌وه بهێنن. ئه‌مه‌ش چ ده‌ره‌نجامێکی نیه جگه له خۆته‌رخانکردنی بۆ خزمه‌تکردنی پیاو و لێسه‌ندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ماددی که دواتر ده‌بێته هۆی زیاتر پشتبه‌ستنی ژن به پیاوو له‌ده‌ستدانی ئازادی و ده‌سه‌ڵات. کچان له ته‌مه‌نێکی زۆر بچووکه‌وه ئاگادار ده‌کرێنه که جه‌سته‌ی ئه‌وان جێی شه‌رمه و ده‌بێت بشاردرێته‌وه. هه‌ر له‌زوه‌وه فێرده‌کرێن که کۆشیان داپۆشن. جه‌سته‌ی کچ له منداڵیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به نامووسی خێزانه‌وه. ئه‌وه پاکیزه‌یی کچه که ده‌بێته مایه‌ی رووسووریی خێزانێک. په‌رده‌ی کچێنیه که یه‌که‌مین کلیلی په‌سه‌ندکردنی کچه له‌لایه‌ن مێرد، خێزانی مێرد‌و کۆمه‌ڵگه‌وه به گشتیی. بووک ده‌بێت جوان بێت و کچ بێت. ئه‌م چاوه‌ڕوانیانه پێش ئه‌وه ده‌که‌وێت که ئایا ئه‌م کچه راستگۆیه، ده‌ستپاکه، دڵپاکه یان نه. له‌لایه‌کی تره‌وه گرووپی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات کۆمه‌ڵێک چیرۆک و لێکدانه‌وه‌یان دروستکردوه تا ره‌وایی بده‌ن به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. ره‌نگه چیرۆکی ئاده‌م و حه‌وا یه‌که‌مین نموونه‌ی ئه‌و چیرۆکانه بێت سه‌باره‌ت به خوڵقاندن که له‌خزمه‌تی پیاودان. خودا حه‌وای دروستکرد چونکه ئاده‌م هه‌ستی به ته‌نهایی ده‌کرد. که‌واته حه‌وا له‌به‌رخاتری ئاده‌م دروستکرا. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو حه‌وا له په‌راسووی ئاده‌م دروستکرا واته گه‌ر ئاده‌م نموونه‌ی سه‌ره‌کیی ئینسان بێت که خوا دروستیکردوه ئه‌وا حه‌وا ته‌نها کۆپیی مرۆڤه سه‌ره‌کیه‌که‌یه. دوابه‌دوای چیرۆکه ئه‌زه‌لیه‌کان ئه‌و چیرۆکانه دێن که بۆ منداڵان ده‌گێڕدرێنه‌وه. گورنه‌ته‌ڵه ئه‌و کوڕه چاونهترسهیه که سه‌ركێشیی ده‌کات و بێ خواستی دایک‌و باوکی ده‌داته ده‌شت و كێ‌و که‌چی ئه‌وه‌نده زیره‌که دتوانێت فێڵ له دێوه‌کان بکات و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ناوشار. له‌لایه‌کی تره‌وه رێزان خاتوون ئه‌و کچه‌یه که سه‌رپێچیی ده‌کات و دوای خه‌ونی دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجی سڵێمان ده‌که‌وێت که‌چی له کۆتاییدا شکست دێنێت و ده‌بێته کۆیله‌ی دێوه‌که. لێره‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی له‌ڕێی ئه‌م چیرۆکانه‌وه ده‌گات ئه‌وه‌یه که کوڕان ده‌توانن سه‌رپێچیی بکه‌ن، فزووڵ و بزێو بن و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن به‌ڵام کچان ناتوانن. چیرۆکی منداڵان ده‌بنه به‌شێک له په‌روه‌رده‌ی منداڵ، ده‌بنه ئه‌و وانانه‌ی که له‌ژیاندا منداڵ سوودی لێوه‌رده‌گرێت. چیرۆکه‌کان کچان فێرده‌که‌ن که سه‌رکزو بێده‌نگ بن و خۆشبه‌ختی خۆیان له‌وه‌دا ببینه‌وه که رۆژیك شۆره‌سوارێک دێت و ده‌یانخوازێت. ئه‌م چیرۆکانه به‌کچان ده‌ڵێن خۆشبه‌ختیی واته خۆته‌رخانکردن بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌و شۆرهسواره. چیرۆکی وه‌کوو بهفروخوێن، سێ خوشکه‌که، بۆق-بۆقیله، وهنهوشێ بنهوشێ و گه‌لێک چیرۆکی تری له‌م جۆره کۆمه‌ڵێک وانه‌ی ژیانن که ده‌شێ کچه بچووکه‌کان فێریببن. ئه‌م چیرۆکانه ستانداردێک بۆ ره‌فتارو ژیانی کچان داده‌ڕێژن که ره‌نگدانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیی کۆمه‌ڵگه‌ن له ژن. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و چیرۆکانه‌ی سه‌باره‌ت به ئازایه‌تی و شۆڕشگێڕیی و زیره‌کین قاره‌مانه‌کانیان کوڕه، له ڕۆسته‌می زاڵه‌و بیگره هه‌تا سوڵتان مهحموودو هه‌یاسی خاس، شێخی زهنگووڵه له‌پێ، کڵاوی سه‌خری جن و هه‌روه‌ها. له‌هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵێك لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێناوه سه‌باره‌ت به سه‌رده‌ستیی پیاو و بێده‌سه‌ڵاتبوونی ژن. ئه‌م لێکدانه‌وانه ده‌یانه‌وێ ره‌وایی بده‌ن به نایه‌کسانیی ژن وپیاو له کۆمه‌ڵگه‌دا. هه‌ندێک له‌م لێکدانه‌وانه نێگه‌تیڤن. بۆ نموونه ژن به که‌م ئه‌قڵ داده‌نێن بۆیه سه‌رده‌ستبوونی پیاو ره‌وایه (النساء ناقصات العقل). به‌پێی ئه‌م تێڕوانینه ژن توانای ئه‌قڵی و جه‌سته‌یی له پیاو که‌متره هه‌ربۆیه هه‌م له‌ڕوی ماددی هه‌م له‌ڕووی فیکریه‌وه به‌رهه‌می که‌متره‌و ده‌بێت ژێرده‌ست بێت. کۆمه‌ڵێک لێکدانه‌وه‌ی تر هه‌ن که پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی و سایکۆلۆژیی ژن به نهرمترو بهسۆزتردادهنێت له پیاوههر بۆیه ژن ده‌توانێت ئه‌رکی گرانی ماڵ و منداڵ بگرێته ئه‌ستۆو دڵی هه‌موانیش رازییکات. بێگومان جیاوازیی جه‌سته‌یی و سایکۆلۆژیی هه‌یه له نێوان ژن و پیاودا. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کان ژنان به‌بۆنه‌ی منداڵبوونه‌وه زیاتر به‌رگه‌ی ئازاری جه‌سته‌یی ده‌گرن. ده‌توانین بڵێین که به شێوه‌یه‌کی گشتیی ژنان به‌بۆنه‌ی دایکایه‌تی و شیردانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکترو بهسۆزتریان هه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵدا. به‌ڵام به‌شێکی زۆری جیاوازیی کۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان ژن‌و پیاو دروستبووی په‌روه‌رده‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه. له‌ڕاستیدا هه‌ندێک پیاوی هاوچه‌رخ ئه‌و گریمانه‌یان به‌درۆ خستۆته‌وه که ته‌نها ژن ده‌توانێت منداڵ په‌روه‌ره‌ده بکات. هه‌ندێک باوکی رۆژئاوایی پاش جیابوونه‌وه له ژنه‌کانیان له دادگاکان داوای مافی به‌خێوکردنی منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش نه‌ک به یارمه‌تی ژنێکی تر به‌ڵکو خۆیان بۆ پێگه‌یاندنی منداڵه‌کانیان ته‌رخانده‌که‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌و پیاوه هۆمۆیانه‌ی پێکه‌وه ده‌ژین منداڵ هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌و بهخێویدهکهن. هه‌ندێک پیاو زۆر له ژنان به‌سۆزترو بهسهبرترن. ئه‌زموونی دایکایه‌تی هه‌ندێک ژن تووشی خه‌مۆکی و کێشه‌ی ده‌روونیی ده‌کات. زۆر ژنی ماڵه‌وه تووشی دژواریی ده‌روونیی ده‌بن و ماندوون له خزمه‌تکردنی ده‌وروبه‌رو. ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ بیروڕای باوه‌وه دایکایه‌تی، خزمه‌تکردن و پێشخستنی خواستی ده‌ورووبه‌ر به‌شێکی سروشتیی نیه له پێکهاته‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی هه‌موو ژنێک به‌ڵکو به‌شێکه که کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر هه‌موو ژنێکیدا سه‌پاندوه. ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که دابه‌شکردنی ترادیسێۆنالی رۆڵی ژن‌و پیاو له‌ماڵدا ته‌نها په‌یوه‌ندی به توانا، قابیلیه‌ت و سروشتیانه‌وه نیه. بۆنی بیرستۆ (1998) نموونه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه که چاوه‌ڕوانیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌رده‌خات. بێرستۆ ده‌ڵێت گه‌ر ژنێک له‌گه‌ڵ 12 پیاودا له‌ژوورێکدا دانیشتبێت و منداڵێک بێته ژووره‌وه‌و بگریی هه‌موو پیاوه‌کان چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن ژنه‌که منداڵه‌که ژیربکاتهوه. هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه خۆی منداڵی نه‌بێت، هیچ سه‌باره‌ت به به‌خێوکردنی منداڵ نه‌زانێت و هه‌تا منداڵیشی خۆشنه‌وێت. ژن بوونی ئه‌و به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌کان چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی لێبکه‌ن که بتوانێت ئاگاداریی منداڵ بکات. ژنی کورد بێگومان کۆمه‌ڵێك کێشه‌ی که‌لتووریی تایبه‌ت به خۆشی هه‌یه. بۆ نموونه له‌ناو خێڵدا ژن وه‌ک سه‌رمایه‌یه‌ک سه‌یرده‌کرێت یا وه‌ک ئۆبژه‌یه‌ک که ده‌کرێت مامه‌ڵه‌ی پێ بکرێت. بۆ نموونه ژن به‌خشین له خوێندا تا دوژمنایه‌تیه‌کان په‌ره نه‌سێنن، گه‌وره به بچووک، وه‌رگرتنی شیربایی و ژن به ژن. له هه‌موو ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کرێت خواست وویست وپێویستیی و سه‌لامه‌تیی ژنه. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش له شاره‌کاندا ژنی کورد گه‌رچی هه‌ندێک ئازادی به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام هه‌میشه له‌ژێر چاودێری و سانسۆری کۆمه‌ڵگه‌دایه. زۆرجار هه‌رچه‌ندێکیش کاراو سه‌رکه‌وتوو بێت له‌ناو خێزان و گه‌ڕه‌ک و کۆمه‌ڵگادا ده‌چه‌وسێته‌وه. من بۆ خۆم پاش سێ مانگ مانه‌وه له کوردستان له مانگی چواردا گه‌ڕامه‌وه بۆ له‌نده‌ن. هه‌ر که له فرۆکه‌خانه دابه‌زیم هه‌ستم به ئازادیه‌کی بێئه‌ندازه کرد. بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک له قاوه‌خانه‌یه‌ک دانیشتم بێئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌م که‌سێک سه‌یرم ده‌کات. هه‌ستم ده‌کرد که له‌ناو قهڵهباڵغیهکهدا که‌سێکی نادیاری ترم و هیچ شتێک له‌وانی ترم جیاناکاته‌وه. ژن بوون له کوردستان هه‌ر بۆخۆی جێی سه‌رنجدان و چاودێری و قسه وقسهڵۆکه. له جل‌و به‌رگه‌وه هه‌تا هاوڕێیه‌تی و هاتوچۆو کرداره‌کانی ژنی کورد له ماڵه‌وه‌و شوێنی کار‌و له‌سه‌ر شه‌قام له‌ژێر پرسیاری به‌رده‌وامدایه. خۆشبه‌ختانه له‌م پانزه ساڵه‌ی رابوردوودا رێکخراوی ژنان کۆمه‌ڵێک ده‌سکه‌وتیان هه‌بووه که مایه‌ی شانازیه. ئێستا کۆمه‌ڵێک ژنی چالاک و ئاگا بۆ باشترکردنی ژیانی ژنی کورد کارده‌که‌ن. بێگومان گۆڕینی هه‌ندێک مادده‌ی یاسای باری که‌سیی، دروستکردنی شێلتهرو سه‌نته‌ری جۆراوجۆر، پرۆژه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاگایی خه‌ڵک و کارکردن له‌گه‌ڵ ئاسایش و هه‌ندێک جار خێزان و خێلدا بۆ چاره‌کردنی کێشه‌ی ژن، هه‌موو ئه‌مانه ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ن. به‌ڵام ئێمه ته‌نها له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی گۆڕانکارییداین. بێگومان که‌موکووڕیی هه‌یه و هه‌ندێک جار هه‌ڵه رووده‌دات. به‌بڕوای من کارکردن له‌گه‌ڵ منداڵدا ده‌شێت گرنگیی زیاتری پێبدرێت. کارکردن له‌گه‌ڵ خێل و مه‌لاو سه‌رۆکی خێزانه‌کانیشدا گرنگیی خۆی هه‌یه. به چاوخشاندنێکی خێرا به بڵاوکراوه‌کانی ژن‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که له‌ڕووی فیکریشه‌وه بیرۆکه‌ی فێمینیزمی کوردیی ئه‌گه‌ر له‌دایک بووبێت ئه‌وا زۆر لاوازه. پێویستمان به کۆمه‌ڵێک گه‌نجی خوێنده‌وارو ئاگایه که بتوانن له‌م بواره‌دا به‌رهه‌میان هه‌بێت. سایکۆلۆژیه‌تی ژن له‌نێوان پێکدادانی دوو که‌لتووردا نامه‌ی دکتۆراکه‌ت بوو. ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته گرنگه له خۆوهبوو؟ یاخود خه‌مێک لای چۆمان هه‌ردی له‌پشتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌مه هه‌یه له که‌یه‌وه ده‌ستی پێکردووه له کاتێکدا که زۆرترین قۆناغی ژیانت لهکهلتوورێکدا به‌سه‌ربردووه که رێز له ژنان ده‌گرێت و یاسایه‌ک پارێزگاریی ده‌کات که ئه‌مه هه‌رگیز ئاماده‌یی نیه له‌لای ئێمه؟ گه‌ر باسی ژماره‌ی ساڵه‌کان بکه‌ین ئه‌وه راسته که من نیوه‌ی ته‌مه‌نم له به‌ریتانیا ژیاوم به‌ڵام بیرمان نه‌چێت که ساڵه گرنگه‌کانی ژیانم له کوردستان بردۆته سه‌ر. ئێمه له ساڵی 1988دا کوردستانی عێراقمان به‌جێهێشت. ئه‌وسا من 14 ساڵ ته‌مه‌نم بوو. بۆ چوار ساڵ له کوردستانی ئێران ژیام و پاشتر له ساڵی 1993 دا گه‌یشتمه به‌ریتانیا. به‌بڕوای من ئه‌و ساڵانه‌ی که له سلێمانی و سه‌قز ژیام گرنگیه‌کی بێئه‌ندازه‌یان هه‌بوو له پێگهێشتن و دروستبوونی مندا. ئێمه ئه‌و نه‌وه‌یه بووین که منداڵیمان پڕه له بیرهوهرهیی جه‌نگی ئێران و عێراق، له (صور من المعرکه)، له ده‌نگی ئینزارو تۆپباران. له‌هه‌مان کاتدا شه‌وه‌کانمان پڕبوو له ته‌قوتۆقی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و حکوومه‌ت. من له‌و ساڵانه‌دا گه‌وره‌بووم که به‌شه‌و دارستانه‌کانیان ده‌سووتان و به‌ڕۆژ جێگه گوله‌کان به وێنه‌ی سه‌ددام داده‌پۆشرا. ئه‌و ساڵانه پڕبوون له خه‌ڵکی ره‌شپۆش و ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌پڕ دیارنه‌ده‌مان. له‌و باره ناهه‌مواره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا دایک و باوکم رێیانپێنهدهدام له وه‌رزش و گرووپی مۆسیقا وپێشانگاو جموجۆڵه‌کانی قوتابخانه‌دا به‌شداریی بکه‌م چونکه به‌عسیه‌کان به‌رده‌وام خه‌ڵکیان رادهکێشایه ناو حیزبه‌وه. هه‌تا نه‌مده‌توانی ئاوات به به‌فره‌وه بخوازم، دایکم هه‌میشه ده‌یووت: (ئه‌و کوڕه گه‌نجانه ره‌ق ده‌بنه‌وه به‌و شاخه‌وه). جگه له‌م باره ناهه‌مواره سیاسیه کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر له ئێسته سه‌ختگیرتر بوو به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت. شاره‌کان بچووکتر بوون و خه‌ڵک هه‌موو یه‌کتریان ده‌ناسیی له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌ک بۆ پیاسه سانسۆری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ربوو. دواتر که له‌سه‌قز ده‌ژیام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئیسلامی‌دا مهجبووربووم حیجاب بپۆشم. بێگومان سه‌قز گه‌لێک له سلێمانی بچووکترو له هه‌ندێک روه‌وه سه‌ختگیرتر بوو به‌رامبه‌ر به ژن. بۆیه ده‌مه‌وێ بڵێم که من رهگوڕیشهم له که‌لتوورو مێژووی کوردی‌دا هه‌یه و کۆچکردن بۆ به‌ریتانیا بۆ من گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره‌بوو. بۆیه بێگومان هه‌ڵبژاردنی نامه‌ی دکتۆراکه‌م په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی ئاواره‌بوونی خۆمه‌وه هه‌بوو وه‌ک کچێکی گه‌نجی کورد. یه‌که‌مین گۆڕانکاریی که به‌سه‌ر ژیانی مندا هات و پۆزیشنی منی له ناو خێزانه‌که‌مدا گۆڕی ئه‌وه بوو که له دوا ئه‌ندامی خێزانێکی گه‌وه‌ره‌وه بوومه تاکه منداڵێک که له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکم ده‌ژیام. له‌پڕێکا له که‌سێکه‌وه که چ ئه‌رکێكی له‌سه‌رشان نه‌بوو بووم به تاکه پشتیوان و به‌رپرس له‌دایک و باوکم که به‌رده‌وام پێویستیان به وه‌رگێڕو چاوساغ هه‌بوو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه که گرووپ تێیدا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کیی هه‌یه گوێزرامه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که تاکه که‌س تیایدا سه‌روه‌ره. له رۆژئاوا خێزان، خزمایه‌تی و کۆمه‌ڵگه ده‌ورێکی ناوه‌ندی نابینن له ژیانی تاکه که‌سدا. به‌واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا خواستی تاکه‌که‌س، به‌تایبه‌تیی ئافره‌ت، ده‌کرێته قوربانیی خواستی خێزان و کۆمه‌ڵگه، له ئه‌ورووپا شته‌کان به‌م جۆره نین. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که له ئه‌ورووپا بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڕه‌خسێ کۆمه‌ڵێك فاکته‌ر ده‌بنه کۆسپ له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی ئێمه‌دا. له‌لایه‌که‌و کۆمه‌ڵگا په‌نابه‌ره‌کان هه‌موو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و نایه‌کسانی و چاوه‌ڕوانیه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن بۆ ئه‌ورووپا. یه‌کێك له‌م کێشانه نایه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان نێرومێیه که له کوردستانه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا. ئه‌م نایه‌کسانیه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردیی به‌ریتانیدا زه‌قتره وه‌ک له کوردستان چونکه ده‌رفه‌تی چوونه ده‌ره‌وه‌و سه‌فه‌رو کار و خوێندن بۆ ژنان له به‌ریتانیا زیاتره. بۆیه ده‌بینی کوڕه کورده‌کان له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئهورووپیهکانیان دێن بۆ بۆنه‌و کۆبوونه‌وه کوردیه‌کان که‌چی کچه‌کان له‌سه‌ر بچووکترین شت به‌دناو ده‌کرێن و هه‌ندێک جار ده‌کوژرێن. کچی گه‌نجی کورد ده‌بێت شه‌ڕبکات له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ساده‌ترین مافه‌کانیدا وه‌کو دوورکه‌وتنه‌وه له خێزان بۆ خوێندن یا کارکردن له شارێکی تر، سه‌فه‌ری قوتابخانه‌و زانکۆ، چوونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی و هتد. به‌ڵام فاکته‌رێكی گرنگی تر که ده‌شێت ڕێ له پێشکه‌وتنی په‌نابه‌ران بگرێت راسیزمی رۆژئاوایه که هه‌ندێك جار زۆر به نهێنی و به نه‌رمیی له بواره جیاوازه‌کاندا له‌گه‌ڕدایه. زۆربه‌ی په‌نابه‌ران پله نزمترین و که‌م دهرامتترین ئیشه‌کانی وڵاته ئه‌ورووپیه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ک کارکردن له کارگه‌کان وچایخانه و چێشتخانه‌کاندا. که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌چاوی هه‌ڕه‌شه سه‌یرده‌کرێن. به‌بڕوای راسته‌کانی ئه‌ورووپا به‌شێکی زۆری کێشه‌کانی ئه‌م وڵاتانه به بۆنه‌ی زۆربوونی په‌نابه‌رانه‌وه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا. به‌هه‌رحاڵ نامه‌ی دوکتۆراکه‌ی من لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ژن له نێوان ئه‌م هێزو کێشه جیاوازانه‌دا. هه‌وڵدانێکه بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که ژنان چۆن ده‌توانن خۆیان بپارێزن و خۆشبه‌خت بژین. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که که‌لتوورو یاسای ئه‌ورووپی رێز له ژن ده‌گرێت و پارێزگاریی لێده‌کات ده‌مه‌وێ بڵێـم که بێگومان ئه‌ورووپا له‌م بوارانه‌دا ده‌ستکه‌وتی مه‌زنی هه‌یه و زۆر له پێش ئێمه‌وه‌یه به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نیه که ژنی ئه‌ورووپی چیتر کێشه‌ی نه‌ماوه. له به‌ریتانیا کێشه‌ی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت هێشتا کێشه‌یه‌کی گه‌لێك گه‌وره‌یه به تایبه‌ت له‌ناو چینی خوارووی کۆمه‌ڵگه‌دا که ده‌رامه‌تی که‌میان هه‌یه، منداڵیان زیاتره‌و ژنه‌کان کار ناکه‌ن. به‌ڵام جیاوازیی له‌وه‌دایه که له به‌ریتانیا یاسا هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌م ژنانه‌و کۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی به‌رفراوان هه‌یه تا یارمه‌تی ژنان بدرێت. گه‌رچی ئه‌مانه‌ش بێ که‌موکورتیی نین. زۆرجار جیاوازییکردن له نێوان ژن و پیاودا وه‌ک راسیزم به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی له بواری کار‌و کۆمه‌ڵگادا کارده‌کات. گرنگ له‌وه‌دایه رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا کارده‌که‌ن بۆ ئاشکراکردنی ئه‌م جیاوازیانه‌و فشارخستنه سه‌ر حکوومه‌ت تا گۆڕانکاری له خزمه‌تگوزاریی و یاسادا بکرێت تا ئه‌م نایه‌کسانیانه نه‌مێنن. زۆرجار هه‌وڵدراوه پردێک له نێوان ژنانی کورد له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات دروستبکرێت به‌ڵام له ئه‌نجامدا ده‌بینین ئه‌م نێوانه هێشتا بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی دروستکردوه، تۆ بۆ ئه‌مه چی ده‌ڵێیت؟ ره‌نگه جارێک زوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بڕیاربده‌ین که هه‌وڵه‌کان بۆ دروستبوونی پردێک له نێوان ژنی کورد له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. بێگومان ئه‌مه کارێکی ئاسان نیه. به بڕوای من پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌مه بکه‌ینه‌وه ده‌بێ بیر له دروستبوونی پرد له نێوان رێکخراوه جیاکانی ناوه‌وه‌ی وڵات بکه‌ینه‌وه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی رێکخراوه جیاکانی ژنان له‌سه‌ره‌تادا وه‌ک درێژبوونه‌وه‌ی حیزب دروستبوون و هه‌تا له‌سه‌ر به‌کارهێنانی یه‌ک وشه‌ش یه‌کیان نه‌گرته‌وه: ژنان یا ئافره‌تان. هه‌روه‌ک چۆن خوێندکاران و قوتابیان ئه‌وه‌نده‌ی وه‌فاداربوون به‌رامبه‌ر به حیزبه‌کانیان ئه‌وه‌نده وه‌فایان نه‌بوو به‌رامبه‌ر به سه‌رتاسه‌ری ئه‌و چینیه (قوتابیان به گشتیی) که ده‌بوایه داکۆکی لێبکه‌ن. به‌هه‌مان شێوه رێکخراوی ژنانیش له دووبه‌ره‌کیی حیزبی به‌دوور نین. له‌رۆژی ژنانی جیهانی ئه‌م ساڵدا به‌شداریم له ڕێپێوانێکدا کرد که سه‌نته‌ری روناکبیریی ژنان و قوتابیانی زانکۆی سلێمای رێکیانخستبوو. له‌نیوه‌ی رێپێوانه‌که‌دا کۆمه‌ڵێك ژنی گه‌نج و گورج هاتنه ناو رێپێوانه‌که‌وه. نزیکه‌ی 20 ژن ده‌بوون ومن گه‌لێک خۆشحاڵ بووم به بینینیان به تایبه‌ت چونکه هه‌موو گه‌نج بوون و زۆریان منداڵیان به قه‌ده‌وه بوو. كه‌چی بینیم شیعارهکهیان ئه‌مه بوو: كۆمه‌ڵه باشترین داکۆکیکه‌ره له مافی ژنان. وشه‌ی کۆمه‌ڵه به‌تایبه‌تیی به‌رجه‌سته‌کرابوو. ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌ی لای من دروستکرد که ئاخۆ ئه‌مه بانگه‌وازکردنه بۆ حیزب یا یادکردنه‌وه‌ی رۆژی ژنانه. هه‌ڵبه‌ته له‌م دواییه‌دا هه‌ندێک رێكخراوی ژنان و ئافره‌تان توانیوانه پێكه‌وه کاربکه‌ن و پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت به‌ڵام تا ئێسته‌ش هه‌وڵ نه‌دراوه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بکرێت بۆ رێكخستنی ئامانج و کاره‌کان. بێگومان گه‌ر هه‌موو ئه‌م رێکخراوانه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێك شت یه‌ک بگرنه‌وه‌و پێکه‌وه کۆمه‌ڵێ داواکاریی پێشکه‌ش به په‌رله‌مان و حکوومه‌تی کوردستان بکه‌ن ئه‌وا ده‌توانن ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌تریان هه‌بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه کێبه‌رکێ و جیاوازی حیزبایه‌تی رێگر بوون له‌م هه‌نگاوه. هه‌ڵبه‌ته من ره‌شبین نیم له‌م بواره‌داو پێم وایه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نه و ده‌بێت به جددی کاری بۆ بکرێت. سه‌باره‌ت به دروستبوونی پردیش له نێوان ژنانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ده‌مه‌وێ چه‌ند شتێک بڵێـم. یه‌که‌م، به‌داخه‌وه ژنانی ده‌ره‌وی وڵاتیش هه‌مان کێشه‌ی په‌رته‌وازه‌یی و یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌یان هه‌یه. کۆمه‌ڵێك ریكخراوی جیاواز هه‌ن و هه‌ندێکیان مۆرکی حیزبیان پێوه‌یه. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌وه ته‌نها چه‌ند ساڵێکه په‌یوه‌ندیکردن به کوردستانه‌وه ئاسانتربووه له‌ڕێی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنه‌وه، پێشتر په‌یوه‌ندیی کردن ئاسان نه‌بوو. هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی فرۆکه‌خانه‌ش بێگومان ده‌وری خۆی ده‌بینێت له ئاسانکردنی هاتوچۆو به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کاندا. دوکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانیی یه‌کێک بووه له‌و که‌سه چالاکانه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندی له‌نێوان ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه به‌هێزتربێت. له‌ساڵی 2003دا به پێشنیاری د. نه‌زه‌ند، کاک ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ریی و خاتوو نازه‌نین ره‌شید سه‌فه‌رێکی گه‌لێك به‌سوودیان کرد بۆ کوردستان که تیایدا سه‌ردانی کۆمه‌ڵێک رێکخراوی جیاوازیان کرد و پرسیاری ئه‌وه‌یان کرد که ئێمه له ده‌ره‌وه ده‌توانین چی بکه‌ین تا یارمه‌تی ژنانی ناوه‌وه بده‌ین. له ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی دروستبوو کۆمیته‌یه‌ک دامه‌زرا به‌ناوی چاودێری مافی ژنی کورد. ئه‌م کۆمیته‌یه هه‌وڵده‌دات هه‌ندێ په‌یوه‌ندی به‌سوود بۆ رێکخراوه‌کانی ناوه‌وه دروستبکات. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ته‌نها لهسهرتادایهو به‌هیوام له داهاتوودا کاری باشی لێ سه‌وزبێت. بێینه سه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌ک که زۆرترین به‌شی ژیانتی داگیرکردوه ئه‌ویش شیعره. پانتایی شیعر‌و ئه‌ده‌ب لای تۆ چه‌نده؟ هه‌ست ده‌که‌ی وه‌ک ژنێك به‌ربه‌ستێک له ئه‌دای تۆدا هه‌بێ له شیعردا؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به تایبه‌تیی ته‌وه‌ره‌یه‌کی سه‌ره‌کیی پێکدێنێت له ژیانی مندا. من پێش هه‌موو شتێک خۆم به نووسه‌ر ده‌زانم و خۆشیی له خوێندنه‌وه‌ی وشه‌کان و به‌کارهێنانی وشه‌کان ده‌بینم. ساتی خوڵقاندنی به‌رهه‌مێکی تازه ساتێکی پیرۆزه لای من. رۆژانه‌ش هه‌میشه پڕم له وشه، هه‌زاران گفتوگۆی کۆن و تازه به‌رده‌وام له خه‌یاڵی مندا دوباره ده‌بنه‌وه. هه‌ندێک جارلهخهیاڵی خۆمدا په‌ره به‌و گفتوگۆیانه ده‌ده‌م که چێژم لێبینیون. خه‌یاڵی من به‌رده‌وام له فڕیندایه، له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر، له رووداوێکه‌وه بۆ رووداوێکی تر، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی لۆژیکی له‌نێوان که‌سه جیاکان و روداوه جیاکاندا هه‌بێت. هاوڕێکانم هه‌میشه سه‌ریان ده‌سوڕمێ له‌و شتانه‌ی له‌پڕ بیرمدهکهونهوهو باسیاندهکهم. ئه‌م بازدانه به‌رده‌وامه‌ی ناو بیره‌کانم وام لێده‌کا زۆرجار خه‌یاڵ په‌رت بم. زۆرجار وشه‌یه‌ک هه‌زاران وشه وچیرۆک و گفتوگۆی ترم بیردێنێته‌وه. ئه‌م جۆره بوونه ته‌نها له‌کاتی نووسیندا جێی پرسیارنیه. وه‌ک نووسه‌ر ئێمه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌نێوان شته تایبه‌تیه‌کانی رۆژانه و کێشه گه‌وره و گشتیه‌کاندا ده‌دۆزینه‌وه. پرۆسه‌ی نووسین واته بازدان له رووداوێکه‌وه بۆ رووداوێکی که، له ئیدیهیهکهوه بۆ ئیدیهیهکی که، له ئێسته‌وه بۆ رابوردوو، بۆ داهاتوو. سه‌رکه‌وتوویی نووسه‌ر له‌وه‌دایه که بتوانێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه وردانه بدۆزێته‌وه و ئاڵۆزیی ئه‌زموون و کێشه‌و چه‌مکه‌کان به‌رجه‌سته‌بکات به‌جۆرێكی نه‌پچڕاو. وه‌ک تاڵه ده‌زوویه‌کی ساف که چ پچڕانێک یا گرێیه‌کی تیا نیه و له‌وانه‌یه له رووداوێکی ساده‌وه ده‌ستپێده‌کات و به‌ره‌و ئاڵۆزیی بمانبات به بێئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست بکه‌ین که نووسهرداوامان لێده‌کات که دوای داوێکی پچڕپچڕ بکه‌وین یا شتێکی ناسروشتی بکه‌ین کاتێک کتێبه‌که‌ی ده‌خوێنینه‌وه. خۆشبه‌ختانه من نه له‌ساتی نووسین و نه له بڵاوکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی به‌رهه‌مه‌کانمدا ئه‌زموونی به‌ربه‌ستم نه‌کردووه. به‌شێکی له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بێت که له خێزانی ئـێمه‌دا ئه‌مه نه‌بۆته کێشه. له‌لایه‌کی تره‌وه من له به‌ریتانیا بووم که به جددی ده‌ستم به نووسین کرد. له‌م روه‌وه که‌متر هه‌ستم به سانسۆری کۆمه‌ڵایه‌تی کردوه. هه‌ڵبه‌ته جارێک پاش کۆڕێكی شیعرخوێندنه‌وه‌ی کوردیی له له‌نده‌ن بۆیان گێڕامه‌وه که پیاوێک گوتبوی: (شیعره‌کانی له‌وه ده‌چێت بۆ مێرد بگه‌ڕێت). خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بووندا فێربووم که که‌متر بایه‌خ به‌م جۆره قسانه بده‌م. دواجار تا ئه‌وکاته‌ی ویژدانم راحه‌ت بێت له‌وه‌ی که که‌سم ئازارنه‌داوه، زیانم به که‌س نه‌گه‌یاندوه و هه‌وڵمداوه کاری باش بکه‌م ئیتر بۆم گرنگ نیه خه‌ڵک چی ده‌ڵێن. هه‌ڵبه‌ته من له‌م شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانم به ئنگلیزین. له‌ساڵی 2004دا کتێبی شیعرێکم چاپ بوو که بووه مایه‌ی بانگهێشت کردنم بۆ کۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵی به‌ریتانی و جیهانیی، له‌وانه فیستیڤاڵی جیهانیی شیعر له کواله لومپهر (مالیزیا)، تایپه‌ی (تایوان)، گۆڵوهی (ئیرله‌ندا). هه‌روه‌ها بۆ کۆنفرانس و خه‌ڵوه‌تگه و سیمینارله دێلی (هندستان)، پراگ (چیک)، هێدجبرووک (ئه‌مریکا)، ڤیلا هێلێبۆش (به‌لجیکا). پاش 16 مانگ کتێبی شیعره‌که‌م بۆ جاری دووهه‌م چاپکرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ده‌بینرێت بۆ شیعر له ئه‌ورووپا. زۆرجار کچانی نێۆ ئه‌ده‌ب یان شاعیره کچه‌کانمان به که‌میی ژماره‌و نائاماده‌و یاخود به نه‌بوونی جه‌ساره‌ت و هێز بۆ ده‌ربڕینی ناخیان ره‌خنه‌یان لێده‌گیردرێ. تۆ بۆ ئه‌مه وه‌ڵامت چیه؟ به‌بڕوای من ئه‌م جۆره قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب راست نیه. دواجار ده‌کرێت به‌رهه‌مێک گه‌لێک ئازادانه‌و به جه‌ساره‌ته‌وه نووسرابێت به‌ڵام به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بیی سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت. که‌میی نووسه‌ری باشیش ته‌نها ژنان ناگرێته‌وه به‌ڵکو پیاوانیش هه‌مان کێشه‌یان هه‌یه. ئێمه له‌ساڵی رابوردوودا چه‌ند ڕۆمان و چه‌ند کتێبی شیعر‌و چه‌ند کتێبی فیکریمان به‌رهه‌م هێناوه؟ بێگومان نوسه‌ری باشی پیاویشمان که‌مه نه‌ک هه‌ر ژن. ئه‌وه راسته که ژنان به‌رهه‌میان له پیاوان که‌متره به‌ڵام ئه‌مه شتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر نیه. من پێشتر باسی ئه‌و رێگرو یاسا‌و نۆرم و به‌ها کۆمهڵایهتیانهم کرد که ده‌رفه‌تی پێشکه‌وتنی ژنان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌و رێگرن له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنیدا. نه‌وه‌یه‌ک له ژنانی نووسه‌ری ئێمه بوونه قوربانیی ئه‌و پیاوه نووسه‌رانه‌ی شوویان پێکردن. به‌رده‌وامبوون له نووسیندا و پێگه‌یشتن وه‌ک نووسه‌ر کۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رجی پێویسته که له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که‌متر بۆ ژن ده‌ڕه‌خسێ. نووسه‌ر پێویستی به کاته بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و خۆتازه‌کردنه‌وه. پێویستی به شوێنێکه بۆ نوسین. به‌ڵام زۆربه‌ی کاتی ژنی کورد ده‌بێته قوربانی خزمه‌تکردنی خێزانه‌که‌ی، خزمه‌کانی و هاوڕێکانی مێرده‌که‌ی. ژنی کورد ئێسته‌ش له‌ماڵی خۆیدا شوێنێکی تایبه‌ت به‌خۆی نیه تا لێێ بخوێنێته‌وه‌و بنووسێت. کات و شوێنی ژن له‌لایه‌ن خێزان و ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه داگیرکراوه. میوان و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌لایه‌ک و ئه‌رکی مێرد‌و منداڵ که وه‌ک کۆیله سه‌یری دایک ده‌که‌ن و به پێوێستی نازانن که یارمه‌تی بده‌ن یا هیچ نه‌بێت ئه‌رکی بۆ زیاد نه‌که‌ن، له‌گه‌ڵ جۆری په‌روه‌رده‌ی ژن که وای لێده‌کات خۆی به به‌رپرسیار بزانێت به‌رامبه‌ر به رازیکردنی هه‌موان رێگه له ژنه به‌تواناکان ده‌گرن که په‌ره به پرۆژه‌ی نووسین وخوێندنه‌وه بده‌ن. به پێچه‌وانه‌شه‌وه پیاوانی نووسه‌ر هه‌موو پێویستیه‌کانیان له‌لایه‌ن ژنه‌کانیانه‌وه بۆ دابینده‌کرێ، هه‌م کاتیان زیاتره و هه‌م شوێنی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان. چ منداڵێک ده‌وێرێ توخنی ژووری باوک بکه‌وێت؟ که پیاو به خه‌ستیی خه‌ریکی به‌رهه‌م هێنان و خوێندنه‌وه‌یه ئه‌مه ده‌بێته زیادبوونی ئه‌رکی کێ؟ دوباره ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌ندێک گۆڕانکاریی له ئاگایی و ئه‌زموونی کچی گه‌نجی کورددا رویداوه. بێگومان گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن که کچان له‌مه‌ودوا ده‌رفه‌تی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت. به هیوام نه‌وه‌ی تازه سوود له ئه‌زموونه‌کانی ئێمه وه‌ربگرێ و بتوانێت هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێت. پرۆژه‌یه‌ک که ئه‌و ماوه‌یه چۆمانی سه‌رقاڵ کردبێت، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، وه‌رگێڕانی شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س بووه بۆ زمانی ئنگلیزیی. ده‌کرێت شتێکمان له‌م باره‌یه‌وه بۆ باس بکه‌یت؟ یه‌كێک له خۆشه‌ویستترین به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا شێرکۆ لای من ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌یه. من له ساڵی 1991دا له سه‌قز بۆ یه‌که‌م جار به شریت گوێم له‌م شیعره درێژه بوو. به‌بڕوای من ئه‌مه یه‌كێكه له جوانترینی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی که له جه‌سته‌ی برینداری ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه، نامۆیی و مێژووی کورد شیعر ده‌هۆنێته‌وه. وه‌ک گۆرانیه‌کی دورودرێژی مرۆڤێکی نامۆیه که له‌دووره‌وه بۆ نیشتیمانی ده‌ڵێت. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستمکرد به وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه. له کۆتایی ساڵی رابوردوودا بۆ دواجار پیاچوومهوهو به‌شێکیم نارد بۆ گۆڤاری شیعری مۆدێرن له وه‌رگێڕاندا. سه‌رتاسه‌ری بهرههمهکهشم نارد بۆ ئه‌و چاپخانه به‌ریتانیه‌ی که کتێبی شیعره‌که‌ی خۆمیان بڵاو کرده‌وه. به‌هیوام بڵهداکس له ساڵی داهاتوودا ئه‌م به‌رهه‌مه چاپ بکات. به‌بڕوای من ئه‌م کتێبه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی ده‌بێت وجێگه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ده‌بی جیهانییدا.
|