Home | News | Biography | Publications | Research | Gallery | Audio/Visual | Links |
چاوپێکه‌وتن حه‌مه کاکه ره‌ش، ئه‌نفال، 2008 کوردستانی نوێ، 4304، 26/6/2007
وتار بۆسنه دوانزهمههین ساڵیادی جینۆساید ده‌کاته‌وه، ئاوێنه کوشتنی ناموسپه‌رستیی، ئاوێنه مه‌رگی دۆعا چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئاوێنه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ (پێنهلۆپه ده‌چێ بۆ جه‌نگ)ی ئۆریانا فالاچی، مه‌ڵبه‌ند
چیرۆک |
شیعر و جه‌سته خوێندنه‌وه‌ی (ڕووناکیی سێبه‌ره‌کان)ی چۆمان هه‌ردی (چۆمان هه‌ردی) یه‌کێکه له ده‌نگه‌کانی دوای راپه‌ڕین و تا ئێستا له بواری شیعردا دوو کۆمه‌ڵه‌ی چاپ کردووه که ئه‌مانه‌ن: (گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ بیره‌وه‌ری)، (کۆپنهاگن، 1996) و (رووناکیی سێبه‌ره‌کان) (به یارمه‌تی گۆڤاری رابوون له سوید، 1998). له (رووناکیی سێبه‌ره‌کان)دا فه‌زایه‌کی سوریالی ده‌خوڵقێنێت و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه وشه وه‌کو جه‌سته و رۆح پیشان بدات. به مانایه‌کی تر ئه‌م ده‌یه‌وێت زمان ته‌نها ته‌عبیرێک بێت له خود. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای لێ کردووه به ده‌ستوخه‌تی خۆی شیعره‌کان بنووسێته‌وه و هاوکات تابلۆکانیشیان بۆ بکێشێت. له‌م کۆمه‌ڵه شیعره‌دا راناوی که‌سی یه‌که‌می تاک، که ده‌نگێکی مێینه‌یه، له شێوه‌ی مۆنۆلۆژدا خه‌وه تهواونهکراوهکانمان به پچڕپچڕی بۆ ده‌گێڕێته‌وه و له ئاستی لێکدانه‌وه‌یاندا به‌رپرسیارمان ده‌کات. ئه‌م شێوازه بێجگه له‌وه‌ی رێگه‌ی له شاعیر گرتووه په‌نا بۆ روونکردنه‌وه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌ق به‌رێت، ره‌هه‌ندێکی ستاتیکیشی به سه‌رجه‌می شیعره‌کان به‌خشیوه. خودی شاعیر له ناوه‌ندی ئه‌و فهزادایه خودێکی تێکشکاوه و له هه‌وڵی خۆ دهربازکردن دایه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وی تردا.. به‌ڵام ئه‌و (ئه‌وی تر)-ه ماهیه‌تی چه‌سپاو و شوناسی تایبه‌تی خۆی نییه. به مانایه‌کی تر ئه‌گه‌ر ده‌نگی یه‌که‌م ده‌نگێکی ناسراوه و سه‌ر به ره‌گه‌زی مێیه ئه‌وا ده‌نگی دووهه‌م ده‌نگێکی نه‌ناسراوه و نازانین سه‌ر به چ ره‌گه‌زێکه. ده‌کرێت بڵێین ده‌نگی ناوه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگی یه‌که‌مه‌یه. تابلۆکان که ده‌ستکردی شاعیرن که‌ناڵێکی تری ناوه‌وه‌ی ئه‌ون، زیاتر ئه‌و باوه‌ڕه‌مان لا ده‌چه‌سپێنن، چونکه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان لێ بده‌ین، هه‌ست ده‌که‌ین زۆربه‌ی کات تاکێکی مێمان به‌رچاو ده‌که‌وێت. تاکێکی نامۆ و تێکشکاو: چه‌ندین ساڵه باڵه‌کانت به‌ستراوه بوون که داوهکانیش پچڕاون نازانی بده‌ی له شه‌قه‌ی باڵ تازه ناتوانی هه‌ڵفڕی (ترس، لاپه‌ڕه 18) به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی ده‌بن به دووان، سیمای ده‌گۆڕێت و له‌گه‌ڵ (ئه‌وی تر)دا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر له‌یه‌کچوو ده‌رده‌که‌ون، به‌راده‌یه‌ک ئێمه ناتوانین له یه‌کتریان جیا بکه‌ینه‌وه. هاوکات دۆزینه‌وه‌ی رهگهزیشیان ده‌بێته پرسیارێکی ئاڵۆز و هه‌روه‌ک بڵێی بیه‌وێت له ئاوێته‌کردنی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌دا ره‌گه‌زێکی جیا بخوڵقێنێت. ره‌گه‌زێک ته‌نها زمانی مه‌جاز و جیهانی فه‌نتازیا له وزه‌یان دایه قه‌بووڵی بکه‌ن. خستنه‌رووی هه‌ندێ له شیعره‌کانیش بهبێناونیشان هه‌ر په‌یوه‌ندیی به‌م حاڵه‌ته‌وه هه‌یه، به‌جۆرێک خوێنه‌ر ناتوانێت سنووری ئه‌و حه‌ڤده شیعره‌ی له‌ژێر ناونیشانی (عه‌شق، تاریکیی و ئاسۆی نوێ)دا نووسراون له یه‌کتر جیابکاته‌وه. به سه‌رنجدانی قووڵ له‌وه تێده‌گه‌ین، که تابلۆکان رۆڵی ناونیشان ده‌بینن. ئه‌مه ئه‌زموونێکی تازه‌یه و تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، که ئێمه له‌م باسه کورته‌دا بواری ئه‌وه‌مان نیه. هه‌ر ئه‌و سیما پارادۆکسیالهی به ناونیشانی کۆمه‌ڵه‌که‌وه دیاره (رووناکیی سێبه‌ره‌کان) ئیحایه بۆ سایکۆلۆژیا و دیدگای کاراکته‌ره‌کان. چه‌مکی سێبه‌ر خۆی بوونێکی گوماناوی هه‌یه‌و خاوه‌نی هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌ک نیه. سێبه‌ر ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ تهنهکانیشدا، که ده‌توانێت له رێگه‌یانه‌وه ده‌رکه‌وێت و سیما و ماهیه‌تی خۆی بخاته روو، په‌یوه‌ندییه‌کی گونجاوی نیه، چونکه هه‌میشه له ژێر کۆنترۆڵی کات و شوێن دایه و له‌وێشه‌وه جارێکی تر له‌گه‌ڵ تێژهر و بوعدو جۆری رووناکییدا رووبه‌ڕووی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ده‌بێته‌وه. لێره‌دا ئێمه له‌به‌رده‌م سێ جۆر په‌یوه‌ندییدا خۆمان ده‌بینینه‌وه: یه‌که‌میان په‌یوه‌نیی سێبه‌ر به خودی ته‌نه‌کانه‌وه (وه‌ک شێوه و قه‌باره). دووه‌میان، په‌یوه‌ندی ته‌نه‌کان به رووناکیه‌وه (وه‌کو دووری و نزیکی، به‌رزی و نزمی، ئاسۆێی و شاقووڵی و هتد)، سێیه‌میشیان ده‌کرێت به دوو لقه‌وه: ئهلف، په‌یوه‌ندیی رووناکیی به سروشته‌وه (وه‌کو رۆژ و مانگ)، بێ: په‌یوه‌ندیی رووناکی به داهێنانه مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌وه (وه‌کو مۆم، چرا، گڵۆپ). هه‌موو گۆڕانێک له‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا هاوکاته له‌گه‌ڵ گۆڕانی سیمای سێبه‌ر. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و رووبه‌ره‌ی سێبه‌ریشی له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌وێت، کار له گۆڕانی ئه‌و سیمایه ده‌کات. ئێمه ئه‌گه‌رچی ناتوانین پێناسه‌یه‌کی کۆنکرێت بۆ چه‌مکی سێبه‌ر بکه‌ین، ئه‌مه‌ش خۆی ئیشکالیه‌تێکه، به‌ڵام ئیشکالیه‌تێکی تر رووناکیی ئه‌و سێبه‌ره‌یه، که له سایه‌یدا که‌سه‌کان ده‌رده‌که‌ون. به‌م شێوه‌یه (رووناکیی سێبه‌ره‌کان)، که کراوه‌ته ناونیشانێکی گشتیی بۆ هه‌موو شیعره‌کان روویه‌کی تری ناخی کاراکتهرهکانمان پیشان ده‌دات، که ئه‌ویش رووی دڵه‌ڕاوکێ و نائارامی و نامۆییه. ئه‌گه‌رچی وه‌ک وتمان ده‌نگی شاعیر ده‌نگێکی مێینه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا له ناکۆکیدایه، به‌ڵام ئه‌و ناچارمان ناکات خۆمان به ده‌ست ئه‌و دوالیزمه ته‌قلیدیه‌وه بده‌ین، که پێمان ده‌ڵێت گوایه رووناکی و تاریکی، گه‌رم و سارد، ره‌ش و سپی، لێره‌شدا نێر و مێ هه‌میشه و به شێوه‌یه‌کی ره‌ها دژی یه‌کن. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه چۆمان کلیلی نهێنییه‌کان ناخاته ناو ده‌ستی ئه‌و کڵێشهیهوه و به ئاسانی ده‌رگای ماڵی شیعری خۆی بۆ خوێنه‌ر ناخاته سه‌ر گازی پشت. واته ئێمه زۆر به هه‌ڵه‌دا ده‌چین ئه‌گه‌ر وا بزانین ئه‌و ده‌نگی دووهه‌مه‌ی، که هه‌میشه به بێده‌نگی ده‌رده‌که‌وێت و لای ده‌نگی یه‌که‌م گرنگیی هه‌یه، ده‌نگی پیاوه، چونکه شاعیر خۆی سه‌ر به ره‌گه‌زی مێیه. ئه‌مه به‌ر له هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به میکانیزمه‌کانی ده‌قه‌وه هه‌یه وه‌کو په‌یامێک و دواجاریش وه‌کو هونه‌ر و ته‌کنیک، که ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵگری خه‌می دروستکردنی پرسیاری میتافیزیکیه له‌ناو پانتاییه‌کانی زمان و فه‌نتازیادا، ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگ جه‌ختکردنه‌وه نایه‌ت له‌سه‌ر راستیه بابه‌تی و سهلمێندراوهکاندا. بگره تا بکرێت خۆیشیان لێ جیاده‌کاته‌وه، یاخود به‌شێوه‌یه‌کی تر دهیانخوڵقێنێتهوه. ده‌مانه‌وێت بڵێین کاراکته‌ره مێینه‌کانی چۆمان ئه‌و دژانه نین، که له واقیعدا هه‌ن، وه‌کو له یه‌که‌م شیعری کۆمه‌ڵه‌ی (عه‌شق)دا ده‌ڵێت: ئه‌ی رووناکتر له خۆره‌تاو بهتریفهتر له مانگه‌شه‌و ده‌ستم ده‌خه‌مه ده‌ستته‌وه و بۆ کوێ بڕۆی له‌گه‌ڵتا دێم (لاپه‌ڕه 9) له‌م کۆپله‌یه‌ی سه‌ره‌وه و له شیعره‌کانی تری هه‌مان به‌شدا، نه‌ک هه‌ر دژایه‌تی له ئارادا نییه، به‌ڵکو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیش وه‌کو قبووڵکردنی ده‌نگی دووهه‌م هه‌ست پێ ده‌که‌ین: له روونیی ئاوێنه‌که‌دا ته‌سلیم به ده‌سته‌کانت ئه‌بم هه‌ڵمی هه‌ناسه‌کانی تۆ دامدهپۆشێ سه‌یرت ده‌که‌م بێشه‌رمانه ماچم ده‌که‌ی (ل 10) هه‌ندێک جاریش به‌ته‌واوی تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌بن و لێک جیاناکردنهوهیان ده‌بێته کارێکی ئه‌سته‌م. ئیتر رووداوه‌کان ده‌بنه یاده‌وه‌رییه‌کی کۆ (الذاکره الجماعیه) و به شێوه‌ی راناوی که‌سی یه‌که‌می کۆ-ش دهگێردڕینهوه. وه‌کو له یه‌کێک له شیعره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ترس-دا ده‌بینین: ئه‌و زامانه‌ی له قووڵایی رۆحی یه‌کدا به‌جێمانهێشت ئه‌و گوڵانه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی جوانی یه‌کتر روواندمان ئه‌و ساتانه‌ی له باوه‌شی یه‌کدا گریاین ئه‌و رۆژانه‌ی به پاسکیلێک دارستانه‌کان ده‌گه‌ڕاین ئه‌و ئێواره غه‌مگینانه‌ی بۆ مناڵییمان ده‌گریاین ئه‌و به‌یانیه پاکانه‌ی له نێو خه‌و و ئاگاییدا یه‌کمان له باوه‌ش ده‌گرت و دیسان خه‌ومان لێ ده‌که‌وت (ل 10) که‌واته یاخیبوونی شاعیر یاخیبوونێکی زاتیه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاخیبوونه مهوزووعیهی خوێنه‌ری ئێمه پێی راهاتووه. یاخیبوون و هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ی خوده له خۆیدا، وه‌کو لای شاعیری گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی به‌رنارد نوێل ده‌یبینین. نوێل ته‌نانه‌ت له ناوی خۆیشی جیاده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌تا ده‌ڵێ: له‌ناو مندا دیوارێکی شه‌فاف هه‌یه له خۆمم جیا ده‌کاته‌وه. له شوێنێکی تردا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له ناوی خۆمدا بوونم هه‌بوایه ناوم مانای نه‌ده‌به‌خشی. کچه شاعیره‌که‌ی ئێمه‌ش له یه‌کێک له شیعره‌کانی ترس-دا ده‌ڵێت: له سه‌ربه‌ستی چه‌ند ده‌ترسی زنجیره‌کانی سه‌ر ده‌ستت ماچ ده‌که‌یت و به خۆت ده‌ڵێی ئه‌مه عه‌شقه! (عاشق بوون و زیندانیی بوون چه‌نده له یه‌که‌وه نزیکن) (ل 18) هه‌ر بۆیه چ کات و چ شوێنیش لای چۆمان هه‌ردی وه‌کو که‌سه‌کان گریمانین و سیمای به‌رجه‌سته‌یان نیه. بۆ نموونه له یه‌که‌م شیعری به‌شی (عه‌شق)دا شوێن سه‌ر رووی ئاوێنه‌یه و هه‌موو له‌ززه‌ت و ئاسوودهگیه له‌ده‌ست چووه‌کان له‌وێ ده‌ست ده‌که‌ون. لێره‌دا ئاوێنه کاتێ ده‌بێته سومبولی بیره‌وه‌ری له‌هه‌مان کاتیش‌دا ماهیه‌ته‌که‌ی له شوێنه‌وه بۆ کات ده‌گۆڕێت. دواجاریش گۆڕانێکه له خودی زمانیشدا. هه‌ر لێره‌دا شاره‌زاییی شاعیرمان له به‌کارهێنانی سومبولدا بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که ره‌خنه‌گری به‌ریتانی (تی ئی ئه‌پته‌ر) له کتێبی (ئه‌ده‌بی فه‌نتازیا- ده‌روازه‌یه‌ک بۆ واقیع)دا به یه‌کێک له ره‌گه‌زه گرنگه‌کانی ئه‌ده‌بی فه‌نتازیای ده‌زانێت: ئاوێنه‌که پێده‌که‌نێ من چاوه‌کانم داده‌خه‌م تۆ ئاره‌قێ ده‌که‌یته‌وه و هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشی (ل 11) با ئه‌م کۆپلهیهش له یه‌كێ له شیعره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی (ئاسۆی نوێ)دا بخوێنینه‌وه: تۆ ده‌گه‌ڕێی و ده‌گه‌ڕێی ته‌مه‌کان خه‌ستن و خه‌ستتر گڵۆپه‌کان کاڵ و نه‌رم بازنه‌کی رووناکیی جوان جوان دروست ده‌که‌ن شه‌قام به ناو رووناکییدا لوول ده‌خوا و تۆ له شوێنێک له‌م ته‌مه‌دا خۆت مات داوه ئێمه چین جگه له سێبه‌ری ناو خه‌مه‌کان (ل47) که‌واته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (شوێن و کات) وه‌همین و سنووره‌کانیان دیار نین به‌ڵام گه‌ڕانی شاعیر، یاخود خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌و زیاتر له کات دایه. لێره‌دا چۆمان له‌و نووسه‌رانه جیاده‌بێته‌وه، که له شیعر و چیرۆکدا بۆ شوێنه له‌ده‌ستچووه‌کان یاخود شوێنه داگیرکراوه‌کان ده‌گرین و ناتوانن، یان ده‌رکی پێناکه‌ن له ئاستێکی مه‌جازی ناو زماندا بیانخوڵقێننهوه. بۆ نموونه تا ئێستا له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا (هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ک) دروست نه‌بووه، که له‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه جیا بێت، که له واقیعدا ناسیومانه. کوردستانێکمان نیه که له‌و کوردستانه جیا بێت، که له به‌رنامه‌ی حیزبه‌کاندا پێناسه‌ی بۆ کراوه. له (رووناکیی سێبه‌ره‌کان)دا بایه‌خی سه‌ره‌کی دراوه به کات.. شوێنی وه‌همی، له‌ناو کاتی وههییمدا نه‌بێت، ده‌رناکه‌وێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه هه‌ندێ جار به شێوه‌یه‌کی خۆڕسکانه، نه‌ک له ژێر ویستی شاعیردا ده‌خوڵقێت. ئه‌وه‌تا له شیعری (ترس)دا ته‌مه‌ن له هه‌موو شتێ زیاتر ده‌که‌وێته ژێر گومانه‌وه. به‌ڵام به مه‌به‌ستی فراوانکردنی ئاسته‌کانی نه‌ک کردنه‌وه‌ی گرێکان و لێکدانه‌وه‌ی ماناکانی، به مه‌به‌ستی بێ کۆتایی کردنی سنووری پرسیاره مێتافیزیکیهکانی، نه‌ک خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی وه‌ڵامه ئاماده‌کان: ته‌مه‌ن ره‌نگه شوێنێک بێت بۆ قسه‌کردن ته‌مه‌ن ره‌نگه شوێنێک بێ بۆ به‌کارهێنانی وشه‌کان گوێ را‌گرتن له وشه‌کان تێکه‌ڵاوبوون به وشه‌کان ته‌مه‌ن ره‌نگه کوشتنی بێده‌نگیه‌کان بێ (ل16) چۆمان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ماهیه‌تی هه‌موو ئه‌و شتانه بگۆڕێت و سه‌ر له نوێ دروستیان بکاته‌وه، که له واقیعه‌وه ده‌یانگوێزێته‌وه ناو دنیای شیعری خۆیه‌وه. به شێوه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌ی ئه‌م له دنیای ماتریال و ههستپێنهکراوهو وه‌ریده‌گرێت و ده‌یخاته ناو دنیای شیعری خۆیه‌وه، شته‌کان خۆیانن نه‌ک ماناکانیان، چونکه ئه‌م خۆی له‌ناو زمانی مه‌جازدا هه‌ڵیانده‌وه‌شێنێته‌وه و مانای تریان پێ ده‌به‌خشێ. ده‌توانین ناو له‌م پرۆسه‌یه بنێین (به هونه‌رکردنی واقیع) یان رووتکردنه‌وه‌ی واقیع له مانا ئاشکرا‌کانی. (هایدگه‌ر) پێی وایه ئه‌وه‌ی کاری هونه‌ریی له ئامراز و شیعر له بانگه‌واز جیاده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه، که کاری هونه‌ری بۆ وه‌زیفه‌یه‌ک نییه و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا ئه‌نجام نادرێت. ئه‌م وای ده‌بینێ کاری هونه‌ریی به هۆی ته‌عبیرکردن له قووڵاییه‌کی هه‌ستپێکراوه‌وه سه‌رنجمان راده‌کێشێ که له ئامرازه‌کاندا له‌به‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی له پێناویدا به‌کاردێت به‌لاوه‌نراوه. که‌واته سێبه‌ره‌کانی ناو (رووناکیی سێبه‌ره‌کان) ناتوانن له گه‌رمیی هه‌تاو بمانپارێزن و ماندوێتیمان بحه‌سێننه‌وه. رووناکییه‌کان یارمه‌تیمان ناده‌ن شته‌کانمان به ئاشکرا ببینین، ئه‌گه‌ر گڵاسێک یان کووپێک له‌ناو ئه‌م کتێبه ده‌ربێنین ناتوانین بۆ ئاوخواردنه‌وه به‌کاریان بێنین، له ئاوێنه‌کاندا ناتوانین سیمای راسته‌قینه‌ی خۆمان ببینین، چونکه له‌ناو زمانی مه‌جازدا هه‌موو شتێ مانای خۆی له‌ده‌ست داوه و مانای تری به خۆیه‌وه گرتووه. پێشتریش وتمان، که شاعیر کردنه‌وه‌ی گرێکان و لێکدانه‌وه‌ی ماناکان به ئه‌رکی خۆی نازانێت و ده‌یانخاته ئه‌ستۆی ئێمه‌وه. ئه‌مه‌ش فه‌زای ناو ده‌ق فراوانتر ده‌کات و وامان لێ ده‌کات له ئاستی جیاجیادا مه‌ودای سیحری وشه‌کان ببینین. به مانایه‌کی تر ناکرێت وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی حیسابی بڕوانینه ژماره‌ی وشه‌کان، به‌ڵکو ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی له نهێنیی ماناکاندا پێیان ده‌گه‌ین، ده‌بنه پێوه‌رێک و ناچارمان ده‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌کی تر بیانخوێنینه‌وه. ده‌بنه نه‌خشه‌یه‌ک و رێنماییمان ده‌که‌ن تا جارێکی تر و به‌شێوه‌یه‌کی جیاوازتر بۆ ناو ده‌قه‌که و پانتاییه تازه‌کانی بگه‌ڕێینه‌وه. ئه‌و پانتاییه‌ی ئێمه له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا دروستمان کردوون و شاعیر خۆیشی لێیان بێئاگایه. ئه‌مه ئه‌و ته‌کنیکه‌یه، که (رێنیه شار) له شیعره کورتهکانیدا به‌کاری ده‌هێنێت و له رێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی دژه‌کان له‌سه‌ر رووبه‌رێکی بچووکدا ساختمانی مانا هه‌ڵده‌چنێت. وه‌کو له شیعری (قرژاڵی ئاوی)ی‌دا به چه‌ند دێڕێکی کورت ئه‌وه‌نده‌ی چیرۆکێکی درێژ مانا به‌رهه‌م ده‌هێنێت. (ئۆکتاڤیۆ پاز) له کتێبی (شیعر و کۆتایی سه‌رده‌م)دا درێژیی و کورتی شیعر به شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی ده‌بینێت و پێی وایه به پێی شوێن و کات گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. با له‌م گۆشه نیگایه‌وه سه‌رنج له کۆپله‌یه‌کی یه‌کێک له شیعره‌کانی (تاریکی)ی (چۆمان هه‌ردی)یش بده‌ین: دڵم پڕه له شه‌وه‌زه‌نگ مێژووی گوڵه‌کان له کوێوه ده‌ست پێده‌کات؟ شوومه بۆنی ئه‌و ساتانه‌ی که وشه‌کانی چیتر له‌گه‌ڵم پێک نایه‌ن شوومه بۆنی ئه‌م زه‌مه‌نه که له‌م رۆحه سه‌رگه‌ردانه ئاوه‌دانی جێ نامێنێ (ل 27) له یه‌کێ له شیعره‌کانی ئاسۆی نوێ-شدا ده‌ڵێ: ره‌نگه‌کان بۆ کوێمان ده‌به‌ن؟ عاشقی ره‌نگه سووره‌کان هه‌رزه‌کاریی ره‌نگی سه‌وز رۆشنبیریی شیناییه‌کان سه‌ر سپێتیی ره‌نگی سپی نائۆمێدیی تاریکی ره‌ش حه‌سوودیی ره‌نگ زه‌رد و ته‌نها ناکامیی مۆره مۆنه‌کان دڵمردوویی خۆڵه‌مێشیی تهڕووبڕیی پرته‌قاڵیی دایکایه‌تی قاوه‌ییه‌کان چی ده‌مێنێ؟ له‌م سه‌ما سه‌رشێته زیاتر چی ده‌مێنێ؟ (ل 43) لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یانخوێنینه‌وه کۆمه‌ڵێ شفرهن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی لۆژیکیی زماندا ده‌رچوون. خوێنه‌ری وشیار ده‌توانێت ره‌هه‌ند و نهێنیه‌کانیان بدۆزێته‌وه و رووبه‌ره شاراوه‌کانیان ببینێت. یه‌که‌م شیعری ناو کۆمه‌ڵه‌ی (تاریکی) شیعرێکی کورته، به‌ڵام مامه‌ڵه‌یه‌کی زیره‌کانه‌ی له‌گه‌ڵ کاتدا کردووه‌و وامان لێ ده‌کات سیمای ته‌ڵخی رووداوه‌کانی پێش مێژووی خوڵقاندنی ده‌قیش هه‌ست پێ بکه‌ین. ئه‌ویش به هۆی به‌کارهێنان و دووباره‌کردنه‌وه و چه‌ند باره کردنه‌وه‌ی وشه‌ی دیسانه‌وه، که ده‌لاله‌تێکی زه‌مه‌نیی هه‌یه و جه‌ختکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر باکگراوندی کاراکته‌ره‌که، یاخود به ئاگا هێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه به مه‌به‌ستی به‌راوردکردنی حاڵه‌ته‌کان له چه‌ند کاتێکی جیاوازدا: دیسانه‌وه له جێگه‌ی خۆت داده‌نیشی تاریکایی نمه نمه داتده‌پۆشێ دیسانه‌وه به‌م ساته‌و گرێ ده‌درێی داهاتوویه‌ک ئه‌گه‌ر مابێ لێی داده‌بڕێی (ل 35) ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی من بوو بۆ (رووناکی سێبه‌ره‌کان)ی چۆمان هه‌ردی، باوه‌ڕیشم وایه له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی جیاجیادا، زیاتر نهێنیی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه شیعره‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و نهێنیی تاریکیی سێبه‌ره‌کان-یش ده‌بێته ئیشکالیه‌تێکی تر. تێبینی: ئه‌م باسه له مارتی 1999 له دوو کۆڕ، له سوێد و له دانمارک پێشکه‌ش کرا، که بۆ (چۆمان هه‌ردی) و (کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور) ساز درابوو.
|